ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و 4 یاری له كۆمه‌ڵه‌كانی سێیه‌م و چواره‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تیایاندا ناسنامه‌ی 2 هه‌ڵبژارده‌ی تری قۆناغی 16 ئاشكرا ده‌بێت.
یارییه‌كان
دانیمارك×فه‌ره‌نسا سه‌عات 5ی عه‌سر.
ئوسترالیا×پیرۆ سه‌عات 5ی عه‌سر.
ئه‌رژه‌نتین×نه‌یجیریا سه‌عات 9ی شه‌و.
كرواتیا×ئایسله‌ندا سه‌عات 9ی شه‌و.
فه‌ره‌نسا بۆ دوپات كردنه‌وه
سه‌ره‌تا له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م ده‌ست پێده‌كه‌ین كه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به 6 خاڵ كه سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كردوه رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك ده‌بێته‌وه كه پێویستی به یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كان بگاته قۆناغی داهاتوو.
فه‌ره‌نسا له‌م مۆندیاله هه‌ردوو یاری سه‌ره‌تای بردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه هێشتا به‌و ئاسته ده‌رنه‌كه‌وتووه كه خۆی وه‌كو پاڵێوراوێكی به‌هێزی بۆ ركابه‌ری كردن له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌ربخات، چونكه هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی له ئوسترالیا و پیرۆ زۆر به زه‌حمه‌ت و به‌جیاوازی ته‌نها گۆڵێك بردۆته‌وه.
فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كردوه، به‌ڵام پێشه‌نگی ریزبه‌ندی مسۆگه‌ر نه‌كردوه، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و دوچاری شكست بێت ئه‌وا به دووه‌می ده‌گاته قۆناغی 16ی مۆندیال، بۆیه فه‌ره‌نسیه‌كان له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی به‌هێزیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و خۆیان وه‌كو هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزی پاڵێوراو بۆ بردنه‌وه‌ی مۆندیال نیشانبده‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا دانیمارك هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئوسترالیا یه‌كسانبوو، به‌ڵام ئاستی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رزه‌و هه‌وڵ ده‌دات به‌رامبه‌ر كه‌ڵه‌شێره‌كان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كسان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه ماڵئاوایی نه‌كات.
دووه‌م یاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له‌نێوان ئوسترالیا و پیرۆیه كه ئه‌مه‌ی دوایی هیچ هیوایه‌كی نه‌ماوه‌و ماڵئاوایی كردوه، به‌ڵام یارییه بۆ ئوسترالیا گرنگه كه چاوێكی له‌سه‌ر ئه‌م یارییهیهو چاوێكیشی له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسایه و به‌هیوایه خۆیه سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و فه‌ره‌نسا له دانیمارك بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی 16.
ئوسترالی دوور له چاوه‌ڕوانی له‌م مۆندیاله به به‌هێزی ده‌ركه‌وتووه كه ئاستی به‌رزی به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا و دانیمارك پێشكه‌ش كرد و له‌كاتی بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نساش له دانیمارك ئه‌وا ئوسترالیا پێویسته له پیرۆ بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی 16.
میسی و دوا یاریی لەمۆندیال
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میش ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه هه‌موو چاوه‌كانی له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌نگه له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پاڵه‌وانێتییه‌كه یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ ماڵئاوایی بكات.
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كردوه‌و تا راده‌یه‌كی زۆریش پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی یه‌كلایی كردۆته‌وه، بۆیه شه‌ڕ له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا له‌سه‌ر گرتنی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیه كه 3 هه‌ڵبژارده ركابه‌ری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
كرواتیا له‌م مۆندیاله به پشت به‌ستن به ئه‌ستێره‌كانی به ئاستێكی زۆر باش ده‌ركه‌وتووه‌و له 2 یاری پێشووی 5 گۆڵی كردوه‌و هیچ گۆڵێكیشی لێنه‌كراوه، له‌م یارییه‌شدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا ده‌بێته‌وه‌و وه‌كو چاوه‌ڕێش ده‌كرێت دالیچی راهێنه‌ر پشوو به چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بدات.
ئه‌م كاره‌ی دالیچ به‌سوودی هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندایه كه هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت له یه‌كه‌م به‌شداری كردنی له مۆندیال سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌ر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به بردنه‌وه‌یه، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌رژه‌نتین به ئه‌نجامێكی باشتر له‌و له نه‌یجیریا نه‌باته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین دوای شكسته قورسه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به كرواتیا له‌سه‌ر لێواری ماڵئاوایی كردنبوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی نه‌یجیریا به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا هیوای بۆ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه گه‌ڕانده‌وه‌و ئێستا گه‌یشتنی بۆ قۆناغی 16 له قاچی یاریزانهكانیدایه.
پێش یارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه نه‌یجیریا 3 خاڵی هه‌یه و ئایسله‌ندا و ئه‌رژه‌نتین به خاڵێك پله‌ی سێیه‌م و چواره‌میان گرتووه، بۆیه بردنه‌وه‌ی نه‌یجیریا له ئه‌رژه‌نتین به‌بێ هیچ حساباتێك ده‌یگه‌ینێته قۆناغی 16، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی ئه‌رژه‌نتین و ئایسله‌ندا له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا دۆخی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ئاڵۆز ده‌كات.
ئه‌رژه‌نتین هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت ئایسله‌ندا له كرواتیا نه‌باته‌وه، چونكه ئه‌و كاته به بردنه‌وه‌ی به هه‌ر ئه‌نجامێك له نه‌یجیریا ده‌گاته قۆناغی 16، چونكه ده‌بێته تاكه هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن 4 خاڵ، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌رژه‌نتین و ئایسله‌ندا به‌هه‌مان ئه‌نجام یارییه‌كانیان ببه‌نه‌وه، ئه‌وا لیۆنێل میسی و ئه‌رژه‌نتین ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌رژه‌نتین گۆڵێكی كردوه‌و 4 گۆڵی لێكراوه، به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا گۆڵێكی كردوه‌و 3 گۆڵی لێكراوه، بۆیه ئه‌رژه‌نتین ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگاته قۆناغی پێویسته بردنه‌وه‌یه‌كی باشتر له ئایسله‌ندا تۆماربكات، واته ئه‌گه‌ر ئایسله‌ندا ئه‌و به‌جیاوازی گۆڵێك بردیه‌وه ئه‌و پێویسته به‌جیاوازی 2 گۆڵ براوه‌بێت.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌رژه‌نتین 2 به سفر براوه‌بێت و ئایسله‌ندا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بێت ئه‌وا ئه‌رژه‌نتین سه‌رده‌كه‌وێت چونكه ئه‌و كاته له جیاوازی خاڵ یه‌كسان ده‌بن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌رژه‌نتین گۆڵی زیاتر كردوه ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت.
26 جار بینراوە