سەرەکی » هەمەڕەنگ » زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت

به‌م زووانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاری راگه‌یاندن

زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت

به‌م زووانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاری راگه‌یاندن

ئاماده‌كردنی/ ژنۆرناڵ
*ئه‌وه‌نه‌ی‌ من بزانم زرێبار كچێكی‌ چالاك و بوێرو هه‌نگاوی‌ نوێی ناوه‌ له‌بواره‌كه‌ی‌ خۆیدا و ئێستا له‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت وه‌ك كچێكه‌ وه‌به‌رهێن كارده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ش پێشتر پێشكه‌شكار بووه‌، ئه‌گه‌ر زانیاری‌ زیاتر بده‌ینه‌ خوێنه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌  چیتر ده‌ڵێیت؟
-من (زرێبار موختار عه‌بدوڵڵا)م و به‌زرێبار هه‌ورامی ناسراوم، ماوه‌ی ساڵێك و حه‌وت مانگ كاری راگه‌یاندنم كردو پاشان دووركه‌وتمه‌وه‌ به‌ڵام له‌داهاتوودا به‌نیازم بگه‌رێمه‌وه‌ بۆ كاری راگه‌یاندن به‌ڵام جارێك شوێنه‌كه‌م دیاری نه‌كردووه‌، به‌هۆی پیشه‌كه‌مه‌وه‌ له‌خوێندن ماوه‌یه‌ك دابراوم به‌ڵام ئه‌م ساڵ بڕیاره‌ بچمه‌وه‌ زانكۆ، له‌1/7/1993 له‌قه‌ندیل له‌دایكبووم و ماوه‌یه‌ك له‌ئێران ژیاوم.
*ئه‌زانیین ئاسان نیه‌ بۆ كچێك كه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تۆ ناوته‌ له‌بواری كاركردنتدا به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه‌ سۆشیال میدیا به‌ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر به‌ربڵاوه‌وه‌ و زۆریان كار بۆ تیكشكاندنی‌ ئه‌وانی‌ تر ئه‌كه‌ن، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكه‌ زۆربه‌ی‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی‌ گرتۆته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و له‌بواره‌كه‌ی‌ خۆیدا ، زرێبار چۆن به‌ربه‌سته‌كانی‌ تێپه‌ڕان له‌سه‌ره‌تادا؟
-كاری راگه‌یاندن بۆ ژن ئاسان نییه‌ له‌كوردستان چونكه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنت له‌سه‌ر شاشه‌ چه‌ندین كێشه‌ رووبه‌رووت ده‌بێته‌وه‌، دیارترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژیانی تۆ هێنده‌ شه‌فاف ده‌بێت كه‌ ناتوانیت بچووكترین هه‌لسوكه‌وت بكه‌یت، خێرا ده‌بێته‌ باس و خواسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌یان حوكمت به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن و چه‌ندین بوختانت بۆ ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیان له‌نزیكه‌وه‌ بتناسن و چیرۆكی تۆ بزانن، كارێكی ئاسان نه‌بووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ زۆر ماندوو بووم و هه‌ندێك شتم له‌ده‌ستدا له‌پێناو ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانم بكه‌م به‌واقع، كاتێك ژنێك بیرۆكه‌یه‌كی تازه‌ی پێیه‌و ده‌یه‌وێت بیكاته‌ پرۆژه‌ خێرا تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن و سه‌خته‌ لێره‌ كچێك خاوه‌ن بزنسی خۆی بێت، توانیومه‌ به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا سه‌ربكه‌وم به‌یارمه‌تی خانه‌واده‌كه‌م.
*ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌ئێستادا زیاد ئه‌كات له‌گه‌ڵ‌ فراوان بوون و گه‌وره‌تربوونی‌ پرۆژه‌كانت، ئه‌ته‌وێت چۆن له‌بواره‌كه‌ی‌ خۆتدا ده‌روازیه‌ك بكه‌یته‌وه‌ بۆ  كچان و ژنان تا هه‌لی‌ كاریان بۆ بره‌خسێنیت؟
-حه‌زم كردووه‌ هه‌میشه‌ یارمه‌تی ژنان و كچان بده‌م و به‌خۆشحاڵیوه‌ توانیومه‌ هاوكاری ئه‌و ژنانه‌ بكه‌م كه‌ پێویستیان پێم بووه‌، كاری یه‌كه‌مم دروستكردنی كارگه‌یه‌كی جلوبه‌رگی سه‌ربازی بوو، زۆرترین ژن كاری تیاده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ خه‌ریكی خوێندن بوون و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا كاریان كردووه‌، له‌ئێستاشدا خه‌ریكی دامه‌زراندنی ئارایشتگایه‌كم كه‌ ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك ژن و كچی تر تیایدا كار ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌وڵانه‌شم وه‌ڵامێكه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌كه‌م سه‌یری ژن و سه‌یری پرۆژه‌كه‌ی منیان ده‌كرد، مرۆڤ ئه‌گه‌ر خۆی بیه‌وێت هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه‌.
*نامه‌وێت بپرسم كێ‌ هاوكارو پاڵپشتته‌، چونكه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ مرۆڤ خۆی‌ نه‌بێت ده‌یان هاوكاریشی‌ هه‌بێت ناتوانێ‌ بگات به‌ئامانج، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی‌ راكێشاوم بوونی‌ خێزانه‌كه‌ته‌ له‌ده‌ورت، ئه‌مه‌ جێ‌ی‌ دڵخۆشیه‌ كه‌ خێزانه‌كان هانده‌ری‌ كچه‌كانیان بن، تۆ قسه‌یه‌كت هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌؟
-پرسیاره‌كه‌ت زۆر جوانه‌، زۆر جار باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ زرێبار كه‌سێكی له‌پشته‌، جار هه‌یه‌ پێی نیگه‌ران بووم له‌م قسه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا لام ئاسایی بووه‌ته‌وه‌، وه‌كو له‌پرسیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ت بۆ كرد ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌یان كه‌سی له‌پشت بێت بڕواو ئیراده‌ی خۆی نه‌بێت هه‌رگیز ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌و كارانه‌ی كه‌ ده‌یكات، ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌م ك خانه‌واده‌كه‌م هه‌میشه‌ هاوكارم بوون به‌تایبه‌ت باوك و براكه‌م.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێت قسه‌یه‌ك بۆ كچانی كورد بكه‌م له‌رێگه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (هه‌رگیز كۆمه‌ڵ مه‌ده‌ شته‌ مه‌زنه‌كان كاتیان ده‌وێت و هه‌میشه‌ ده‌بێت ئارام بگرین و ماندووبین بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئاره‌زوویان ده‌كه‌ین له‌ژیانماندا، هه‌رگیز دره‌نگ نییه‌ بۆ دووباره‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌، ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت).
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...