یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ رایگه‌یاند زیاتر له 2700 پشكنینی ماده وزه‌به‌خشه‌كانی بۆ یاریزانان له كاتی یاریه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌نجامداوه‌و هیچ ئه‌نجامێكی پشكنینه‌كانیش به ئیجابی نه‌هاتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات هیچ یاریزانێك ماده‌ی وزه‌به‌خشی نه‌خواردوه.
كۆلان سمیسی به‌رپرسی فیفا بۆ رێكخستنی پاڵه‌وانێتیه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دوپاتی كرده‌وه مۆندیالی روسیا تا ئێستا كه نیوه‌ی رێگه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندوه له‌رووی ماده وزهبهخشهكانهوه مۆندیالێكی پاكه.
له‌و باره‌یه‌وه وتی: زیاتر له 2700 پشكنینی ماده‌ی وزه‌به‌خش بۆ یاریزانان كراوه، هه‌ر یاریزانێكی به‌شداری مۆندیال به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه جارێك پشكنینی بۆ كراوه، هه‌ر یارییه‌كیش 4 یاریزان پشكنینی بۆ ده‌كرێت، دواتر خوێنه‌كه ئه‌نێردرێت بۆ تاقیگه‌كانی فیفا له سویسرا، تا ئێستاش هیچ ئه‌نجامێكی پشكنینه‌كان ده‌ری نه‌خستوه كه یاریزانێك ماده‌ی وزه‌به‌خشی به‌كارهێنابێت.
كۆلان دوپاتیشی كرده‌وه فیفا پلانێكی تۆكمه‌ی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له خواردنی ئه‌و مادانه بكات و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستیش هاتون به‌هۆی پلانه‌كه‌ی فیفا بووه.
27 جار بینراوە