سەرەکی » ئاراستە » با پێشه‌نگه‌كان له‌بیرنه‌كه‌ین له‌یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا*

سەبارەت بە رۆژنامەگەری کوردی

با پێشه‌نگه‌كان له‌بیرنه‌كه‌ین له‌یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا*

• ئەم باسەی لێرەدا دەیخوێننەوە كتێبیكی دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ-ە به‌ناوی: (حول الصحافة‌ الكردیة‌) کە به‌زمانی عه‌ره‌بی،لە ساڵی 1973 چاپکراوە. رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی نوێ وه‌ریده‌گێرێته‌ سه‌ر كوردی‌و به‌ زنجیره‌ بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

وه‌رگێڕانی: گۆران فه‌تحی

بەشی پێنجەم و کۆتایی

له‌یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، له‌كانگای دڵمه‌وه‌ سوباسی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ ده‌كه‌م كه‌ پێشه‌نگ بوون له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری‌و بواره‌كانی تردا.
گه‌ڕان به‌دوای پێشه‌نگانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی؟
بۆ گه‌ڕان‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ ناوی پێشه‌نگه‌كان پێویستمان به‌ هیلاكییه‌كی زۆر نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ ناوی «مقداد مدحه‌ت به‌درخان»ی پێوه‌یه‌و خودی رۆژنامه‌كه‌ش كه‌ (كوردستان)ه‌، ناوی براكه‌ی‌ تری پێوه‌یه‌ كه‌ ئاڵاكه‌ی له‌دوای ئه‌و هه‌ڵگرت، من ده‌مه‌ویست چه‌ند شتێك له‌باره‌ی رۆژنامه‌كه‌وه‌ بڵیم كه‌ له‌ قوڵایی هه‌ستمه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌یادی رۆژنامه‌گه‌رییدا له‌باره‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌یڵێین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌كاروانی سه‌روه‌ری‌و پێشه‌نگیدا ناوی تۆماركراوه‌ ئه‌مه‌ چ جای تۆماركردنی له‌كاروانی ئه‌فراندن‌و داهێنان‌و په‌نابردنێتی بۆ شێوازێكی نوێی به‌هێزو جێ شانازی له‌بواری نووسین‌و ووشه‌دا.
بۆ ووته‌كانم له‌ باره‌یه‌وه‌ كه‌ له‌ دڵمدایه‌، ئه‌وا هه‌لێك ده‌دۆزمه‌وه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌فورسه‌تێكدایه‌، لێرشه‌دا بۆ وشه‌كه‌و پێشكه‌ش كردنی سوپاس گوزاری بۆ ئه‌وانه‌ی‌ خزمه‌تی ووشه‌ی‌ كوردییان كردووه‌ له‌رۆژنامه‌گه‌ریدا، دوو كه‌سایه‌تی به‌نموونه‌ ئه‌هێنمه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش:
(پیره‌مێرد)و (حوزنی موكریانی)ین، كه‌ دوو پێشه‌نگی بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌و دوو كه‌سن كه‌ خاكێكی به‌راویان كێڵاو هاتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ووشه‌ به‌ گه‌لێك بگه‌یه‌نن كه‌ دواكه‌وتوویی هه‌موو سوچه‌كانی ژیانی داگیركردبوو، هه‌روه‌ها گه‌ڕاون به‌دوای كه‌ره‌سته‌و وه‌سیله‌تێك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان.
ووشه‌كانی ئه‌وان، ووشه‌گه‌لی ئازادو یاخی‌و هۆشێاربوو كه‌ له‌قوڵایی ده‌روونه‌ هه‌ڵده‌قولا‌و بۆ هه‌لێك ده‌گه‌ڕا بۆ سه‌رهه‌ڵدان، له‌ناو رێگایه‌كی ده‌وردراو به‌هه‌زاران دڕك‌و داڵ كه‌ دوژمنانی كوردو دواكه‌وتویی به‌رهه‌میان هێنابوو ، ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه‌ش چه‌ندین چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتیان له‌ گه‌ڵ چاپه‌مه‌نی كوردی‌و رۆژنامه‌گه‌ریدا هه‌بوو.
داڕ به‌ڕووش هه‌زاران حیكایه‌ت له‌باره‌ی‌ چیاكانی كوردستان‌و پاڵه‌وانێتی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌، له‌پاڵ جۆرێك گه‌لێكی نوێی سه‌باره‌ت به‌پاڵه‌وانێتی پێشه‌نگه‌كانی ووشه‌.
ئایه‌ حوزنی «كه‌ره‌سته‌و وسیله‌تی» وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی شاره‌زا له‌و بواره‌دا هه‌ڵنه‌كۆڵی‌و نه‌یكرده‌ شتگه‌لێك بۆ چاپكردن بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌رخه‌ پرشنگداره‌كه‌ی له‌به‌رزاییه‌كانی ره‌واندوزه‌وه‌ بجۆلێنێت رووه‌و شانازی‌و لوتكه‌كانی «كاروخ و به‌رزاییه‌كانی زۆزك‌و هه‌ندرێن»؟
پیره‌مێردیش، حیكایه‌تی ده‌هۆنیه‌وه‌و به‌هه‌ردوو ده‌سته‌ شه‌كه‌ت‌و له‌رزیوه‌كه‌ی له‌باره‌ی‌ هه‌موو شتێكه‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌كه‌ی‌ دنوسی، بابه‌تێك بۆ خه‌ڵكی سڤیل‌و یه‌كێكی تر بۆ منداڵان‌و قه‌سیده‌یه‌ك بۆ هه‌وادارانی شیعرو ریكڵامی هه‌زلیشی بڵاوده‌كرده‌وه‌، هه‌رخۆی‌ ده‌هات بۆ لای كارپێكه‌رانی ئامێری چاپ كه‌ خۆشی یه‌كێك بوو له‌وان‌و به‌ده‌ستی خۆی ئه‌و چه‌رخه‌ی‌ ده‌سوارند كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وام له‌جوڵه‌و سوڕانه‌وه‌دایه‌,
لێره‌وه‌ ده‌ڵێین سڵاو له‌ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كه‌ جوانترین یاده‌وه‌ریی بۆ ئێمه‌ به‌جێهێشتووه‌
*التاخی ژماره‌ی‌ 22ی نیسانی 1972

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تبه‌ری‌ شاخ و پارێزه‌ری‌ ئارامیی شار

ئالان حه‌مه‌جه‌زا سه‌وڵجانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشگێڕترین حزبه‌ كه‌ زۆرترین ...