1-2
توێژینه‌وه‌ی: هه‌رژین عبدولعه‌زیز عومه‌ر
پێشه‌كی
بنچینه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌زی مرۆڤ و گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی چۆن‌و بۆچی ڕویدا؟ مرۆڤ ده‌یویست تۆماركردنی مێژوو ته‌نها نوسینهوهیهك نه‌بێت، به‌ڵكو هۆكارو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كان بزانێت، ئه‌مه‌ش له‌ئایینی جووله‌كه وه دهستیپێكردو مێژووی له‌گێڕانه‌وه‌ی ئهفسانهییو داستانئامێز ڕزگاركرد.
باسكردن لهجوولهكه وه‌ك ئایین یاخود وه‌ك گه‌ل، گرنگیی‌و بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه، مێژووی ئایینی جووله‌كه بۆ ده‌وروبه‌ری سه‌ده‌ی 13پ.ز. ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆچوون هه‌یه له‌وه‌ی پێش ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش بوونیان هه‌بووه، هه‌روه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت گه‌لی جووله‌كه له‌سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان بونیان هه‌بووه، جووله‌كه ده‌رباره‌ی خودا ڕای تایبه‌تییان هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا به‌ته‌نها هی خۆیانه نه‌ك هه‌موو مرۆڤایه‌تی، (توینبی) ده‌ڵێت ئایینی جووله‌كه كاتێك له‌سه‌رده‌می بابل گه‌یشته یه‌كتاپه‌رستی، توانستی بوون به‌ئایینی هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌بوو، به‌لام جووله‌كه ویستیان به‌ته‌نها بۆخۆیان بێت، مرۆڤ لای جووله‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌لی هه‌ڵبژارده دروستبووه، پێیانوایه خودا زۆر تایبه‌ت تر ئه‌م گه‌له‌ی دروستكردووه.
سه‌باره‌ت به‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌ساڵی (1948)، پێیانوابوو به‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو جووله‌كه لهخاكێكدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كرێ، به‌لام كێشه‌ی جووله‌كه‌و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌م خاكه سالانیكی دوور ودرێژی خایاندووه، بێئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كان پێكه‌وه‌بژین.
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، هاوكات خولیا‌و ئاره‌زووی تایبه‌تییمان بۆ بابه‌تی فه‌لسه‌فی، هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌ژێرناونیشانی لێكدانه‌وه‌ی جووله‌كایه‌تی بۆ مێژوو گهڵاڵهبكهین، تا بتوانین لێكدانه‌وه‌یه‌كی سروشتی بۆ بیر‌و بۆچوونی جووله‌كه بكه‌ین‌و دوور له‌هه‌موو جۆره لایهنگیرییو بڕیارێكی پێشوه‌خت بابه‌ته‌كه‌مان بنوسین، ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی بۆچوونی جووله‌كه‌یه سه‌باره‌ت به‌خوداو مرۆڤ، گه‌یشتن به‌و ڕاستییه‌ی ئایا جووله‌كه یه‌كتاپه‌رست بوون؟ تێڕوانینیان به‌رامبه‌ر به‌دروستبوونی مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی چۆن بووه.
به‌گوێره‌ی تایبهتمهندییو سروشتی زانستیی توێژینه‌وه‌كه‌مان میتۆدیی (شیكاریی-ڕه‌خنه‌یی)مان كردۆته میكانیزمی كۆڵینو خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، هه‌وڵمانداوه شیكارییه‌كی ڕه‌خنه‌یی بۆ بابه‌تی بیر‌و بۆچوونی جووله‌كه سه‌باره‌ت به‌مێژووی مرۆڤایه‌تی بكه‌ین.
پێكهاته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان كه‌له‌دوو بهشو چوار باس پێكهاتووه: له‌به‌شی یهكهمو له‌دوو باس‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌مێژوو كراوه، گرنگی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوویی وسه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خراوه‌ته‌ڕوو، باس له‌مێژووی ئایینی جووله‌كه كراوه، قۆناغه مێژووییه‌كان له‌ڕوانگه‌ی جووله‌كه‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه.
له‌به‌شی دووه‌میشدا (خودا‌و مرۆڤ) له‌ڕوانگه‌ی جووله‌كه‌و بیرۆكه‌ی گه‌لی هه‌ڵبژارده‌و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه ناوه‌ڕۆكی دووباسی دیكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
له‌گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پشتی پێبه‌ستراوه، كتێبه‌كه‌ی (هاشم یحیی الملاح)ه وه‌ك كتێبی (دراسات فی فلسفـة التأریخ، ده‌روازه‌یه‌ك له‌فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو)، هه‌روه‌ها سودمان له‌كتێبه‌كانی نوسه‌ری عه‌ره‌ب (أحمد سوسه) وه‌ك كتێبی (مفصل العرب والیهود فی التأریخ، أبحاث فی الیهودیة والصهیونیة)، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌مان كتێبی پیرۆز (ته‌ورات)ی سه‌رده‌می كۆن كهتوانیومانه ڕاستی ڕووداوه‌كانی لێوه‌رگرین. هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی (أحمد شلبی) به‌ناوی (مقارنه الادیان ـ المسیحیه، مقارنه الادیان ـ الیهودیة)، هه‌روه‌ها سود له‌كتێبی (سلیمان مظهر) وه‌رگیراوه به‌ناوی (قصة الدیانات) كه‌زۆر به‌باشی باس له‌مێژووی ئایینی جووله‌كه‌و گه‌لی جووله‌كه ده‌كات، كتێبی نوسه‌ری عه‌ره‌ب (عبدالرزاق رحیم صلال الموحی) به‌ناوی (العبادات فی اڵدیان السماویه) كه‌به‌وردی باس له‌ئایینه‌كان ده‌كات.
نوسینی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زۆر ئاستهنگو گرفتی هێنایهپێشمان، سه‌ره‌تا بارودۆخی ئێستا‌و قه‌یرانی ئابووریی‌و دواكه‌وتنمان له‌خوێندن بۆ ماوه‌یه‌ك، به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان كه‌ده‌رئه‌نجام هۆكاربوو بۆ كه‌موكورتی توێژینهوهكانو نه‌بوونی كاتی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی، یه‌كێكی تر له‌گرفته‌كان نه‌زانینی زمانی ئینگلیزی بوو كه‌به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆری نوسه‌رانی عه‌ره‌ب به‌توندییو خراپی باس لهجوولهكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گرفتی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان عهرهبو جووله‌كه له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین.
له‌كۆتایدا ده‌ڵێین هیچ نوسین‌و توێژینه‌وه‌یه‌ك بێ كه‌موكورتی نابێت، هه‌وڵدراوه به‌پێی توانا كه‌مترین هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی تێدابێت، هیوادارم سهرنجو تێبینیه‌كانی لیژنه‌ی گفتوگۆ زیاتر له‌ئاستی زانستیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌رزبكاته‌وه، به‌و هیوایه‌ی له‌دواڕۆژدا له‌دووتوێی كتێبێك بخوینرێته‌وه.
به‌شی یه‌كه‌م
جوولهكایهتیو زانینی مێژوو
باسی یه‌كه‌م ـ چه‌مكی مێژوو:
مه‌به‌ست له‌مێژوو هه‌موو ئه‌و ڕوداوانه ده‌گرێته‌وه له‌ڕابردوو ڕوویداوه، واته مێژوو وێناكردنی ڕووداوه‌كانی ڕابردووه، وه‌ك (هیرۆدۆت) ده‌ڵێت: (مێژوو گهڕانو پشكنینه به‌دوای ڕاستی ڕووداوه‌كان)، (ئیبن خه‌لدون) ده‌ڵێت: (مێژوو له‌ڕواڵه‌تدا هه‌واڵه ده‌رباره‌ی ڕۆژگارو ڕووداوه پێشووه‌كان)، (كولینكود)یش ده‌ڵێت: (مانای مێژوو له‌وه‌دایه ئه‌و ڕابردووه‌ی باسیده‌كات ڕابردوویه‌كی مردوو نییه، به‌ڵكو ڕابردوویه‌كه به‌مانایه‌ك له‌ماناكان له‌ئێستادا ده‌ژی، چه‌مكی مێژوو مه‌به‌ست له‌لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنینی ڕووداوه‌كانی ڕابردووه نه‌ك نوسینه‌وه‌ی).
ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه وه‌ك زانست‌و هونه‌ر یه‌كێك له‌به‌شه هه‌ره سهرنجڕاكێشو پڕبایه‌خه‌كانی به‌رهه‌مهێنراوی مرۆڤ بێت، بۆ توێژینه‌وه لهمرۆڤو شارهزاییهكانیو هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه شاراوهكانو ئۆرگانیزه‌كردنی ئه‌و شتانه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه له‌شێوه‌ی ڕێكوپێكدا. ئه‌وا فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ڕزگاربوون له‌و گێڕانه‌وه ئهفسانهییو داستانئامێزانهی بۆ مێژوو كراوه، كه‌بۆ یه‌كه‌م جار (ڤۆڵتێر1694-1778) به‌كاریهێنا، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی لقێك له‌لقه‌كانی لێكوڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی یا مێژوویی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕووی باس‌و بنهماكانییهوه نییه، به‌ڵكو جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌و داستانه له‌لێكدانه‌وه‌ی مێژوویی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی واقعی باس له‌مێژوو بكرێ. له‌دروستكردنی مێژوو‌و دامه‌زراندنی ژیارییه‌كاندا سێ ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی ڕۆڵده‌گێڕن مرۆڤ، كات، شوێن.
ڕه‌گه‌زی یه‌كه‌م ـ
مرۆڤ‌و مێژوو:
كاتێك باس له‌مێژوو ده‌كه‌ین ده‌بێت سه‌ره‌تا باس له‌مرۆڤ بكه‌ین، چونكه مرۆڤ كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كانه، كه‌ده‌وترێت مرۆڤ مێژوو دروستده‌كات، مرۆڤ له(جه‌سته، عه‌قڵ، ڕوح، لایه‌نی ده‌روونی) پێكدێت، ئه‌وه‌ی مرۆڤ لهبونهوهرهكانی تر جیاده‌كاته‌وه عه‌قڵه، كه‌توانای داهێنانو پێشكه‌وتنی هه‌یه‌و ده‌توانێت بیربكاته‌وه‌و پلان بۆ داهاتوو دابنێ، له‌كاتێكدا ئاژه‌ڵ دهبیستێو ده‌بینێ، به‌لام ناتوانێ له‌و چوارچێوه‌ی تێیدایه ده‌ربچێ، مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌دروستبوونی یه‌كه‌م مرۆڤ جیاواز بووه له‌ئاژه‌ڵ، قۆناغ به‌قۆناغ توانای گۆڕانكاریی‌و پێشكه‌وتنی هه‌بووه، جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر جیاوازه له‌هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانی تر، كهیارمهتیدهربووه بۆ داهێنان، مرۆڤ ده‌توانێ پێشبینی بۆ داهاتوو بكات، بۆیه عهقڵو مرۆڤ دوو شتن له‌یه‌ك جودانابنهوه.
لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ لایه‌نێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بیربكاته‌وه‌و نهێنییه‌كانی گهردوونو بوون‌و ژیان بپرسێ، عه‌قڵ واده‌كات مرۆڤ بیر له‌ڕووداوه مێژووییه‌كان بكاته‌وه، هۆكارو نهێنیو پاڵنه‌ره‌كانی دروستبوونی گهردوونو مرۆڤ تێبگات.
ڕه‌گه‌زی دووه‌م ـ
كات‌و مێژوو:
كات (ڕابردوو – ئێستا –داهاتوو)ه، پێویسته مرۆڤ له‌ڕابردوو تێبگات، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤایهتیو گه‌ردوون تێبگات‌و سود له‌هه‌موو ئه‌و هه‌ولانه وه‌ربگرێ بۆ داهاتوو، مرۆڤ ئه‌گه‌ر ڕابردوو نه‌زانێ ناتوانێ له‌ئێستای تێبگات، كه‌واته ده‌توانین بڵێن ڕابردووی مرۆڤ بریتیه له(یادكردنه‌وه)ی، ئێستای مرۆڤ بریتیه له(ئاگاییبوون) واته توانای ئاگابوون بۆ كاركردن‌و ئه‌زموون وه‌رگرتن لهڕابردووو دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی، ڕابردوو كهپێكدێت له(هیوا)، مه‌به‌ست لێی پلاندانانه بۆ داهاتوو، كه به‌سودبینین لهڕابردووو كاركردن له‌ئێستادا، هیوا به‌دوا ڕۆژ ده‌ده‌ین، (سانت ئۆ گستین) ئه‌م جیاكارییه‌ی كردووه‌و پایه‌ی ئێستای به‌رزكردۆته‌وه.
گرنگی كات له‌وه‌دایه بزانین مێژووی مرۆڤایه‌تی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بزانین له‌چ كات‌و سه‌رده‌مێكدا یه‌كه‌م مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی دروستبووه، مێژوونوسه‌كان دروستبوونی (ئاده‌م) به‌یه‌كه‌م مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی زهویو سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤایه‌تی داده‌نێن، ئه‌مه بۆچوونێكی ئایینیه، بۆچوونی زانستییش ئه‌وه‌یه كه (داروین) كه‌پێی وایه مرۆڤ له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاژه‌ڵ وه‌ك (مه‌یمون) دروستبووه‌و قۆناغ به‌قۆناغ گۆڕاوه‌و بووه به‌و مرۆڤه‌ی ئێستا، هه‌روه‌ها پێویسته ئێمه بزانین كاتی دروستبوونی یه‌كه‌م مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌بۆچوونی جووله‌كه، كهبهیهكهم ئایینی ئاسمانی داده‌نرێ، مێژووی مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی تاكۆتایی 6000 هه‌زار ساڵه، كه سه‌ره‌تای مرۆڤ به‌دروستبوونی ئاده‌م داده‌نێن.
هه‌روه‌ها لهقورئاندا ئاده‌م سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كه‌م مرۆڤه، به‌لام ناتوانین ساڵه‌كان بژمێرینو دیاریی بكه‌ین، هه‌رچه‌نده جووله‌كه پێیوایه پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) كۆتایی مێژووی مرۆڤایه‌تییه دیاری كردووه، به‌لام ئه‌مه دووره له‌ڕاستی، چونكه پێغه‌مبه‌ر ته‌نها دیارده‌و نیشانه‌كانی باسكردووه، كه‌واته به‌پێی ته‌ورات مێژووی گهردوونو مرۆڤ به‌هه‌زاران ساڵ داده‌نێن، له‌كاتێكدا زانست سه‌لماندویه‌تی ته‌مه‌نی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌ملیۆنان ساڵ داده‌نرێ.
زاناكانی ئه‌ستێره‌ناسی دروستبوونی دنیا بۆ به‌ر له(20) بلیۆن ساڵ ده‌گێڕنه‌وه، كه‌به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نوسین‌و ئه‌و شوێنه‌وارو تاوێره‌به‌رد دۆزراونه‌ته‌وه، مرۆڤ توانیویه‌تی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی گهردوونو مرۆڤ تێبگات، «جیمس ئوشر» له‌كتێبی(رووداوه‌كانی سه‌رده‌می كون وسه‌رده‌می نوی) ساڵی 1650زبلاڵوكراوهتهوه، باس له‌وه‌كراوه دروستبوونی مرۆڤ ئه‌نجامی كارێكی داهێنه‌رانه‌یه، سه‌عات 9 ڕۆژی هه‌ینی 28/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 4004 پ.ز ئه‌نجامدراوه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر باس له‌و كاته بكه‌ین كه‌یه‌كه‌م مرۆڤ دروستبووه، ئه‌وا وه‌لامێكی ڕوون‌و ئاشكرامان ده‌ستناكه‌وێت، به‌هۆی جیاوازیی نێوان بۆچوونی زانستیی‌و ئه‌وه‌ی له‌ئایینه ئاسمانیه‌كان باسكراوه، كه‌ناتوانین هیچ وه‌ڵامێكی ته‌واو له‌و باره‌یه‌وه بده‌ینه‌وه.
