سەرەکی » ئابووری » دەروازەو فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێم كرانەوە

دەروازەو فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێم كرانەوە

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایانگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان بۆ ماوەی 24 كاتژمێر وەستێنرا، لەكۆی دەروازە وشكانی‌و ئاوی‌و فڕۆكەخانەكانی عیراق هاتوچۆو گەشتكردن دەستپێكردووەتەوەو ئاسایی بۆتەوە.
روونیشیكردۆتەوە، لەكاتژمێر 12ی شەوی رابردوو هاتووچۆ و گەشتكردن لەسەرجەم دەروازە سنورییەكان و فڕۆكەخانەو بەندەر ئاوییەكان دەستپێركردۆتەوە.
پێشتر بەفەرمانێكی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، سەرجەم دەروازە ئاسمانی و وشكانی و دەریاییەكان بۆماوەی 24 كاتژمێر داخران.
تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی باسی لەوەكردوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتان لەگەڵ فڕۆكەخانەكەیان دەستیپێكردۆتەوە و تەنها توركیا ماوە كە گەمارۆی خستۆتەسەر هێڵە ئاسمانییەكانی خۆی تا گەشت بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی نەكەن.
دەربارەی هەوڵەكانیش لەگەڵ توركیا بۆ لابردنی ئەو ئابڵوقەیە، بەڕێوەبەرەكە وتی:«هەوڵەكان تەنها لە رێگەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقەوەیەو لەنامەیەكدا بە فەرمی داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوەو ئەویش بەڵێنی داوە چارەسەری بكات و وتویەتی بابەتێكی تایبەتە».

print

 57 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*