سەرەکی » زانست » (ئه‌بولهول)ی میسر له‌ پترسبورگ

(ئه‌بولهول)ی میسر له‌ پترسبورگ

له‌ساڵی 1832 ه‌وه‌ دوو په‌یكه‌ری ده‌گمه‌نی (ئه‌بولهول) كه‌ له‌ گرانیتی په‌یمه‌یین، له‌تیبه‌ی میسره‌وه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ  پیترسبۆرگ، هه‌ردوو په‌یكه‌ره‌كه‌ش له‌كۆرنیشی زانكۆی ئه‌و شاره‌ دانراوه‌‌و به‌تێپه‌ڕبوونی كات بوونه‌ته‌ یه‌كێك له‌ هێماكانی پایته‌ختی باكوری ڕوسیا.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و دوو په‌یكه‌ره‌ زۆر سه‌یرن به‌ڵام وه‌ك دڕنده‌ سه‌یر ناكرێن، به‌و پێیه‌ی كه‌ هه‌ردوو په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌شیان شێر و سه‌ریان مرۆڤه‌ و ڕوخسارێكی جوانیان هه‌یه‌ و چاوه‌كانی هه‌ردوو په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ وه‌ك  ئه‌وه‌ی له‌ هه‌تا هه‌تایی ژیان وورد ببنه‌وه‌.
مێژوونووسان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌ری ئه‌بولهوله‌كان دووباره‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌منحوتبی سێیه‌می نۆیه‌مین فیرعه‌ونی خێزانی هه‌ژده‌هه‌مه‌ كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ مه‌زنترین فه‌رمانڕه‌واكانی میسر له‌مێژوودا كه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان ( 1391 پ. ز بۆ 1353 پ.ز) فه‌رمانڕه‌وایی میسری كردووه‌.
ئه‌و دوو په‌یكه‌ره‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا و له‌ كاتی كنه‌و پشكنین بۆ شوێنه‌وار له‌ خۆرئاوای  ڕوباری نیل دۆزراونه‌ته‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ (ژان فرانسوا شامپۆلۆن)ی خۆرهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسیی له‌ ساڵی 1829دا نووسیویه‌تی « به‌ هۆی كارێكی به‌رفراوانی  كنه‌وپشكنینیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ستونی مه‌ڕمه‌ڕ و په‌یكه‌ری به‌ سه‌ری شێر و دوو په‌یكه‌ری ناوازه‌ی گرانیتی په‌مه‌یی دۆزرانه‌وه‌ كه‌ لاشه‌یان شێر و سه‌ریان مرۆڤ بوو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو په‌یكه‌ره‌ هه‌مان ڕووخساری فیرعه‌ون ئه‌منوحته‌بی سێیه‌میان هه‌بوو».
وه‌ك ئه‌و مێژوونووسه‌  ئاماژه‌ی پێ ده‌دات ئه‌و دوو په‌یكه‌ره‌ له‌ ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر نمایش كراون بۆ فرۆشتن له‌و كاته‌دا (ئه‌ندرییه‌ مۆراڤیڤ) كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌نزیكه‌كانی ده‌ستوپه‌یوه‌ندی  قه‌یسه‌ری ڕوسیا په‌یكه‌ره‌كانی بینیوه‌ و سه‌رسام بووه‌ پێیان و نامه‌ی بۆ باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی نووسیوه‌ و پێشنیاری بۆ كردووه‌ كه‌ بیانكڕێت به‌  ملیۆنێك جونه‌یه‌.
 ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌گات به‌ قه‌یسه‌ر نیكۆڵای یه‌كه‌م و ئه‌ویش نامه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌كان ده‌كات و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام فه‌ره‌نسا پێش ڕوسیا ده‌كه‌وێت و له‌ساڵی 1830دا دوو په‌یكه‌ره‌كه‌ ده‌كڕێت و ڕوسییه‌كان ناچار ده‌كات واز له‌و سه‌ودایه‌ بهێنن ، به‌ڵام دواتر ڕوسییه‌كان هه‌ردوو په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ 64 هه‌زار ڕۆبل ده‌كڕن.
كاتێك له‌ساڵی 1832دا ئه‌و دوو په‌یكه‌ره‌  به‌كه‌شتی بارهه‌ڵگر ده‌گوازنه‌ گوریسه‌كه‌ ده‌پچڕێت  زیان به‌ر سه‌ری یه‌كێك له‌ په‌یكه‌ره‌كان ده‌كه‌وێت، پاشان له‌هه‌مان ساڵدا په‌یكه‌ره‌كان ده‌گه‌نه‌ پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی  قه‌یسه‌ری ڕوسیا.
له‌مانگی نیسانی 1834 دا هه‌ردوو په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی گرانیتی فنله‌ندیی له‌ پترسبۆرگ  دانران و هه‌ریه‌كه‌یان تاجێكی فیرعه‌ونی كرایه‌ سه‌ریان.
له‌ ساڵی 1912دا زانای ڕوسیی ( فاسیلی ستروفییه‌) توانی ئه‌و نووسینه‌ هیرۆگلۆفییه‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كان نوسرابوو وه‌ربگێرێت و ده‌ركه‌وت ناوی ته‌واوی ئه‌منحوته‌بی سێیه‌میان له‌سه‌ره‌ ، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌و نوسینانه‌ی دیكه‌شی وه‌رگێرا كه‌ له‌ ستایشی ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌دا له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كان نوسرابوون.
سه‌رچاوه‌: نوڤوستی
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...