به‌مزووانه، له ساڵۆنی كوردستانی نوێ، دانیشتنێكی ئه‌كادیمی به‌ناونیشانی (دیالۆگی ئه‌كادیمیی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ده‌رباره‌ی میدیا) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه چه‌ندین پسپۆڕ‌و ئه‌كادیمیی و مامۆستای زانكۆ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
ته‌وه‌ره‌كان:
یه‌كه‌م: میدیای كوردی له قۆناغی گواستنه‌وه‌دا
پرسیاره‌كان
1- تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌قۆناغی گواستنه‌وه له‌سیستمێكی تۆتالیتاره‌وه به‌ره‌و دیموكراسیی چۆن و چیین؟
2- كێشه‌كانی راگه‌یاندن له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا چیین و چۆن چاره‌سه‌ربكرێن؟ (ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان و پێشنیازی چاره‌سه‌ر)
3- ئایا میدیای كوردیی توانیویه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه تێپه‌ڕێنێت؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر بۆچی و ئه‌گه‌ر به‌ڵێ چۆن؟ چیی بكرێت تا قۆناغه‌كه تێپه‌ڕێنێت به‌ره‌و دیموكراسیی نوێ؟
دووه‌م: میدیا‌و كۆمه‌ڵگه
پرسیاره‌كان
1- ئه‌مڕۆ میدیای كوردی چۆن رۆڵ ده‌گێڕێت و كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر به‌كام لادایه: خراپ یان باش؟ چۆن؟ بۆچی؟
2- رۆڵی میدیا له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتیی وه‌ك كوردستان، له‌ڕووی نۆرمهیتڤهوه (له‌ڕووی معیارییهوه یان مه‌فروزه) چۆن بێت؟
3- تا چه‌ند كه‌لتوری شۆڕشی شاخ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر میدیای ئه‌مڕۆماندا هه‌یه؟ ئایا میدیای كوردی گوتاری شۆڕشی (شاخ)ی تێپه‌ڕاندووه؟
4- كاریگه‌ریی ئه‌ڵقه‌و به‌رهه‌مه میدیاییه توركی و بیانییه‌كان له‌سه‌ر كه‌لتورو دابونه‌ریتی كوردی چیین و چۆنن؟ به‌رده‌وامبوونی دیارده‌ی په‌خشی بێ فیلتهرو هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌زمانی كوردی له‌كه‌ناڵه كوردیییهكان، به‌ره‌و چ ئاقارێكمان ده‌با؟
سێیه‌م: میدیای نوێ و میدیای كلاسیك
پرسیاره‌كان
1- له‌نێوان دوو بۆچووندا: ته‌واوكه‌رو دژ، ئایا میدیای نوێ و میدیای كلاسیك په‌یوه‌ندییان چۆنه؟
2- زیان و سووده‌كانی میدیای نوێ چیین؟ چۆن ده‌كرێ زیانه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانییدا كه‌مبكه‌ینه‌وه؟
3- ئامرازه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی زانیاریی و تۆڕه‌كانی خه‌ڵك (سۆشیال میدیا)، چیی بۆ خه‌ڵك كردووه له‌ڕووی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه؟ چۆن و بۆچی؟
161 جار بینراوە