له شاری زیورخی سویسرا تیروپشكی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیال له كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئه‌نجامدرا كه له رێگه‌یه‌وه 4 هه‌ڵبژارده‌ی تر سه‌رده‌كه‌ون بۆ مۆندیال و ژماره‌ی نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وروپا له مۆندیال ده‌گه‌ینێته 14 هه‌ڵبژارده.
له‌یاریی لوتكه‌ی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای خاوه‌ن 4 نازناوی مۆندیال له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورس و به‌هێزدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سوید ده‌بێته‌وه.
ئه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه مه‌ترسی گه‌وره‌یه بۆ ئهتزۆری كه هاوینی ساڵی داهاتوو له روسیا ئاماده نه‌بێت به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له دۆخێكی خراپدایه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی سوید له دۆخێكی باشدایه‌و له‌سه‌ر پشتی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتووه بۆ پاشكۆی پاڵاوتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سوودی ئیتاڵیا ده‌بێت ئه‌وه‌یه یاری گه‌ڕانه‌وه له ئیتاڵیا ده‌كرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیاش له به‌رده‌م ئه‌ركێكی ئاساندایه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته مۆندیالی 2018 ئه‌مه‌ش كاتێك روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان ده‌بێته‌وه كه خراپترین ریزبه‌ندی هه‌یه له‌نێو هه‌ڵبژارده‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن.
هه‌ڵبژارده‌ی سویسراش سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی 9 یاریی نه‌یتوانی راسته‌وخۆ بگاته مۆندیال، له پاشكۆی پاڵاوتن رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیرله‌ندای باكوور ده‌بێته‌وه.
هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركیشه رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆماری ئیرله‌ندا ده‌بێته‌وه كه تا راده‌یه‌كی زۆر قورسه بتوانی براوه‌ی ئه‌م 2 یارییه ئاشكرا بكرێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێین یارییه‌كانی چونی پاشكۆی پاڵاوتن رۆژانی 9 و 10/11 ده‌كرێن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌شی 12 و 14/11 ده‌كرێن.
یارییه‌كان
ئیرله‌ندای باكوور×سویسرا.
كرواتیا×یۆنان.
سوید×ئیتاڵیا.
دانیمارك×كۆماری ئیرله‌ندا.
54 جار بینراوە