ئازاد سەراوی
ئه‌مجاره‌ش هەر بۆ حزبەکەی یه‌كی شه‌ش
ده‌بمه چه‌خماخه‌ی حه‌فتاوشه‌ش
له سه‌ر شاخ و لوتكه به‌رزه‌كان مه‌شخه‌ڵ و
بۆ یه خه‌ی یه‌كه یه‌كه‌تان گوڵێكی گه‌ش
ئه‌مجاره‌یان بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ژێمه‌وه
له ناو هه‌ردوو گاشه‌به‌ردا ده‌ڕوێمه‌وه
ده‌بمه‌وه تیپه نه‌مره‌كه‌ی شه‌هید كارزان
سروده‌كه‌ی رێی خه‌باتمان ده‌ڵێمه‌وه
ئه‌مجاره‌یان گۆڕ به گۆڕی شه‌هیده‌كان
ده‌كه‌مه دوا سوێندو به‌ڵێن
داستان و جه‌وله‌و چالاكی و نه‌به‌رده‌كان
دهنووسمهوە به په‌ڵه‌ی خوێن
لەم وەرزی دەنگدانەی ئه‌مساڵ
به ده‌رزیله و ده‌زووی خه‌یاڵ
له دڵۆپه‌ی خوێن ده‌یچنم
رۆژژمێری چوار وه‌رزی ساڵ
نه ده‌كه‌وم نه دهنهوم نه چۆك ده‌ده‌م
نه دهچهمم ، نه ده‌ڕوخێم نه كۆڵ ده‌ده‌م
ئه‌و چقڵ و دڕكه زێیانه‌ی دێنه سه‌ر ڕێم
به لافاوی گڕی تۆڵه‌م پێش خۆ ده‌ده‌م
ئاسمانی من هه‌میشه پڕ ئه‌ستێره‌یه
به‌ر هه‌یوانم پڕه له گوڵ و جریوه
حوزه‌یرانی حه‌فتاو شه‌شم تریفه‌یه
له به‌یاندا دهمكهلێكم له كازیوه
ئه‌مجاره‌یان میلی ڕادیۆكه‌ی شۆڕشم
گاشه به‌ردوو لوتكه‌یه‌كی گه‌ردن كه‌شم
داستانی دابان هه‌لاج و زینوی سپیم
گڕو چه‌خماخه‌و بڵێسه‌ی سه‌ری ره‌شم
مه‌ره‌كه‌بی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكم
كه‌ركوك هه‌تا به دره‌و جه‌سان
به خامه‌ی خوێنم ده‌ینوسم
حه‌مرین ، حه‌مرینه سنورمان
زیندانه‌كان ، به زستانی ئێمه ته‌زین
جه‌للاده‌كان ، له به‌رانبه‌ر ئێمه به‌زین
له‌شكری داگیركه‌ران بوون له چیاكانماندا خزین
به هه‌زاران ئێسك و پروسك له خاكی ئێمه‌دا رزین
ئێمه ئه‌و گه‌ردن كێلانهین
له وه‌رزی خهزانێكدا وه‌رین
مێژوویه‌كمان نه‌خشاندووه
پڕ له شانازی و سه‌روه‌رین
ئێمه چاویلكه‌ی ئارام و گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی مام و
شه‌هاب و ئه‌نوه‌ر زۆراب و جه‌عفه‌رو عه‌لی عه‌سكه‌رین
ئێمه هه‌زاران چیرۆكین
مێژووین ، داستان و دیرۆكین
سه‌رچاوه‌ی بیری جیاوازین
یه‌ك هه‌ناسه‌و یه‌ك دهنوكین
ئێمه كێلی به‌رزو سوری ، گۆڕستانی شه‌هیدانین
دڵی كه‌یلی شكاو‌و له گۆڕنراوی، به هه‌زاران زاوا‌و بوكین
دارگوێزێكی كه‌ڵه‌گه‌تی باڵا كردووم
هه‌رده‌م زیندووم و نه‌مردووم
من بۆته‌ی قاڵبووی خه‌بات و
سه‌روه‌رییه‌كانی رابردووم
ئێمه مه‌شخه‌ڵ و بڵێسه‌ی داگیرساوی نیو سه‌ده‌ین
له هه‌فتاو شه‌ش له دایك بووین ، هێشتاكه له نیوه‌ی رێگه‌ین
44 جار بینراوە