كاتێك باس له‌مێژوو ده‌كه‌ین مرۆڤ كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كانه، ده‌بێت كاتێك هه‌بێت ڕووداوه‌كانی تیایدا ڕوودابێ، كه‌واته ده‌بێ بپرسین شوێنی ڕوودانی ڕووداوه‌كان چونه؟.
ڕه‌گه‌زیی سێیه‌م ـ
شوێن‌و مێژوو:
شوێن ڕه‌گه‌زێكی دیكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووه، مێژوو گۆڕه‌پانی ڕوودانی ڕووداوه‌كانه، لێكۆڵه‌ره‌كان پێیانوایه شوێن وه‌ك سه‌كۆی شانۆ وایه، به‌لام جیاوازیی هه‌یه له‌نێوان سه‌كۆی شانۆ‌و شوێن، چونكه له‌شانۆدا ڕاهێنان ده‌كرێ، به‌لام ئه‌مه له‌شوێندا به‌وشێوه‌یه نییه، شانۆ شوێنێكی دیاریكراوه، به‌لام شوێن پانتاییه‌كی فراوانی زه‌وییه به‌هه‌موو بهرزیو نزمییه‌كانی، مرۆڤ به‌بێ شوێن توانای پێشكه‌وتن‌و دروستكردنی مێژووی نییه، مرۆڤ به‌رده‌وام له‌ڕیگه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ شوێن‌و دروستكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ری، هه‌وڵیداوه پانتاییه‌ك له‌و زه‌ویه بخاته ژێر ده‌سه‌لاتی خۆی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سه‌رده‌م مرۆڤ ته‌نها له‌سه‌ر زه‌وی مێژووی تۆمارنه‌كردووه، به‌ڵكو به‌هۆی چوونی یه‌كه‌م مرۆڤ بۆ سه‌ر مانگ‌و چوونیان بۆ ژێر قولایی ده‌ریاكان، ئاسۆی تۆماركردنی مێژووی فراوانتر كردووه.
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره بزوێنه‌ره‌كانی ڕووداوه‌كانی مێژوو ده‌دات، به تێڕامان‌و تیۆر‌و لێكدانه‌وه‌ی ئایینی‌و فه‌لسه‌فی بۆ مێژوو، میكانیزمی جۆراوجۆر تاقیده‌كاته‌وه، لێكدانه‌وه‌ی ئایینی بۆ تێگه‌شتن له‌ڕووداوه‌كانی مێژوو، له‌پێناو وێناكردنی ڕووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی واقیعی كه له‌هه‌ر سێ ئایینی (جوو ـ مه‌سیحی ـ ئیسلام) دا هه‌یه ئامرازگهلێكی ئه‌م بواره‌ن، ئایینی جووله‌كه به‌سه‌ره‌تای لێكدانه‌وه‌ی واقیعی داده‌نرێ بۆ مێژوو، كهڕزگاربوون بوو له‌بیری فرهخوداییو بتپهرستیو سه‌ره‌تای (یه‌كتا په‌رستیی) بوو به‌وه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه دروستكه‌رێكی مه‌زنی هه‌یه.
ئه‌م ئافه‌ریده‌یه ناكه‌وێته ژێر سنوری كات‌و شوێنه‌وه، توانای ڕه‌های هه‌یه كه ئه‌گه‌ر شتێكی بوێ به‌فه‌رمانی «ببه، ده‌بێ»، ده‌یهێنێته‌بوون.
هه‌روه‌ك چۆن ئایینی مهسیحیو ئیسلام سه‌ره‌تای دروستبوونی ئادهمو حه‌وا به‌سه‌ره‌تای مێژووی مرۆڤایه‌تی داده‌نێن، به‌هه‌مان شێوه جووله‌كه له‌كتێبی پیرۆز (ته‌ورات)دا دروستبوونی ئادهمو حه‌وا به‌سه‌ره‌تای دروستبوونی مێژوو داده‌نین، به‌لام ئه‌م سێ ئایینه لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌دروست بوونی مرۆڤ‌و ڕووداوه‌كانی مێژوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی جووله‌كه له‌ته‌وراتدا باس له‌وه ده‌كات كه‌خودا مرۆڤی له‌شێوه‌ی خۆی دروستكردووه، به‌لام له‌ئایینی ئیسلامدا هه‌ر چه‌نده چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی مرۆڤ ده‌داته پاڵ خودا، كه‌مه‌به‌ست لێی نزیكبوونه‌وه‌یه له‌به‌نده‌كانی، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كهلهوێنهی خودا هیچ شتێك نییه، هه‌روه‌ها لهقورئاندا باس له‌وه‌كراوه خودا پشوونادات، به‌لام له‌ته‌وراتدا خودا به (شه‌ش ڕۆژ) ئاسمان‌و زهویو هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كان دروستدهكاتو له‌ڕۆژی حه‌وته‌مدا پشووده‌دات، له‌كاتی لێكوڵینه‌وه له‌مێژووو ئایینی جووله‌كه ئاڵۆزیی زۆر هه‌یه له‌نێوان ناوی (عبرانییهكان ـ به‌نی ئیسرائیل ـ یه‌هودی):
وشه‌ی عبری:
نازناوێك بووه به‌و گه‌ڕۆكانه وتراوه كه لهدوڵهكاندا (عبرانی) بوون، هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌سه‌ده‌ی (19پ.ز) ژیاوه، له‌ڕووباری فورات یان ئه‌رده‌ن له‌كاتی كۆچكردنی له‌عێراق بۆ فه‌له‌ستین په‌ڕیوه‌ته‌وه، لهكۆچكردنیدا له‌و گه‌ڕۆكانه چووه، كه‌واته سیفه‌تی عبری تایبه‌ت نییه به‌ئیبراهیم (د.خ)و نه‌وه‌كانی به‌نی ئیسرائیل، هه‌روه‌ها تایبه‌ت نییه بهیههودییهكان.
به‌لام وشه‌ی عبری وشه‌یه‌كی كۆنه به‌ر له‌سه‌رده‌می (پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم)یش هه‌بووه، مه‌به‌ست له‌په‌ڕینه‌وه بووه، ئه‌م وشه‌یه ئیبراهیمو مو‌سا (د.خ) دایاننههێناوه، به‌ڵكو مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه.
وشه‌ی به‌نی ئیسرائیل:
له‌دوو بڕگه پێكدێت (ئیسرا) به‌مانای شه‌و ڕه‌ویی، ئیل به‌مانای (خودا)، یاخود ڕۆڵه‌كانی یه‌عقوب كه‌هۆی ناولێنانی یه‌عقوب به‌م ناوه‌وه له‌به‌ر هۆیه‌كی ئایینی بوو، مه‌به‌ست له‌وه‌بوو نزای بۆ بكرێ خودا بیپارێزێ.
وشه‌ی یه‌هود:
سه‌ره‌تا وشه‌كه (یه‌هوه) بووه، پاشان سریانییه‌كان كردویانهبه (یه‌هود)، پاشان عبرانییهكان به‌زمانی كۆنی خۆیان به(جوس) نوسیویانه، به‌لاتینی كۆن به(جوو) خوێنراوهتهوهو به‌زمانی كوردیش ده‌ڵێن جووله‌كه، ئه‌م زاراوه‌یه (یه‌هوه، یه‌هود، جوس، جوو، جوله‌كه) یه‌ك ما‌نایان هه‌یه، ئه‌ویش په‌یڕه‌وانی خودا، واتهیهكتاپهرستیی.
