سەرەکی » هەواڵ » جەلادەکانی رژێمی ئەسەد دەستگیر دەکرێن

جەلادەکانی رژێمی ئەسەد دەستگیر دەکرێن

بە پێی هەواڵێکی گۆڤاری فۆکۆسی ئەڵمانیا بێت ، ژمارەیەکی زۆر لە دارودەستەی ڕژێمی ئەسەد هاتونەتە ئەڵمانیا و لەناو پەنابەراندا خۆیان حەشارداوە و داوای مافی پەنابەرێتیان کردوە، ئێستا حکومەتی ئەڵمانیا لیستێکی ناوی ئەو جەللاد و پیاوکوژانەی بۆهاتوە کە لەسەردەستی ئەو جەلادانە ئەشکەنجەی خەڵکی بێتاوان دراوە، هەموو ئەو دیکۆمێنتانەش وێنەگرێکی سەر بە ڕژێمی ئەسەد ڕادەستی ئەڵمانیای کردووە کە وێنەی ئازارو ئەشکەنجەی ئەو خەڵکەی گرتوە و تیایدا جەللادەکان دەناسرێنەوەو ناتوانن نکوڵی لە کارە نامرۆڤایەتیەکانیان بکەن ، دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا هەموویانی ئاشکراکردوەو ڕادەستی دادگایان دەکات.

print

 13 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*