سەرەکی » هەواڵ » ژاپۆن ناره‌زایی‌ ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌ئاهه‌نگێكی روسیا له‌ دوورگه‌كانی كۆڕێل

ژاپۆن ناره‌زایی‌ ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌ئاهه‌نگێكی روسیا له‌ دوورگه‌كانی كۆڕێل

نوفوستی

ژاپۆن ناره‌زایه‌تی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ئاهه‌نگگێرانی روسیا له‌دوورگه‌كانی كۆڕێل، له‌ساڵیادی كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م.
یوشیهید سوجای سكرتێری گشتی حكومه‌تی‌ ژاپۆن له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی‌ مۆسكۆ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ روسیا یه‌ك ناگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانی ژاپۆندا.
لای خۆیه‌وه‌ ئیتسۆنۆری ئۆنۆداری وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن رایگه‌یاند، تۆكیۆ زۆر توڕه‌یه‌ له‌زیادبوونی‌ چالاكی سه‌ربازی روسی له‌و دوورگانه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه‌ ژاپۆن ئه‌و دوورگانه‌ به‌»خاكی باكور»ناوده‌نێت‌و ده‌ڵێت یه‌كێتی سۆفێت به‌ ناهه‌ق ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون له‌كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهاندا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*