سەرەکی » هەمەڕەنگ » موفتی پێنجوێنی.. شاعیری هۆشیاربوونه‌وه‌و هه‌ڵوێست

موفتی پێنجوێنی.. شاعیری هۆشیاربوونه‌وه‌و هه‌ڵوێست

كۆنفرانسێك له‌سه‌ر شاعیری گه‌وه‌ری كورد (موفتی پێنجوێنی) سازده‌كرێت.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن و به‌شی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی به‌ دروشمی (موفتی پێنجوێنی.. شاعیری هۆشیاربونه‌وه‌و هه‌ڵوێست) كۆنفرانسێك له‌سه‌ر شاعیری گه‌وره‌ی كورد موفتی پێنجوێنی سازده‌كه‌ن.
كۆنفرانسەکە له‌ دوو ته‌وه‌ر پێكدێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م دەربارەی شیعری موفتی پێنجوێنی-یەو تەوەری دووه‌میش دەربارەی بوارە كۆمه‌ڵایه‌تی و لایەنە شاردراوەو نەنووسراوەکانی ژیانی ئەم شاعیرەیە.
كۆنفرانسه‌کە رۆژانی 18 و 19/8/2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه‌ بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە داوا ده‌كه‌ن هه‌ركه‌س خواستی به‌شداریكردنی هه‌یه‌ به‌پێی مه‌رجه‌كان‌ نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بنرێن بۆ ئه‌م ناونیشانانه‌ی خوارەوە:
ئیمەیڵی کۆنفرانس:
(confrance.mufti@gmail.com)
ئیمەیڵی کۆلیژی زمانی زانکۆی سلێمانی:
(lan.kurdish@univsul.edu.iq)
مۆبایل:
009647701903777
009647701586912
009647731603034
لەژمارەکانی داهاتوودا تەواوی مه‌رجه‌كانی بەشداریکردن و بەرنامەو وردەکارییەکانی كۆنفرانسەکە بڵاودەکەینەوە.

print

 125 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*