زمانی جووله‌كه بریتیه له‌زمانی عبری، كه‌به‌شێكه له‌زمانه سامییه‌كان، ئه‌م زمانه له‌ناوچه‌ی (كه‌نعان)دا هه‌بووه، جووله‌كه وه‌ریگرتووه، له‌دواتردا بووه به‌زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
تێڕوانینی جوله‌كه بۆ مێژوو‌و لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كتاپه‌رستی، واته یه‌كتایی خودا هاتووه كه‌له(سفر التكوین) باس لهیهكتایی خودا ده‌كات، جووله‌كه له‌ڕوانینی بۆ مێژوو پشتی به‌بیری (باڵاده‌ستی خودا) به‌ستوه، واته مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودا.
ئایینی جووله‌كه:
كاتێك باس له‌ئایین ده‌كه‌ین، ئه‌وا سه‌رجه‌م ئایینه‌كان بۆ مرۆڤ هاتووه، (ولیه‌م جیمس ) پێناسه‌ی ئایینی به (كۆمه‌ڵێك هه‌سته كه‌له‌كاتی ته‌نیایی تاكهكهسهكاندا به‌سه‌ریاندا دێت‌و به‌ره‌و هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌بات، كه‌تاك هه‌ست بهبهجێهێنانی ده‌كات له‌نێوان خۆی‌و ئه‌و شته‌ی به‌خوای خۆی ده‌زانێ)،و (جیمس فریزه‌ر) پێیوایه (ئایین پڕۆسه‌ی ڕازیكردنو داواكردنی یارمه‌تییه له‌هێزێكی بالاتر له‌مرۆڤ)، ههندێكیتر پێیانوایه ئایین ته‌نها هه‌ستكردنه به‌بوونی خودا، یاخود ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌بوونی خودا هه‌روه‌ها ده‌بێ فهرمانو ڕێنماییه‌كانی خودا جێبه‌جێبكرێت.
ئایینی جووله‌كه به‌یه‌كێك له‌ئایینه ئاسمانیه‌كان ده‌ناسرێ، چونكه په‌یامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه به‌یه‌كێك له‌فریشته‌كان كه‌ناوی جوبره‌ئیل بووه نێردراوه بۆ یه‌كێك له‌په‌یامبه‌ران ئه‌ویش (مو‌سا كوڕی عیمران 1571-1451پ.ز) بووه، ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی له‌كتێبێك دایه به‌ناوی ته‌ورات (سه‌رده‌می كۆن) نوسراوه‌ته‌وه، ئایینی جووله‌كه له‌سه‌ر پێنچ پایه وه‌ستاوه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی سه‌یرده‌كرێت: (باوه‌ڕبوون به‌خودا، نوێژكردن، ڕۆژوو، زه‌كات، حه‌ج، ڕوژی دوایی).
ئایینی جووله‌كه له‌سه‌ده‌ی 13 پ.ز. بۆ پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (د.خ) هاتوته خواره‌وه واته ئایینی جووله‌كه له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات، نه‌ك پێش ئه‌وه، كه‌له‌سه‌ر ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه ده‌ڕوات: (ته‌ورات ـ سه‌رده‌می كۆن، ته‌لمود ـ ته‌وراتی زاره‌كی).
1.ته‌ورات:
له(سه‌رده‌می كۆن ) پێكهاتووه، پێیده‌وترێ (توره) به‌مانای هیدایهتو ڕێنیشاندانه، هه‌موو سه‌رده‌می كۆن له39 سفر پێكدێت، ده‌كرێت به3 به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م ـ له5 سفر پێكهاتووه، ناوی (الینتاتیك)ه، به‌م پێنچ سفره ده‌وترا (پێنچ كتێبه‌كه‌ی مو‌سا): (سفری په‌یدابوون، سفری ده‌رچوون، سفری لیڤییهكان، سفری ژماره‌كان، سفری وتهكان).
به‌شی دووه‌م ناوی (نیبم) واته په‌یامبه‌رانه، له‌دوو به‌ش پێكدێت به‌شی یه‌كه‌م، له8 سفر پێكدێت، پێغه‌مبه‌رانی یه‌كه‌من، به‌شی دووه‌م له14 سفر كه پێغه‌مبه‌رانی دواترن. به‌شی سێیه‌م ناوی (كتوبیم)و له12 سفر پێكهاتووه، هه‌ندێ لهجوولهكه ته‌نها باوه‌ڕی به‌پێنچ سفری یه‌كه‌مه‌و پێیانوایه بۆ پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (د.خ) ده‌گه‌ڕێته‌وه، پهڕكیكیان هه‌یه له كتێبی ته‌ورات ته‌نها پێنچ سفری یه‌كه‌مه ده‌ڵێن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش مه‌سیح.
كاتێك ته‌ورات ده‌خوێنینه‌وه ده‌بێت باسی سێ كۆمه‌ڵه بكه‌ین:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست لێی ئیبراهیم خه‌لیله كه پێی ده‌ڵێن( الیلاوهیمیه)، كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 19 پ.ز.، له‌گه‌ڵ كوره‌كانی ئیسحاق‌و یهعقوبو ئه‌سبات، باوه‌ڕیان به‌یه‌كتایی خودا هه‌بووه، كه‌به‌زمانی كه‌نعانی پێیانده‌وت (ئیل)، .
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: قه‌ومی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (د.خ)، له‌سه‌ده‌ی 13 پ.ز. واته600 ساڵ له‌دوای سه‌رده‌می ئیبراهیم خه‌لیل، له‌سه‌ر شاخی سینا ئایینی جووله‌كه له‌لایه‌ن خوداوه بۆ پێغه‌مبه‌ر مو‌سا هاتۆته خواره‌وه، له‌سه‌ر پارچهپهردی نوسراوه له‌لایه‌ن خوداوه كه دواتر دیارنه‌ماوه، له‌وانه‌یه به‌زمانی هیرۆگلیفی نوسرابێ، ئه‌و ته‌وراته‌ی له‌لایه‌ن خوداوه بۆ مو‌سا (د.خ) دابه‌زیوه، جیاوازه له‌و ته‌وراته‌ی له‌لایه‌ن پیاوانی ئایینی نوسراوه، له‌ته‌وراتدا باس له‌وه‌ده‌كات ده ئاموژگاریهكهی خودا كه‌دواتر داوێتی به‌پیاوانی ئایینی ئه‌مانه:
1.من خودام هیچ خودایه‌كی دیكه‌ت نابیت له‌به‌رچاوم.
2.هیچ په‌یكه‌رێ یان وێنه‌یه‌ك بۆ خۆت دروستناكهیت.
3.ناوی خودای گه‌وره مه‌هێنه به‌درۆ.
4.ناوی ڕۆژی شه‌مه بهێنه به‌پیرۆز.
5.پاداشتی دایك‌و باوك بده‌ره‌وه.
6.كه‌س مه‌كوژه.
7.زینا مه‌كه.
8.دزی مه‌كه.
9.به‌درۆ شایه‌تی مه‌ده.
10.حه‌ز به ماڵ‌و مولكی كه‌ست مه‌كه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌كۆچی مو‌سا (د.خ) له‌میسر بۆ فه‌له‌ستین ده‌ستپێده‌كات، هیچ په‌یوه‌ندیی به‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئیبراهیم نییه. ناوی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا(د.خ) ناوێكی عیبری نییه، به‌ڵكو میسرییه، كه‌یه‌كێكه له‌ناوی فیرعه‌ونه‌كان وه‌ك ئهحموسییه.
