(19)
هه‌وراز كاوه
ڕه‌نگی ده‌ریا و ڕووباره‌كان ئاسمانی پاریس‌یان شینكردبوو، جریوه‌ی پاساری ده‌تووت ڕێژنه و ده‌نگی بارانه، له خۆشیی مۆندیال هه‌موو هه‌له‌كه سه‌مایان بوو، كه‌شه‌كه زۆر له‌باربوو مرۆڤ به جل و به‌رگی هاوینه‌وه بێته‌ده‌رێ، به‌ڵام له شه‌قامه‌كانی پاریس جگه له مۆندیال باسی هیچ نه‌ده‌كرا، ته‌نانه‌ت وێنه كێش و هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانی وڵاتی ناپلیۆن، هه‌موو سه‌رقاڵ و له ئاماده كاریدابوون بۆ گه‌شتێك كه(20)ی ڕۆژی ده‌خایه‌ند.
جۆل ڕیمییه بۆكسێكی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوو چوو بۆ ئه‌و شوێنه‌ی مانگێگ له‌وه‌وبه‌ر لێی بوو، ساڵی(1930) وڵاتان زیاتر خۆیان له‌ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه ڕێكده‌خست، یان به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕان بۆنی پێكه‌وه ژیانی لێبێت، به تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌به‌ر كاولكاری یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی بڕستیان لێ‌بڕابوو تاقه‌تی هیچیان نه‌مابوو، گفتوگۆی یارییه‌كان و دامه‌زراندنی یانه‌ی نوێ كاری یه‌كه‌می هه‌موو لایه‌ك بوو، یاخود پۆلێن‌كردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی خوله ناوخۆییه‌كان بابه‌تی سه‌ره‌كی بوو.
به‌هه‌رحاڵ ڕیمییه چووه خزمه‌تی لافلۆر كه جامه‌كه‌ی له چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی كاغه‌زه‌وه پێچابوو، كاتێك به‌ڕێز ڕیمییه چاوی پێكه‌وت ته‌نیا یه‌ك وشه‌ی له‌ده‌م هاته‌ده‌ره‌وه و وتی: «ته‌واوی جیهان بۆی تێده‌كۆشن» چونكه زۆر سه‌رسامبوو به دیزاین و نه‌خشه‌سازی جامه‌که، دواتر جامه‌كه‌ی وه‌رگرت و خستییه نێو ئه‌و بۆكسه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابووی، دوای سوپاسگوزاری سه‌ری ئهبێڵی ماچ كرد.
که شه‌و داهات ئه‌ندامانی(فیفا) ی كۆكرده‌وه تا كاره‌كه ببین، به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ئۆرۆگوای داڕشت، به‌ڵام نابراو جامه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی مێزه‌كه هه‌ڵگرتوو خستیه نێو په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه، ئه‌و شه‌وه تریفه‌ی مانگه شه‌و و گڵۆپه پهمهیهكانی پاریس، به شیعر و بۆنی عه‌تری كچه قژكاڵهكانی ئه‌وێ ده‌یان چیرۆكیان چرپانده گوێی ئه‌و ژنه‌ی بڕیاربوو ببێته میوانی ماڵه‌كانی ئه‌م گۆی زه‌وییه.
بروسهكهیهك له مۆنتڤیدیۆ هات و په‌یامی ئاماده‌کاری ئۆرۆگوای بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی تێدابوو، دواتر جۆل ڕیمیه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌ستیان به گه‌شتێكی نادیار له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی گه‌وره كرد، كه له‌وكاته‌دا ته‌نها (13) وڵات به‌شداربوون، كیشوه‌ری ئه‌وروپا له‌كۆی (45) وڵات ته‌نیا (7) وڵاتیان ئه‌ندامی فیفا بوون، له‌نێو ئه‌و (7) ئه‌ندامه چوار وڵات به‌شدارییان كرد،ئه‌وانیش ڕۆمانیا پاشای ئه‌و وڵاته به‌ناوی (كارل)ه‌وه یه‌كه‌م كه‌س بوو ڕایگه‌یاند ئاماده‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌بن، دواتر به‌لجیكاش له‌ژێر گوشاری توندی (ڕۆدولف ولیام سلدرایزهر) به‌ڕه‌گه‌ز به‌لجیكی و جێگری سه‌رۆكی فیفا به‌شدارییان كرد، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساش له‌ژێر گوشاری(جۆل ریمیه) فه‌ره‌نسی و سه‌رۆكدا به‌شدارییان كرد، یۆگوسلافاش ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ به‌شداریكردن، پاشان نێردراوی وڵاتانی به‌شداربووی ئه‌وروپا بهكهشتییهكی ئۆرۆگوای به‌ناوی (كۆنت فێردی) به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌رێكه‌وتن.
له‌نێو ئاماده‌بووانی كه‌شتییه‌كه سه‌رۆكی فیفا(جۆل ڕیمیه و هێنری دیلۆنی) هه‌بوون كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی هه‌ڵبژارده‌كانیان ده‌كرد، هه‌ڵبژارده‌كان 21/6/1930ده‌ستیان به گه‌شتێك كرد له سه‌ر پشتی كه‌شتی ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی (29)ی هه‌مان مانگ بگه‌نه به‌نده‌ری ڕیۆدی جانیرۆ و له‌وێ هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلیش سه‌ربخه‌ن، تا له كۆتایدا4/7/1930 گه‌یشتنه به‌نده‌ری مۆنتیڤیدیۆ، به‌درێژایی گه‌شته‌كه جوڵ ڕیمیه جامی خوله‌كه‌ی له جانتاكه‌یدا شاردبۆوه، تا هیچ كه‌سێك زیانی پێنه‌گه‌یه‌نێت، یاخود نه‌یخاته ئاوه‌كه‌وه.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ڕیمیه بۆ به‌نده‌ره‌که‌ی پایته‌ختی ئۆرۆگوای، ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی دابه‌زێته سه‌ر خاكی شین پۆشه‌كان كڵاوه لاره‌كه‌ی وه‌كو ڕێزێكی ئه‌وروپیانه بۆ به‌رزكردنه‌وه و ئه‌م په‌یامه‌ی به گوێی جیهاندا چرپاند: ده‌رگاكانت بكه‌ره‌وه ئه‌ی به‌نده‌ر، ده‌رگا گه‌وره‌كانت بكه‌ره‌وه، با ئێمه و دوژمنانمان پێكه‌وه ئاسووده دانیشین، سه‌یركه هه‌موو له نوتفه‌ی ڕه‌ش، له زه‌ریای تاریكه‌وه هاتووین، له شه‌پۆلی شێت، له زریانی سیا، له كه‌شتی دوژمن هه‌ڵهاتووین، به‌مه‌ش جامی جیهانی له‌دایكبوو، تا ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین، ئێمه به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه كلاسیكییه پیره‌ی جیهان ده‌كه‌ین كه‌بووه به چیرۆكی نان و خۆشه‌ویستی تا مردن.
31 جار بینراوە