سەرەکی » وەرزش » دادگای كاس سزای سه‌ر یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلانی لابرد

دادگای كاس سزای سه‌ر یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلانی لابرد

دادگای دادی وه‌رزشی سزای سه‌ر یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌توانێت وه‌رزی داهاتوو به‌شداری یۆرۆپالیگ بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ دادگایه‌كه‌ دانی به‌وه‌دانا ئه‌و یانه‌یه‌ سه‌رپێچی له‌ یاساكانی یاری خاوێن كردوه‌و داوای له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا كرد سزایه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزێته‌وه‌.
یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان له‌ماوه‌ی‌ رابردوو له‌لایه‌ن یوفا به‌ تۆمه‌تی سه‌رپێچی كردن له‌ یاساكانی یاری خاوێن بۆ 2 وه‌رز له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌وروپیه‌كان دوور خرایه‌وه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ تانه‌ی‌ له‌و بڕیاره‌ دا.
دادگای كاسیش رایگه‌یاند ئه‌و كه‌یسه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ڵنه‌سێنگێندراوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ دۆخی دارایی یانه‌كه‌ ئێستا باشتر بووه‌ بۆیه‌ بڕیاری دا كه‌یسه‌كه‌ بنێرێته‌وه‌ بۆ یوفا تا لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نوێ بكات.
كاس به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ ژووری بڕیاردانی یوفا له‌ دۆخێكی باشتر دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سزایه‌كی گونجاوی ئه‌و یانه‌یه‌ بده‌ن و داواشی كردوه‌ سزاكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دۆخی ئێستای دارایی یانه‌كه‌ بدرێت.

 49 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*