دیگۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ دوپاتی كرده‌وه لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی داوا لێكراو نییه بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆی بۆ ئهرژهنتیهكان بسه‌لمێنێت یاخود نازناوێك بۆ تانگۆ بباته‌وه.
مارادۆنا سه‌باره‌ت به میسی وتی: میسی ته‌نها پێویستی به‌وه‌یه چێژ له تۆپی پێ وه‌ربگرێت و باشترین ئاستی خۆی پێشكه‌ش بكات و گوێ به ره‌خنه‌كان نه‌دات.
وتیشی: ئێمه له ئه‌رژه‌نتین داوای هیچی لێ ناكه‌ین، پێشتر شتی زۆری كردوه، هه‌رچه‌نده من سامپاولی ناناسم و نازانم شێوازی یاری چۆنه، به‌ڵام دڵنیام یاریزانه‌كان بۆ نازناوه‌كه ده‌جه‌نگن.
سه‌باره‌ت به هیوای ئه‌رژه‌نتین له مۆندیال مارادۆنا وتی: پێم وانیه ئه‌رژه‌نتین پاڵێوراوی یه‌كه‌م بێت بۆ نازناوه‌كه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له بیر بكه‌ین پاڵێوراوی یه‌كه‌م هه‌میشه ناتوانێت نازناوه‌كه بباته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌راوكردنی له‌گه‌ڵ میسی وتی: پێویسته به‌راوردكردن بوه‌ستێنرێت و چێژ له تۆپی پێ وه‌رگرن، شتێكی باشه میسی و مارادۆنا ناوی خۆیان له مێژووی تۆپی پێ تۆماركردوه‌و هه‌ردوكیشیان ئهرژهنتینین، ده‌توانین بڵێین خۆشه‌ویستی هانده‌ران بۆ مارادۆنا زیاتر بوو، به‌ڵام تۆپی پێ به‌سه‌ر دوو قۆناغ تێپه‌ڕ ده‌بێت پیش میسی و دوای میسی.
45 جار بینراوە