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: جووله‌كه‌ی نوسه‌ری ته‌وراتی ئێستان، ده‌زانین ئه‌و ته‌وراته‌ی له‌لایه‌ن خوداوه بۆ پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (د.خ) هاتۆته‌خواره‌وه، جارێكی تر نوسراوه‌ته‌وه‌و ده‌ستكاریی كراوه، له‌كاتیكدا حه‌زره‌تی ئیبراهیم بهباپیری گه‌وره‌ی خۆیان ده‌زانن، ئه‌مه دووره له‌ڕاستیه‌وه، چونكه حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌سه‌ده‌ی 19 پ.ز. ژیاوه‌و پێغه‌مبه‌ر مو‌سا له‌سه‌ده‌ی 13 پ.ز. ژیاوه، لهقورئاندا ده‌فه‌رمووێ: [ما كان إبراهیم یهودیا ولا نصرانیا ولكن كان حنیفا مسلما وما كان من المشركین] , كه‌واته حه‌زره‌تی ئیبراهیم جووله‌كه نه‌بووه، له‌سه‌ده‌ی 5 پ.ز. كاتێك جارێكی تر ته‌ورات نوسراوه‌ته‌وه گۆڕانی زۆریان تێداكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ته‌وراتدا باس لهپشوودانی خودا ده‌كات، كه‌له‌هیچ ئایینه ئاسمانییه‌كانی تردا سیفه‌تی مرۆڤ ناخه‌نه پاڵ خودا، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كاتێك ته‌ورات نوسراوته‌وه كاریگه‌ربوون به‌فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی چه‌ندین ئایینی تریان له‌سه‌ر بووه، وه‌ك ئایینی زه‌رده‌شتی، له‌كتێبی ته‌ورات له(سه‌رده‌می كۆن)و كاتێك له لاپه‌ڕه‌كانی وورد ئه‌بێته‌وه بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت چۆن جووله‌كه‌كان وێنه‌ی (شه‌یتان)ی له‌ئایینی زه‌رده‌شتی وه‌رگرتووه.
ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌وه‌وه هاتووه كاتێك بابلیه‌كان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر لهدهستگرتنیان به‌سه‌ر گه‌لی یه‌هوددا، فارسه‌كان دێن‌و ده‌ستی بهسهردهگرنو ناوی (یه‌هودی)یان لێدهنێنو ناوی (یه‌هودیی) لهبیروباوهڕیان ده‌نێن، (كۆرش)ی پاشای فارسه‌كان ڕێگه‌ئه‌دات به‌جووله‌كه كهبگهڕێتهوهبۆ فه‌له‌ستین، ئه‌م دۆستایه‌تییه‌ی نێوان جووله‌كه‌و فارسه‌كان وا ده‌كات بڵێن جووله‌كه كاریگه‌ر بووه به‌بیروباوه‌ری زه‌رده‌شتی، له‌و لایه‌نه‌ی زه‌رده‌شت باوه‌ڕی به‌دوو هێز له‌بووندا هه‌بووه، یه‌كێكیان خوداوه‌ندی خێرخواز، كه‌شه‌ڕ دژی ڕوحی خراپهدهكات، جگه‌له‌مه جووله‌كه‌كان له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه له‌ئایینی زه‌رده‌شتی بڕوایان به‌ژیانی دوای مردن هێناوه، زانییان بهههشتو ئاگر هه‌یه، ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یان خسته‌پاڵ ئایینه‌كه‌ی خۆیان، كاتێك جووله‌كه له‌میسر كۆچده‌كه‌ن بۆ كه‌نعان، له‌م ماوه‌یه به‌ئایینی كه‌نعانی كاریگه‌ربوون، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی شوێنی په‌رستندا، كه‌پێیانوایه ده‌بێت په‌رستن له‌شوێنێكی پیرۆزدا بێت نه‌ك له‌شوێنێك مرۆڤ خۆی هه‌ڵی بژێرێ.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌توانین به‌وه ئه‌م بوچوونه ڕه‌تبكه‌ینه‌وه كه ئاینی جوو ئاینێكی ئاسمانییه‌و ئاینی زه‌رده‌شت تائه‌م ساته زه‌مینیه ناگونجێ باوه‌ڕبونیان له‌ئاینی سه‌رزه‌مینی وه‌رگرتبێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه جووله‌كه وه‌ك گه‌لی خوی بێ كاریگه‌ر بووبێ نه‌ك وه‌ك ئاین. زانای جووله‌كه سیلڤر ده‌ڵێت: (ته‌وراتی ئێستا لهتهوراتی ڕه‌سه‌نی مو‌سا جیاوازه‌و لهیهكناچن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده ئامۆژگارییه‌ی خودا داوێتی به‌موسا، زاناكان ده‌ڵێن تاكه شته لهتهوراتی ڕاسته‌قینه ماوه‌ته‌وه، به‌لام له‌شێوه‌و ناوه‌ڕۆكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا نه‌بووه كهلهموسا جیاوازه)، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی ته‌وراتی نوسیوه مه‌به‌ستیان بوو ته‌ورات به‌شێوازێك بشێوێنن لهڕهگو ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌زره‌تی ئیبراهیم.
ئه‌و كه‌سانه‌ی بیرۆكه‌ی خۆیان له‌ته‌ورات وه‌رگرتووه، وه‌ك فاشیزمی ئیتاڵی‌و نازیزمی ئه‌ڵمانی كه‌فه‌لسه‌فه‌ی بالایی ڕه‌گه‌زییان له‌ته‌وراته‌وه وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌ت نازیزم زۆر باوه‌ڕی بهبالادهستی ڕه‌گه‌زی ئاری هه‌بووه له‌بری گه‌لی هه‌ڵبژارده.
2.تلمود:
تلمود به‌مانای ڕاڤهكردنو لێكدانه‌وه دێت ده‌رباره‌ی ته‌ورات، له‌كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو ئاموژگارییو یاسای ئایینی‌و وێژهییو شارستانی‌و ڕاڤه‌و لێكدانه‌وه‌و ڕێنمایی‌و چیرۆك پێكدێت، پیاوانی ئایینی به‌هۆی گێڕانه‌وه‌ی ده‌ماوده‌م ترساون له‌فه‌وتانی ده‌قه‌كانی كتێبی پیرۆز، بۆیه به‌نهێنی نوسیویانهوه تاوه‌كو ببێت بهپهرژینێك بۆ ته‌ورات، له‌ساڵی( 166 ز)دا له‌لایه‌ن (جه‌بر شه‌معون جملئیل) ده‌ستكراوه بهكۆكردنهوهیو (ڕه‌بی یه‌هوا)ش له‌ساڵی (216ز)دا كۆكردنه‌وه‌كه‌ی ته‌واوكرد.
جووله‌كه عبرانییهكان بهتلمود ده‌ڵێن ته‌وراتی زاره‌كی، دوو به‌شه (المشنه)و (الجماره)، مه‌به‌ست له‌مه لێكدانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر موسایه بۆ چه‌ند ده‌قێكی تهوراتو دواتر (یهوزاهناسی) وته‌كانی پێغه‌مبه‌ر موسای كۆكردۆته‌وه‌و نوسیویهتییهوهو ناونرا (شه‌ش كتێبه‌كه‌ی مشنه)و زاناكان ڕاڤه‌یان كردووه‌و ناویان ناوه(الجماره)، تلمود دوو به‌رگی هه‌یه له‌جیهاندا: تلمود ئۆرشه‌لیمی كه‌له‌ساڵی 320ز له‌فه‌له‌ستین هه‌بووه، تلمودی بابلی كه‌له‌ساڵی 500ز له‌بابل نوسراوه.
پێغه‌مبه‌ر مو‌سا به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی به‌گه‌له‌كه‌ی وتوه دواتر بهدهماودهم گێڕاویانه‌ته‌وه‌و دواتر دراوه به‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی به‌رز (سه‌ند ڕین)، جووله‌كه پێیانوایه ته‌ورات بهنوسراویی دراوه به‌موسا (د.خ)و تلمود به‌زاره‌كی دراوه به‌پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (د.خ).
