له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می مۆندیالی روسیا-2018 ده‌ستیانپێكردووه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش 28/6/2018 به چوار یاریی په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م و گروپه‌كان دادرایه‌وه و 16 هه‌ڵبژارده توانیان بگه‌نه قۆناغی دووه‌می یارییه‌كان.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند ئامار‌و ژماره‌یه‌كه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كان و په‌یوه‌ندییان به یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌مه‌وه نییه:
*48 یاریی كراوه.
*122 گۆڵی تیادا كراوه.
*رێژه‌ی گۆڵكردن له هه‌ر یارییه‌كدا 2:5 گۆڵ بۆ هه‌ر یارییه‌ك.
*یه‌كه‌م گۆڵی ئه‌م مۆندیالهو قۆناغی گروپه‌كان یۆری گازینیسكی-روسی له ده‌قیقه‌ی 12 یاریی (روسیا×سعودیه) (5-0) كردویه‌تی.
*158 كارتی زه‌رد به یاریزانان دراوه.
*یه‌كه‌م كارتی زه‌رد ئهلیكزهندهر گۆڵۆڤینی روسی له یاریی (روسیا×سعودیه) (5-0) له ده‌قیقه‌ی 88 ی یارییه‌كه‌دا وه‌ریگرتووه.
*3 كارتی سور به‌یاریزانان دراوه، كارلۆس سانشێز-له‌یاریی كۆڵۆمبیا×ژاپۆن (1-2)، جیۆم بواتینگ –ئه‌ڵمانیا له‌یاریی ئه‌ڵمانیاو سوید (2-1)، ئیگۆر سمۆلنیكۆڤ-روسیالهیاریی روسیا×ئۆرۆگوای (0-3).
*یه‌كه‌م په‌نالتی كه گۆڵی پێ نه‌كراوه له یاریی ئه‌رجه‌نتین و ئایسله‌ندا (1-1) بووه میسی له ده‌قیقه‌ی 64 دا نه‌یتوانی بیكات به‌گۆڵ.
*چوار یاریزانی تر وه‌ك میسی له‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كاندا به‌هه‌مان شێوه پهنالتیان له‌ده‌ستدا و نه‌یانتوانی گۆڵیان پێبكه‌ن (كریستیان كۆیفا-پیرۆ) له یاریی پیرۆ×دانیمارك (0-1)، (گیلڤی یگۆردسۆن-ئایسله‌ندا له یاریی ئایسله‌ندا×نایجیریا (0-2)، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌یاریی پورتوگال×ئێران (1-1) دا.
*دوو یاریی زۆرترین گۆڵیان تایدا كراوه كه 7 گۆڵ بووه:
-به‌لجیكا×تونس(5-2).
-ئینگلته‌را×په‌نه‌ما(6-1).
*یاریی به‌لجیكا×تونس زۆرترین شوتی تیادا ئاڕسته‌ی گۆڵ كراوه كه (31) ش‌وت بووه.
*ئه‌و گۆڵچییه‌ی زۆرترین تۆپی له‌گۆڵه‌كه‌ی دوور خستۆته‌وه‌و ره‌تی كردوونه‌ته‌وه گۆلێرمۆ لۆچوا_مه‌كسیك بووه به 17 ره‌تكردنه‌وه.
*ئه‌و یاریزانه‌ی زۆرترین شوتی ئاراسته‌ی گۆڵ كردووه نه‌یمار- به‌رازیل بووه به 16 ش‌وت.
*ئه‌و یاریزانه‌ی زۆرترین پاسی راستی به یاریزانانی هاوڕێی داوه رامۆس-ئیسپانیا به 307 پاس.
*ئه‌و یاریزانه‌ی زۆرترین تۆپی له‌یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رامبه‌ریان وه‌رگرتۆته‌وه ولفرێد ندیدی-فه‌ره‌نسا به 15 وه‌رگرتنه‌وه‌ی تۆپ.
*ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی زۆرترین رێژه‌ی ئه‌سیست-ی هه‌بووه ئیسپانیا-67:8%.
*ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی له یه‌ك یاریدا زۆرترین شوتی بۆ گۆڵ لێداوه ئه‌ڵمانیا-24 ش‌وت.
*ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی زۆرترین لهشوتهكانی بۆ گۆڵ بوون به‌گۆڵ به‌لجیكا-9 شوتیان بۆته گۆڵ.
*ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی یاریزانه‌كانی زۆرترین پاسی راستیان به‌یه‌كتری داوه ئیسپانیا-2079 پاس.
*ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی زۆرترین فاوڵی كردووه كۆریای باشوور بووه به 63 فاوڵ.
*گۆڵكه‌ری قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كان هاری كه‌ین-ئینگلته‌را به 5 گۆڵ.
45 جار بینراوە