من هێشتا ژنم

ماریه‌ پاكنه‌هاد

ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ستم دائه‌نێی و
شه‌وقێكی سوور ژێر پێستت ئه‌سووتێنێ
هێشتا من ژنم..

هه‌موو پیاده‌ڕه‌وه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌،
له‌ به‌ر هێزی پیاوه‌تیت رووت ئه‌بنه‌وه‌.
ده‌زانی؟
چاوه‌كانت پڕن له‌ سێكس و
زمانت پڕ تر له‌ تومیس و جه‌بر و ماكیا!
بیر له‌ ده‌نگی هه‌ناسه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه‌ و
فه‌لسه‌فه‌ له‌ مندا نوقم ئه‌بێ.

من هێشتا ژنم،
ئه‌و كات كه‌ بزه‌ی له‌ ناكاوی نیگات
ئه‌پژێته‌ نێو چاوم،
یۆتۆپیای ته‌واوی شیعره‌كانت ئه‌ڕوخێن.
ماریا
ماریا
ماریا
ئه‌ڕژێته‌ سه‌ر پێنووسه‌كه‌م و
ته‌واوی ئه‌م شاره‌ عاشق ده‌كا.

له‌ نێو ده‌سته‌ سێكولاره‌كانی تۆدا
من هێشتا ژنم..
ئه‌و كات كه‌ هه‌موو پیاوه‌تییه‌كان،
له‌ سه‌ر ته‌ختی ژانه‌كانم گێل ئه‌بن.

جاده‌
باران
ته‌نانه‌ت خوداوه‌ندیش
مێردێكن، له‌ ئامێزی من ئۆقره‌ ده‌گرن.

راوسته‌ با پیاوه‌تییه‌كانت، له‌شم داگیر كات و
له‌ پاشماوه‌ی ژنێتیم بخووسێ..

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وشه‌ داتاشین و واتا هه‌ڵپاچین نا..گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ره‌سه‌نایه‌تی

ئەحمەد حسێن ئەحمەد ئێمه‌ هه‌ر به‌ گوێگرتن و بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ر ...