سەرەکی » مانشێت » ״پرسی كورد بە ئاشتی ‌و دیالۆگ چارەسەر بكرێت״

״پرسی كورد بە ئاشتی ‌و دیالۆگ چارەسەر بكرێت״

ئێوارەی رۆژی 8/9، خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بریندارەكانی حزبی دیموكراتیان بەسەركردەوە، كە بەرەبەیانی هەمان رۆژ بەهۆی هێرشی مووشەكیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بنكە و بارەگاكانیان لە كۆیە بۆردومانكرابوو.
مستەفا مەولودی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: یەكێتی ‌و بنەماڵەی هەڤاڵ مام جەلال، بەردەوام پشتوپەنای خەباتی رەوای كوردانی رۆژهەڵات بوون.
پاشان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكەی رۆژی 8/9یان كرد و داوایانكرد كێشەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەشێوەی ئاشتی ‌و دیالۆگ چارەسەربكرێت.

 63 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*