سەرەکی » وەرزش » رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟

رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟

راپۆرته‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ره‌تی كردۆته‌وه‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی‌ باجی ئیسپانیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ دان به‌ته‌وانه‌كه‌ی‌ بنێت كه‌ خۆی له‌ باجدان دزیوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ مه‌ترسی زیندانی كردنی له‌سه‌ر دورست ده‌بێت.

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه‌؛ رۆناڵدۆ پێی وایه‌ تۆمه‌تباركردنی به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و دژی یاسایه‌، بۆیه‌ نایه‌وێت دان به‌ تاوانه‌كه‌یدا بنێت.
دۆن به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ دادگا ناردووه‌و تیایدا ره‌خنه‌ی‌ توندی له‌ دا‌مه‌زراوه‌ی‌ باجی ئیسپانیا گرتووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ تۆمه‌ته‌كه‌یان هیچ بنه‌ماه‌یه‌كی نییه‌و ئه‌و هیچ تاوانێكی نه‌كردووه‌.
كریستیانۆ 4 تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ی‌ له‌نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 دراوه‌ته‌ پاڵ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌بڕی 14 ملیۆن و 700 هه‌زار یۆرۆ خۆی له‌ باج دزیوه‌ته‌وه‌.
رۆژنامه‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی‌ باجی ئیسپانیا ئه‌و یاریزانه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م مه‌ترسی زیندانیكردن.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...