ههرچهندهههندێك تلمود به‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر داده‌نێن، به‌لام نازانین به‌ته‌واوی ئایا تلمود فه‌رموده‌ی موسایه یاخود ته‌نها شیكردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌قێكی تهوراتبووه. هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌ئایینی جووله‌كه ده‌گیرێ، به‌هۆی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مه كه‌پێیان ده‌وترێ نوسه‌ری ته‌وراتی ئێستا، گۆڕانكاریی زۆریان له‌ته‌وراتدا كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وندی خۆیان بگونجێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی جووله‌كه كوشتنی گیانی خه‌ڵكی نا جووله‌كه بهحهلاڵ داده‌نێن، چونكه ئه‌وه‌ی له‌ڕه‌گه‌زی جووله‌كه نه‌بێت به‌ناپاكی داده‌نێن، پێیانوایه ته‌نها جووله‌كه پاكه. به‌لام ده‌توانین بڵێن ئهمهشتێكی باوه، چونكه ئایینه ئاسمانیه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتوه كه‌به‌سه‌ر مه‌زهه‌به‌كاندا دابه‌شبوون: وه‌ك ئایینی ئیسلام كهجیابۆتهوه بۆ(شیعه‌و سونه)، جیابونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت بۆ (كاسولیك، پروتستانت، ئه‌رسه‌دۆكس)، به‌رده‌وام چه‌ندین بیروباوه‌ڕی جیاواز دروستده‌بێت له‌سه‌ر ئایین كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی كتێبی خودایه. سه‌باره‌ت به‌بۆچوونی كوشتنی گه‌لانی ناجوولهكه كه به‌تاوان دانانرێ، بۆچونی به‌شێك لهڕهگهزپهرستانی جووله‌كه‌یه نه‌ك ناوه‌ڕۆكی ته‌ورات بێت، ئه‌مه بۆ ئایینه ئاسمانییه‌كانی تریش ڕاسته، ئیسلام ومه‌سیحیه‌ت بانگه‌شه بۆ كوشتنی كافر ناكه‌ن، به‌ڵكو شوێنكه‌وتوانی ئه‌م كارهئهنجامدهدهن، له‌سه‌ره‌نجامدا هه‌موو ئایینه‌كان بهئاسمانیو سه‌ر زه‌مینی مه‌به‌ستیان چاكسازیی بووه.
باسی دووه‌م ـ قوناغه مێژووییه‌كان:
كاتێك باس له‌قۆناغه مێژووییه‌كان ده‌كه‌ین، باس له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌دروستبوونی یه‌كه‌م مرۆڤه له‌سه‌ر زه‌وی، بێگومان دوو بۆ چوون هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی یه‌كه‌م مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی:
یه‌كه‌م: بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندنی (داروین)ه، كه‌پێیوایه مرۆڤ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاژه‌ڵ دروستبووه، دواتر له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی قۆناغه مێژووییه‌كان گۆڕاوه تا بووه به‌م مرۆڤه‌ی ئێستا.
دووه‌م: بۆ چوونی ئایینییه، كه‌پێیانوایه یه‌كه‌م مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ئاده‌م بووه، مرۆڤێكی ته‌واو بوه له‌شێوه‌ی هه‌مان مرۆڤی ئێستا، ئایینه‌كانی وه‌ك (جوو، مه‌سیح، ئیسلام) ئاده‌م به‌یه‌كه‌م مرۆڤی سه‌ڕووی زه‌وی داده‌نێن.
له‌كتێبی ته‌وراتدا هاتووه: (له‌سه‌ره‌تادا خودا ئاسمان‌و زه‌وی به‌دیهێنا…پاشان خودا فه‌رمووی با ڕووناكی ببێت)، پاشان له‌ڕۆژی دووه‌مدا (خودا فه‌رمووی با بۆشاییه‌كی كراوه له‌نێوان ئاوه‌كاندا بێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئاو له‌ئاو…خودا ئه‌م بۆشاییه كراوه‌ی ناو نا ئاسمان)، له‌ڕۆژی سێیه‌مدا (خودا فه‌رمووی با ئاوه‌كانی ژێر ئاسمان كۆببنه‌وه‌و وشكانی ده‌ركه‌وێت، وشكانی ناونا زهویو ئاوه كۆبوهوهكهشی ناونا ده‌ریاكان، ئینجا خودا فه‌رمووی با زه‌وی گیای سه‌وزو ڕووهكی تۆودارو داری به‌ردار كه‌به‌ر دروستبكات له‌جۆری خۆی)، له‌ڕۆژی چواره‌مدا (خودا دوو ڕووناكی مه‌زنه‌كه‌ی دروستكرد، ڕووناكیه گه‌وره‌كه‌یان بۆ فهرمانرهواییكردنی ڕۆژ، ڕووناكییه بچووكه‌كه‌ش بۆ فهرمانڕهواییكردنی شه‌و، هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌كانیش…بۆ فهرمانڕهواییكردنی ڕۆژو شه‌و جیاكردنه‌وه‌ی ڕووناكی‌و تاریكی)، له‌ڕۆژی پێنجه‌مدا (خودا فه‌رمووی با ئاوه‌كان پڕبن لهبوونهوهری زیندوو، با باڵنده به‌سه‌ر زه‌ویدا بفڕێ لهبۆشاییكراوهی ئاسماندا…پاشان خودا فه‌رمووی بهرداربنو زۆربنو ئاوی ده‌ریاكان پڕبكه‌ن، با باڵنده‌كان له‌سه‌ر زه‌وی زۆربن)، له‌ڕۆژی شه‌شه‌مدا (خودا گیانداری زه‌وی به‌پێی جۆری خۆی دروستكرد، ئاژه‌ڵیش به‌پێی جۆری خۆیان‌و هه‌موو خشۆكێكیش له‌سه‌ر زه‌وی به‌پێی جۆری خۆیان)، ئینجا خودا فه‌رمووی (با مرۆڤ له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆمان دروستبكه‌ین له‌شێوه‌ی خۆمان)، خودا مرۆڤی له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی به‌دیهێنا، به‌نێرو مێ به‌دیهێنان، خودا پیرۆزیكردنو پێی فه‌رموون (بهرداربنو زۆربنو زه‌وی پڕبكهنو بیخه‌نه ژێر ڕكێفتانهوه) ، خودا له‌ڕۆژی حه‌وته‌مدا له‌كاره‌كه‌ی ته‌واو بوو، له‌هه‌مان ڕۆژدا له‌هه‌موو كاره‌كه‌ی كه‌كردی پشوویدا، ئینجا خودا ڕۆژی حه‌وته‌می پیرۆز كرد‌و به‌پیرۆزی دانا.
ئه‌وه‌ی باسكرا ڕوانینیی جووله‌كه‌یه بۆ سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاسمان‌و زهویو مرۆڤ له‌لایه‌ن خوداوه، ئه‌وه‌ی نكۆڵی لێناكرێ كه‌هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كان باسده‌كه‌ن كه‌خودا له‌شه‌ش ڕۆژدا ئاسمان‌و زه‌وی دروستكردووه، به‌لام ئه‌وه‌ی باس له‌دروستبوونی مرۆڤ ده‌كات له‌سه‌ر وێنه‌ی خودا، كه‌خودا فه‌رمووی (با مرۆڤ له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆمان دروستبكه‌ین له‌شێوه‌ی خۆمان)، ئه‌وه‌یه كه‌خودا مرۆڤ نییه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه، كه‌خودا شێوه‌ی چۆنه، جگه‌له پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (د.خ) كهسێبهری خودای بینیوه، هیچ مرۆڤێك خودای نه‌بینیوه، به‌لام ئایا ته‌نها سێبه‌ر به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین خودا ئێمه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی دروستكردووه؟
پاشان هه‌ر چۆن له‌ته‌وراتدا باس له‌وه‌كراوه خودا (له‌ڕۆژی حه‌وته‌مدا له‌هه‌موو كاره‌كه‌ی كه‌كردی پشوویدا)، له‌هیچ ئایینێكی ئاسمانی‌دا باس لهپشوودانی خودا ناكات، به‌لام جووله‌كه ئه‌م خه‌سڵه‌ته ده‌ده‌نه پاڵ خودا، ئه‌وه‌ی سه‌یره پشوودان سیفه‌تی مرۆڤ‌و ئاژه‌ڵه، چۆن ده‌درێته پاڵ خودا، واته ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی ته‌ورات ڕاست بێت خودا جیاواز نییه له‌مرۆڤ.
لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی به‌پێی ئه‌و ده‌قه‌ی ته‌ورات بێت كه‌باس لهپشوودانی خودا ده‌كات له‌ڕۆژی حه‌وته‌م، ئه‌وا له‌نێوان مرۆڤ‌و خودا سیفه‌تی هاوبه‌ش هه‌یه كهپشودانه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دوو ئایینه ئاسمانییه‌كه‌ی تره.
