سەرەکی » وەرزش » دادگای فیدراڵی سویسرا گڵۆپی سه‌وزی بۆ گێرێرۆ هه‌ڵكرد

دادگای فیدراڵی سویسرا گڵۆپی سه‌وزی بۆ گێرێرۆ هه‌ڵكرد

دادگای فیدرالی سویسرا گڵۆپی سه‌وزی بۆ پاولۆ گێرێرۆی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ پیرۆ هه‌ڵكرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری یارییه‌كانی یانه‌ی‌ فلامینگۆ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو ئه‌و دادگایه‌ رێگه‌ی‌ پێدا به‌شداری مۆندیال بكات.
گێرێرۆ به‌ تۆمه‌تی خواردنی ماده‌ی‌ وزه‌به‌خش بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك راگیرا و دواتر سزاكه‌ بۆ 6 نمانگ كه‌مكرایه‌وه‌، به‌ڵام دادگای دادی وه‌رزشی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش مۆندیال بڕیاری دا سزاكه‌ بكات به‌ 14 مانگ تا دواجار دادگای فیدراڵی سویسرا بڕیاری دا سزاكه‌ رابگرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری مۆندیال بكات.
له‌كاتی راگه‌یاندنی بڕیاری وه‌ستانی سزاكه‌ش هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ به‌وه‌ نه‌درا كه‌ رێگه‌ی‌ پێده‌درێت به‌شداری یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بكات یاخود نا، به‌ڵام رۆژی 3 شه‌ممه‌ دادگای فیدرالی بڕیاری دا ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا له‌بواری جێ به‌جێ كردن دایه‌و ئه‌و یاریزانه‌ش ده‌توانێت به‌شداری یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی‌ بكات.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و دادگایه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ گێرێرۆ ره‌نگه‌ ته‌نها ئه‌م مانگه‌ بتوانێت یاری بكات چونكه‌ دادگای كاس چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی خستۆته‌ روو كه‌ ره‌نگه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سزاكه‌ی‌ زیاد بكرێته‌وه‌ بۆ 14 مانگ.

 21 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*