سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کاندیدانی لیستی ١٠٥ کۆبۆوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کاندیدانی لیستی ١٠٥ کۆبۆوە

دوێنێ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لەھۆڵی شەھید عەلی عەسکەری لەقەزای دوکان، لەگەڵ کاندیدانی لیستی ١٠٥ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبۆوەو تێیدا پلان‌و چۆنێتی خۆئامادەکردن بۆ ھەڵبژاردن‌و شێوازی بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
لەکۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی لیست، چۆنێتی بەشداریکردن‌و خۆئامادەکردنی بۆ کاندیدان باسکردو بیروبۆچوونیان گفتوگۆی لەبارەوەکرا، هەروەک دووپاتکرایەوە کە ھەوڵبدرێت بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا.
پاشان هەر دوێنێ لەدرێژەی دیدارو کۆبوونەوەکانیشیدا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ چین‌و توێژەکانی قەزای دوکان کۆبۆوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*