سەرەکی » وەرزش » ئۆمتیتی بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ كرده‌وه‌

ئۆمتیتی بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆندی ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی یانه‌كه‌ی‌ تا ساڵی 2023 نوێ كرده‌وه‌و ئه‌و یاریزانه‌ش پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ جێهێشت و له‌ باره‌گای بارسێلۆنا ئیمزای له‌سه‌ر بۆنده‌ نوێیه‌كه‌ی‌ كرد.
له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا ده‌نگۆی له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و به‌رگریكاره‌ دروستببوو، كه‌ به‌پێی زۆرێك له‌ رۆژنامه‌كان یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد ده‌یویست به‌ به‌های مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ كه‌ 60 ملیۆن یۆرۆ بوو بیباته‌ ریزه‌كانی.
ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ بارسا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێبكات تا بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌ و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ زیاد بكه‌ن و له‌ كۆتاییشدا سه‌ركه‌وتوو بوون.
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو بارسا بۆندێكی خسته‌ به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ ده‌ربڕی به‌تایبه‌تی كه‌ چه‌ند جارێك رایگه‌یاندوه‌ ئاره‌زووی مانه‌وه‌ ده‌كات له‌ ریزی یانه‌كه‌دا.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا له‌ كه‌مپی راهێنان دایه‌ بۆ مۆندیال به‌ڵام بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بارسێلۆنا و رۆژی 2 شه‌ممه‌ ئیمزای له‌سه‌ر بۆنده‌ نوێیه‌كه‌ی‌ كرد.
بارسا رایگه‌یاندوه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ ئۆمتیتی تا ساڵی 2023 نوێ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌مووچه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ نه‌كراوه‌.

 26 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*