سەرەکی » ئابووری » چارەسەر بۆ كێشەی نەوت و بودجە دەخرێتەڕوو

چارەسەر بۆ كێشەی نەوت و بودجە دەخرێتەڕوو

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا پێنج خاڵ دەخاتەڕوو بۆ چارەسەری كێشە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێكنەهاتن لەبارەی كێشەكانی نەوت.

بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم كە لە پێنج خاڵ پێكهاتووە، ئاماژە بەوە دراوە: حكومەتی عیراق مووچەی تەواوی كارمەندانی حكومەت، بەشە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت، پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایش و خانەنشینان دابین بكات كە مانگانە دەكات 915 ملیار دیناری عیراقی. هەروەها بەشی (17%)ی بەرهەمە نەوتییەكانی تەواوی عیراق بۆ بەركارهێنانی ناوخۆ بۆ كوردستان دابین بكرێت، بەمەبەستی بەكارهێنانی بۆ پاڵێوگە و وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، «لە بودجەی تەشغیلی عیراق، بەشی (17%) بۆ بودجەی تەشغیلی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت (جودا لە بودجە و مووچە). هەروەها حكومەتی عیراق گەرەنتی پێدانی پارەی كۆمپانیاكانی نێودەوڵەتی بەرهەمێنانی نەوت لە كوردستان بكات بەگوێرەی ئەو گرێبەستانەی كە كراون بۆ ئەوەی كۆمپانیاكان لە بەرهەمهێنانی نەوت و بەدەستهێنانی قازانج بەردەوام بن».
ئەوەشی روونكراوەتەوە: یان حكومەتی هەرێم پێشنیازێكی هەرە ئاسان دەكات كە ئەویش ئەوەیە: حكومەتی هەرێم (17%) لە تەواوی بەرهەمی نەوتی عیراق و كوردستانی پێبدرێت و حكومەتی هەرێم خۆی تەواوی خاڵەكانی سەرەوەی لە ئەستۆ دەگرێت.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دراوی دڵـنیاكەر و تـارمـایـی داچـوونـی ئـابـووری

فەیسەل عەلی* مەترسییەكانی روودانی بێبازاڕی ئابووریی جیهانی فراوان روو لە ...