له‌ته‌ورات دروستبوونی ژن به‌جۆرێكه (خودا ئاده‌می خسته خه‌وێكی قووڵه‌وه، خه‌وت ئینجا یه‌كێك لهپهراسووهكانی ده‌رهێناو شوێنه‌كه‌ی به‌گوشت بۆ پڕكرده‌وه، پاشان خوداوه‌ند ژنێكی لهپهراسووی بنیاتنا كهلهپیاوی وه‌رگرتبوو، هه‌روه‌ها له‌ته‌وراتدا باس له‌چیرۆكی بهفریودانی حه‌وا ده‌كات له‌لایه‌ن ماره‌وه، كاتێك پێیانده‌ڵێ داری ناوه‌ڕاستی باخچه‌كه بخۆن كه‌خودا قه‌ده‌غه‌ی كردبوو، (ماره‌كه به‌ژنه‌كه ده‌ڵێت به‌ڕاستی نامرن، به‌ڵكو خودا ده‌زانێت ئه‌و ڕۆژه‌ی كهدهیخون چاوتان ده‌كرێته‌وه‌و ئیتر وه‌ك خوداتان لێدێت، جا لهبهرهكهی كرده‌وه‌و خواردی بهمێردهكهشیدا كه‌له‌گه‌ڵیدا بوو ئه‌ویش خواردی)، پاشان خودا سزای دان وله به‌هه‌شت كردینیه ده‌ره‌وه. خوداوه‌ند فه‌رمووی (ئه‌و مرۆڤه‌ی دروستمكرد، له‌سه‌ر زه‌وی ده‌یسڕمه‌وه، مرۆڤ‌و ئاژهڵو بوونه‌وه‌ری خشۆكو باڵنده‌ی ئاسمان، چونكه په‌شیمانم له‌وه‌ی كهدروستم كردوون)، به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ته‌وراتدا هه‌یه، توڕه‌بوونی خودا له‌مرۆڤ به‌هۆی خراپه‌كاری زۆری مرۆڤه‌وه بووه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی.
خودا نوح‌و نه‌وه‌كانی بهپاكترینی سه‌ر زه‌وی داده‌نا، بۆیه كه‌شتی نوح ئاماده‌كرا بۆ ڕزگاربوونی ئهوانو له‌ناوبردنی هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانی تر، خودا له‌ته‌ورات دا فه‌رمووی (تۆ ده‌چیته ناو سندوقه‌كه‌وه، خۆت‌و كوڕهكانتو ژنهكهتو بووكهكانیشت له‌گه‌ڵت، له‌هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی زیندوو، نێر‌و مێ، جووتێك ده‌هێنیته ناو سندوقه‌كه له‌گه‌ڵ خۆت بۆ هێشتنه‌وه‌یان به‌زیندوویی).
له‌ته‌وراتدا باس له‌پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ده‌كات، كه‌سه‌ره‌تا بهئهبرامی ناوی دههێنیو خودا بهئهبرامی فه‌رموو (لهخاكهكهتو كهسوكارهكهتو له‌ماڵی باوكته‌وه بڕۆ بۆ ئه‌و خاكه‌ی پیشانتدهدهم، جا ده‌تكه‌م به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی مهزنو پیرۆزت ده‌كه‌م‌و ناوت مه‌زن ده‌كه‌م وده‌بێت به‌به‌ره‌كه‌ت)، له‌دواتردا خودا ناوی ده‌گۆڕێ به‌ئیبراهیم.
600ساڵ له‌دوای سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم، سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (د.خ) كهفیرعهونی میسر فه‌رمانێكی ده‌ركردبوو به‌كوشتنی مناڵی نێرینه‌ی عبری، كاتێك مو‌سا له‌دایكده‌بێت، باوكی ناوی «عیمران»و دایكی ناوی «یوكابید»ه، دایكی ده‌یشارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كوژرێ، له‌دواتردا كاتێك له‌لایه‌ن خوداوه ئاگاداركرایه‌وه كه‌منداڵه‌كه واتهموسا بخاته سهبهتهیهكهوهو بیخاته ئاوی نیله‌وه، له‌و كاته‌دا ژنی فیرعه‌ون له‌لای ڕووباری نیل ده‌بێت دهیبینیو هه‌ڵیده‌گرێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (د.خ) له‌ماڵی فیرعه‌ونی میسر گه‌وره ده‌بێت، كاتێك مو‌سا گه‌وره ده‌بێت ده‌زانێت عیبریه، د‌رك به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی فیرعه‌ون ده‌كات به‌رامبه‌ر عبرییهكان، مو‌سا هه‌ڵدێت لهمیسرو به‌ره‌و بیابان ده‌ڕوات، له‌وێ یارمه‌تی دوو كچ ئه‌دات كه‌كچی شوعه‌یب دهبنو دواتر ده‌یكات به‌زاوای خۆی، خودا په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌موسا ئهداتو ده‌چێت بۆ لای فیرعه‌ون بۆ ڕزگاركردنی گه‌له‌كه‌ی، پاش هه‌وڵێكی زور مو‌سا (د.خ) توانی گه‌له‌كه‌ی لهكۆیلایهتی ڕزگاربكات، كه‌پێش 2200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مو‌سا سه‌ركردایه‌تی گه‌له‌كه‌ی كرد‌و ده‌رچوون له‌خاكی میسر‌و به‌ره‌و فه‌له‌ستین ڕۆشتن، ئه‌و خاكه‌ی خودا به‌ڵێنی پێدابوون، له‌و كاته‌دا مو‌سا ده‌چێته سه‌ر شاخ گه‌له‌كه‌ی خه‌ریكی بتپه‌رستن ده‌بن، ئه‌مه موسا‌و خودا زۆر توڕه‌ده‌كات، پاشان به‌نی ئیسرائیل به‌موسا ده‌ڵێن (تۆ‌و خوداكه‌ت بڕۆن‌و شه‌ڕبكه‌ن ئێمه‌ش وا لێره دانیشتووین، به‌مه خودا توڕهدهكاتو واده‌كات تا 40 ساڵ ویڵكردن، پێش ئه‌وه‌ی به‌خاكی خۆیان بگه‌ن، مو‌سا ده‌چێته سه‌ر شاخ‌و ته‌ماشای خاكی فه‌له‌ستین ده‌كات كهنهچوبووه ناوی، له‌وێدا پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ( د.خ) ده‌مرێت، به‌لام پێش مردنی ڕێبازی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ جووه‌كان دیاریكرد كه‌بریتی بوو له ده ئاموژگاریه‌كه.
له‌و ده ئامۆژگاریه‌ی خودا بهموسایدا، هه‌نێكی له‌میسردا فیرعه‌ون به‌گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌وت، به‌لام ئه‌وه‌ی بۆیان تازه‌بوو باس له‌پیرۆزی ڕۆژی شه‌مه ده‌كات، كه‌له‌و ڕۆژه‌دا پشوو بده‌ن كهكۆیلهكانی میسر هه‌موو ڕۆژیك ئیشیان ده‌كرد، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی سه‌یربوو ئامۆژگاری یه‌كه‌م بوو (من په‌روه‌رده‌گاری تۆم، هیچ شتێك به‌خودا مه‌گرن له‌لای من)، ئه‌م ئامۆژگارییه گومان دروستئه‌كات، خودایه‌ك خودای تاكو ته‌نها بێت له‌لای جووله‌كه.
