سەرەکی » هەمەڕەنگ » ساڵۆنی کوردستانی نوێ کتێبی (کورد لە بەغدا)ی بڵاوکردەوە

ساڵۆنی کوردستانی نوێ کتێبی (کورد لە بەغدا)ی بڵاوکردەوە

لەچوارچێوەی وەرزی دواخراوی یادی رۆژنامەگەری کوردیدا، سەرلەبەیانی دوێنێ 5/6/2018 ساڵۆنی کوردستانی نوێ كۆڕێكی‌ بۆ ناساندن و خوێندنه‌وەی كتێبی‌ (كورد له‌ به‌غدا) بەڕێوەبرد. کتێبەکە نووسینی‌ رۆژنامه‌نووس و نووسەر سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر-ەو ئه‌زموونی‌ رۆژنامه‌نووسییه‌ له‌ شاری‌ به‌غداو پێشتریش له‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ به‌ ئه‌ڵقه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
لەسەرەتای کۆڕەکەدا سەرتیپ جەوهەر بەشێوەیەکی گشتی باسی لەناوەرۆک و چۆنێتی ئامادەکردنی کتێبەکە کرد، کە کتێبی (کورد لەبەغدا) تۆماری قۆناغێکی مێژووی کوردە لە بەغدا، گەشتێکی رۆژنامەوانییە بۆ ئەو شارە، باسکردنی هەمەلایەنەی ژیانی کوردە لەمێژووی ئەو شارەدا، تۆمارکردنی رووداوەکانی دوای رووخانی سەدام و گۆڕانە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو بەغدایە لەقۆناغێکی دیاریکراودا، گێڕانەوەی چیرۆکی مەرگەساتی کوردانی بەغداو ئاوارەبوون و راگوێزانیانە بەهۆی کوردبوونیانەوە.
پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ دەربارەیە ناوەرۆکی کتێبەکە کراو کتیبی (کورد لە بەغدا) بەخشرایە ئامادەبووان.
لەژمارەکانی داهاتوودا لەدووتوێی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک بڵادەبێتەوە.
فۆتۆ: حەمە عومەر

print

 31 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*