سەرەکی » هەواڵ » جگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش هیچ بژارده‌یه‌كی‌ ترمان له‌به‌رده‌ست نییه‌

شۆڕش ئیسماعیل:

جگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش هیچ بژارده‌یه‌كی‌ ترمان له‌به‌رده‌ست نییه‌

له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، پێشنیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ شه‌ممه‌ (15/9/2018)، به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ هه‌ڤاڵ شۆڕش ئسیماعیل ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و لێپرسراوی‌ مەکتەبی هه‌ڵبژاردن، كۆبوونه‌وه‌ی‌ مەکتەبی هه‌ڵبژاردن و لێپرسراوی‌ به‌شی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كانی، به‌ڕێوه‌چوو، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و قۆناغه‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن.
شۆڕش ئسیماعیل رایگه‌یاند: بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌ركی‌ ی.‌ن.ک قورس ده‌بێت و جگه‌ له‌ تۆماركردنی‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیش بۆ لیستی‌ (105) لیستی‌ حزبی‌ شه‌هیدان و «سه‌رۆك مام جه‌لال»، هیچ بژارده‌یه‌كی‌ ترمان له‌به‌رده‌ستدا نابێت.
راشیگه‌یاندووە: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ كادر و ئه‌ندامێكی‌ یه‌كێتی‌ له‌ناو ئۆرگانه‌كاندا به‌بێ‌ ئه‌رك نامێننه‌وه‌و هه‌موومان كارده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ شه‌هیدان.
به‌شی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانیش رۆڵی‌ ته‌واویان ده‌بێت له‌ پرۆسه‌كه‌دا.
وتیشی‌ « یه‌كێتی‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێگه‌ردو دوور له‌ توندوتیژیی‌ ده‌كاته‌وه‌و پێداگریش ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ڵویسته‌كانی‌ پێشووی‌، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 30ی‌ ئه‌یلول، سیمایه‌كی‌ دیموكراسی‌ پیشانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و رێكخراوه‌‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدرێت.
روونیشیکردەوە: یه‌كێتی‌ هه‌موو رێكارێكی‌ مه‌ده‌نی‌ و یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ زۆرترین ده‌نگ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكات له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ چوارساڵی‌ داهاتوو.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جارێكی‌ تر جه‌خت لەسەر ئەوە كرایه‌وه‌ کە رۆڵی‌ به‌شی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌سه‌رخستنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زۆرترین ده‌نگ بۆ لیستی‌ (105)ی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا رۆڵێکی دیارو بەرچاوبێت و هەڤاڵانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەش بەڵێنی ئەوەیان دا کە هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی بانگەشەیەکی سەردەمییانە.

print

 1 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*