جووله‌كه كان بهرهوخاكی كه‌نعان ڕۆشتن، ئه‌و كاته كهنعانهكانی تێدا ئه‌ژیا، به‌شه‌ڕ لێیان سه‌ندن، ده‌ستیانكرد به‌زه‌وی كێلانو چاندنی داری زهیتونو ترێ، شێوازی ژیانیان لهكۆچهریهوه بۆ جوتیارو چێنه‌ر گۆڕا، لێره‌وه له‌گه‌ل گۆڕانی ژیانی جووله‌كه‌و به‌ره‌وپێشچوونی، بیریان لهئیسرائێلێكی یه‌كگرتوو كرده‌وه، ئه‌وكات (شائول) ده‌بێت بهسهركردهیان، دوای ئه‌ویش (داود, سوله‌یمان)، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌م سه‌ركردانه ولات ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی سهروهریو ده‌سه‌لات، به‌لام به‌هێزی ئیسرائیلی یه‌كگرتوو ته‌نها له‌ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌و سێ سهركردهیهبوو، له‌دوای سوله‌یمان گه‌لی یه‌گكرتوو دابه‌شده‌بن به‌دووبه‌ش (ولاتی ئیسرائیل لهباكوورو ولاتی یه‌هودا له‌باشوور)، ئه‌مه سه‌ره‌تای لاوازییان بوو به‌رامبه‌ر دوژمنانیان، كهئاشورییهكان ولاتی عیبرییهكانی داگیركرد، به‌لام ولاتی یه‌هودا له‌باشوور باشتربوون بۆ به‌رگری، دواتر بابلیه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاره‌كه‌یان وێرانی دهكهنو په‌رستگای ئورشه‌لیمی سوتاند كه‌پێی ده‌ڵێن (ویرانكاری بابل)، به‌هه‌زاران جووله‌كه‌یان وه‌ك دیل برد بۆ بابل، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هات هێشتا جووله‌كه پێیانوابوو ئه‌مه سزای هه‌ڵه‌كانیان بووه‌و هێشتا خودا له‌گه‌ڵیانه‌و هێشتا هه‌ر گه‌لی هه‌ڵبژارده‌ن له‌لای خودا.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێی دا كه ئاینی زه‌رده‌شتی گاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر گه‌لی جووله‌كه، وه‌ك بیرۆكه‌ی مه‌سیحی چاوه‌ڕوانكراو كهجوولهكه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌و ناخۆشی زۆر كه‌به‌سه‌ریان هاتبوو بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه‌سێك دهرئهكهوێتو ڕزگاریان ده‌كات، ئه‌مه‌ش مه‌سیحی چاوه‌ڕوان كرابوو كه‌وه‌ك پاڵه‌وانێك ته‌ماشایان ده‌كرد، ده‌توانێ نیشتمان‌و شكۆمه‌ندیی جووله‌كه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌توانێ جوله‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاكی خۆیان، ده‌بێته‌مایه‌ی بهختهوهریو ئاشتی بۆ جووله‌كه.
فارسه‌كان جووله‌كه‌كانیان ڕزگاركردو كۆرش پاشا ده‌هێڵێت بچنه‌وه بۆ خاكی خۆیان‌و په‌یكه‌ری پیرۆزی ئورشه‌لیم بنیاتده‌نێنه‌وه، به‌لام خۆشبه‌ختی جووله‌كه‌كان به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خاكی فه‌له‌ستین زۆری نه‌خایاند، به‌هۆی لاوازبونی فارسه‌كان‌و شكستیان له‌به‌رامبه‌ر یۆنانیهكانو فارسه‌كان، ئه‌مه ده‌بێت ئه‌وه‌ی جارێكی تر جووله‌كه‌كان بوونه‌وه به‌ژێر ده‌سته‌و په‌یكه‌ری ئورشه‌لیم سوتێنراوه جارێكی تر.
بوزایی ئه‌و بیروباوهڕهبوو كهبوزا دایمه‌زراند، كونفوشیوسیش ئه‌و كه‌سه‌بوو بیروكه‌ی كونفوشیوسی دامه‌زراند، به‌لام مو‌سا به‌ته‌نها خاوه‌نی یه‌هودیه‌ت نییه، جووله‌كه ده‌ڵێن هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم بناغه‌ی جووله‌كه دانراوه، كاتێك ئایینێك له‌لایه‌ن خوداوه بۆ پێغه‌مبه‌رێك دێته‌خواره‌وه، له‌وكاته‌وه ده‌سپێده‌كات، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئایینی خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم، بۆیه پێیانوایه ده ئاموژگارییهكهی مو‌سا شتێكی نوێ نییه، به‌ڵكو پێش ئه‌ویش هه‌بووه، له‌و به‌شه‌ی باسی نه‌هێشتنی بته‌كان ده‌كات ده‌ڵێ (پێویسته بته‌كان نه‌په‌رستن)، كه‌ده‌ڵێن هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم بانگه‌وازی ئه‌مه‌ی داوه، یه‌هودیه‌ت زیاتر ڕێبازێك بوه بۆ ژیان له‌وه‌ی بیروباوه‌ڕێك بێت بۆ بڕواداریی، هه‌ر ته‌نها ئایینێك نه‌بوو به‌ڵكو حكومه‌تێكیش بوو.
لێره‌دا ده‌توانین بڵێین په‌رستنی بته‌كان هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمدا هه‌بووه، هه‌ڵه نییه چونكه به‌ر له‌ئایینه ئاسمانییه‌كان چه‌ندین پێغه‌مبه‌ر هه‌بوون كه‌بانگه‌شه‌ی یه‌كتایی خودا‌و وازهێنان لهبتپهرستییان ده‌كرد، ئیبراهیم خۆشی باوه‌ڕی به‌یه‌كتایی خودا هه‌بوو، واته ئه‌مه له‌زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان وه‌ك ڕه‌خنه ده‌رباره‌ی جووله‌كه ته‌ماشای ده‌كه‌ن ڕاست نییه.
پێغه‌مبه‌ر مو‌سا له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆی له‌میسر بۆ ناوچه‌ی كه‌نعان كه( فه‌له‌ستین) كۆچده‌كات، ئه‌مه له‌ئه‌نجامی زوڵم‌و زۆرداریی زۆری به‌رامبه‌ر جووله‌كه ده‌كرا له‌خاكی میسردا، به‌هۆی ڕق‌و قینی فیرعه‌ونی میسر لهعیبرییهكان، به‌لام ده‌توانین بڵێین كۆچیان به‌سه‌ره‌تای ناخۆشی دابنرێ، به‌هۆی ئاسته‌نگی زۆر كهدههاته به‌رده‌میان، جووله‌كه به‌درێژایی مێژوو به‌دوای خاكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیاندا بون كه‌خودا به‌ڵێنی به‌باپیره گه‌وره‌یان ئیبراهیمو به‌پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (د.خ) دابوو به‌پێدانی زه‌وی كه‌نعان به‌جووله‌كه، گه‌لی جووله‌كه پاش 3400 ساڵ خاوه‌نی زه‌وی خۆی نییه، كه‌به‌هۆی هاتنی ئایینی ئیسلام‌و فتوحاتی ئیسلامی ناوچه‌ی كه‌نعان واته فه‌له‌ستینی ئێستا به‌شێكی كه‌وته‌ژێر ده‌سه‌لاتی موسوڵمانه‌كان، چ وه‌ك جووله‌كه گه‌لێكن خاوه‌نی یه‌كه‌م ئایینی ئاسمانینو چ موسڵمان خاوه‌نی پاكترین ئایینن نه‌یانتوانی مافی پارچه زه‌ویه‌ك بده‌ن به‌یه‌ك، له‌ئێستادا ده‌توانین بڵێین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی جووله‌كه‌و موسڵمان یان به‌بوونی جووله‌كه به‌موسڵمان واته گۆڕینی ئایینیانه، ئه‌مه كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته یاخود پێدانی مافی یه‌كتری‌و دابه‌شكردنی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری له‌نێوان خۆیاندا، له‌ئه‌نجامدا ئه‌م پارچه زه‌وییه خاوه‌نی كه‌نعانییه‌كان بوون، به‌تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌م جووله‌كه ده‌ستی بهسهرداگرتو پاشان موسڵمانه‌كان به‌شێكیان داگیركرد، بۆیه پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو ئایینه جیاوازه‌كان له‌فه‌له‌ستیندا باشترین چاره‌سه‌ره له‌كوشتنی گیانی یه‌كتر.
159 جار بینراوە