دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیو لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی ی.ن.ك، لە هەولێر پێشوازیی لە پۆلێك كادری دڵسۆزی ی.ن.ك كرد، كە لە چەند ئۆرگانێكی جیاوازدا كاردەكەن، بەڵام لە شێوەی تیمێكی تۆكمەو خۆبەخشانەو بەگیانی هەستكردن بە دڵسۆزیو لێپرسراوێتییەوە، رۆژانە خانەوادەی شەهیدانو كادرانو ئەندامانو لایەنگرانی یەكێتی لەسنووری پارێزگای هەولێر بەسەردەكەنەوە.
لەدیدارێكدا سەعدی ئەحمەد پیرە، ستایشی هەڵوێستی ئەو پۆلە كادرەی كردو پێیڕاگەیاندن كە درك كردن بە كارێكی لەم شێوەیە نیشانەی بەرزیی ئاستی دڵسۆزیو وەفاداریتانە بۆ یەكێتیو رێبازە پیرۆزەكەی، بەم كارەتان دەیسەلمێنن كە ئێوە بەحەق كادری دڵسۆزنو لە خەمی بنەماڵەی شەهیدانو دۆستو لایەنگرو ئەندامانی ی.ن.ك-دان.
لەپای ئەو هەڵوێستەیان، سەعدی ئەحمەد پیرە نامەی رەسمیو تایبەتی پیرۆزباییو سوپاسگوزاری مەكتەبی سیاسی پێشكەشی ئەندامانی ئەو كۆمەڵە كادرە كردو پشتیوانی مەكتەبی سیاسی بۆ سەرخستنی كارەكانیان نیشانداو هیوای خواست لە هەموو شارو شارۆچكەكاندا تیمی هاوشێوە دروست بكرێت.
19 جار بینراوە