سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » گەندەڵی سەری سەرۆکی حکومەتی ئیسپانیای خوارد

گەندەڵی سەری سەرۆکی حکومەتی ئیسپانیای خوارد

پەرلەمان متمانەی لێ وەرگرتەوە

ڕۆژانی رابردو «ماریانۆ ڕاخۆی» سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا بەهۆی تێوەگلانی لەچەند دۆسیەیەکی گەندەڵی لە لایەن پەرلەمانی وڵاتەکەوە متمانەی لێ سەندرایەوە .
گەندڵییەکی گەورەیە
پێشتر پەرلەمانی ئیسپانیا بڕیاریدابو بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران کۆبونەویەکی تایبەتی بکات لەناو ئەندامان دەنگ بدرێت،چونکە ئەو پرسە پرسێکی گرنگە و گەندەڵیەکە نەک هەر سەرەک وەزیران بەڵکو ڕووبەڕووی دەیان کەس لە ئەندامانی پارتی گەلی ڕاستڕەوی ناوەندیەوە كراوەتەوە.

زۆرینەی پەرلەمان دژی وەستانەوە
سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران لە لایەن پارتی سۆسیالیستی بەرهەڵستکارەوە پێشنیازكراو توانرا دەنگی پێویستی بۆ کۆبکرێتەوەو سەربگرێت، هەرچەندە پارتی گەلی ئیسپانیا جارێكی دیكە پشتیوانی خۆی بۆ ڕاخۆی دووپاتكردەوە و بەرپرسانیان ڕایانگەیاند، كە دەیانەوێت بۆ خولێكی دیكەی و چوار ساڵی تر لەو پۆستە خزمەت بە گەلی ئیسپانی بکا و کارەکەی خۆی زۆر بە پاکی کردوەو هیچ گەندەڵیەکی نەکردوە، بەڵام ئەم لێدوانانە هیچیان لە هەڵوێستی پەرلەمان کەم نەکردەوەو لەکۆی ٣٥٠ دەنگی پەرلەمانتاراندا توانرا بەدەنگی زۆرینەی ١٨٠ ئەندام پەرلەمان دەستی پێ لەکار بکێشرێتەوە.

سۆسیالیستەکان بردیانەوە
هەرلەو دانیشتنەدا پەرلەمان بڕیاریدا ئەوە پۆستە بداتە» بیردۆ شانسیر»ی سەرکردەی پارتی سۆسیالیست و ئەو کەسایەتیە هەرچەندە پارتەکەی تەنها ٨٤ کورسی پەرلەمانی هەیە، بەڵام توانی زۆرینەی پەرلەمانتاران ڕازی بکات بە کشاندنەوەی متمانەکە و سەرکەوتن لەو دۆسیە و لابردنی ڕاخۆی،بەر لەو کۆبونەوەیە ڕاوێژ و گفتو گۆی لەگەڵ زۆربەی پارت و فراکسیۆنەکان کردبو کە ئەگەر متمانە لە سەرەک وەزیران بکشێننەوەو ئەو پۆستە بەو بدەن ئەوا لەبەرامبەردا هەندێ داخوازی و ئامانجەکانین دێنیتەدی.

رازیکردنی باسک و کەتەلۆنی
بیردۆ توانی پارتی باسکی بەرهەڵستکاری ڕازیکرد کە لە خولی سەرۆکایەتیەکەیدا بودجەی هەرێمەکەیان دەستکاری نەکات و کەمی نەکاتەوە کە پێشتر بەتەمای بون ، بۆیە هەر پێنچ پەرلەمنتارەکەی باسک دەنگیان بۆداو پەیمانیشی بە بەرپرسانی هەرێمی کەتەلۆنیا داوە کە کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی چارەسەربکاو بکەونەوە سەر یەک هێڵی کارکردن، هەر بۆیەش نوێنەرانی کەتەلۆنیاش لەناو پەرلەمانی وڵات دەنگیان بۆدا.

دۆسێی گەندەڵی
دۆسیەی گەندەڵیەکەش لەوەدا خۆی دەبینیتەوە کە ساڵانی رابردوو ژمارەیەک لە سەرکردەکانی پارتی گەلی ڕاستڕەوە دەستیان لەگەڵ ژمارەیک لە دەوڵەمەندو سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکان تێکەڵ کردوە بە فرۆشتنی گرێبەست و هەرزانکردنی پڕۆژەکان بۆیان ، ئەم کەیسە لە دادگا ساغکرایەوەو پارتەکە بەبڕی ٢٥٠ هەزار یۆرو سزادرا و ژمارەیەک کەسایەتی ناو پارتەکەس زیندانی کرا، لەو کەیسەدا سەرەک وەزیران تۆمەتی دەستبونی درایەپاڵ و ئیدانەکرا.

دووەمجارە
شایانی باسە ڕاخۆی ماوەی شەش ساڵە سەرۆکی حکومەتە و بە دەیان دۆسیەی گەندەڵیەوە تێوەگلاوەو ئەوە دووەمین جاریشە پەرلەمان لە پرسێکی وەهادا کۆدەبیتەوە ،ساڵی پاریش بەهەمان شێوە کۆبونەوەیەکی تایبەتی ڕێکخراو نەتوانرا دەنگی زۆرینەی ئەندامان کۆبکرێتەوە بۆ لابردنی.
خراپبوونی رەوشی ئابووری
لە سەردەمی حوکمی ڕاخوایدا ئیسپانیا توشی قەیرانی دارایی و برسیەتی و رێژەیەکی زۆری بێکاری بۆتەوە جگەلەوەش مەسەلەی سەرهەڵدانی ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیا و پرسی بەرەنگاربونەوەی هەر لەو ماوەیەدا بوەو وڵات خێرو خۆشیەکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە .

سەرچاوە: -کەناڵەکانی میدیای ئەڵمانیا

print

 5 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*