ئامادەكردنی: یه‌که‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت
له‌میانه‌ی به‌شداربوونی له کۆڕبه‌ندی « داهاتووی سه‌رمایه‌گوزاری» که‌له ریاز به‌سترا، میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی مه‌لیکی سعودیه، له‌وته‌یه‌کیدا، دژی هزری توندڕه‌ویی وه‌ستایه‌وه‌و به ماڵوێرانی وه‌سفیکرد. له‌هه‌مانکاتیشدا گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له‌بواری ته‌کنه‌لۆژیدا راگه‌یاند، که بڕی 500 ملیارد دۆلاری تێده‌چێت و یه‌که‌مجاره پرۆژه‌ی له‌و جۆره له‌مێژووی سعودیه‌و ناوچه‌که‌دا رووبدات.
ئه‌ندێشه‌ی میره گه‌نجه‌که
میر محه‌مه‌د ته‌مه‌نی 32 ساڵه و هه‌رله‌سه‌ره‌تای هاتنه ناو کایه‌ی سیاسی له‌ساڵی 2015 ه‌وه، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک ئه‌ندێشه‌ی سیاسیی وئابووری تایبه‌ت به‌خۆی بوو، که‌خۆی له « ئه‌ندێشه‌ی 2030» ناسراوه، تێیدا ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری له‌سیسته‌می ئابووری و ئیداری و سیاسیی سعودیه‌دا بکات، هه‌رچه‌نده زۆرێک له‌چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه، کارێکی وا ئاسان نییه، که‌ئه‌م تێڕوانینه نوێیانه له وڵاتێکی موحافیزی وه‌کو سعودیه‌دا جێبه‌جێبکرێت، چونکه مه‌یلی سه‌له‌فیی و موحافیزی زۆر به‌هێزه.
ئیسلامی میانڕه‌و
له‌درێژه‌ی وته‌که‌یدا میر محه‌مه‌د داکۆکی له‌هزری ئیسلامی میانڕه‌و کرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئیسلامی میانڕه‌و به‌ره‌و رووی هه‌موو ئاینه‌کان و دابونه‌ریته‌کان و گه‌له‌کانی جیهان کراوه‌یه.
70% ی سعودییه‌کان گه‌نجن
له‌لایه‌کی تره‌وه ئاماژه‌ی بۆ رێژه‌ی گه‌نج له کۆمه‌ڵی سعودیه داوه رایگه‌یاند: له‌ئێستادا کۆمه‌ڵگه‌ی سعودیه رێژه‌ی 70% ته‌مه‌نی خوار 30 ساڵه‌وه‌یه. راشیگه‌یاند: ئێمه نامانه‌وێت گه‌نجه‌کانمان ببنه قووربانی هزری وێرانکه‌رانه.
ئێمه له‌سه‌ر هه‌قین
له‌درێژه‌ی وته‌که‌یدا رایگه‌یاند: ئێمه ده‌مانه‌وێت ژیانێکی ئاسایی بژین ، ژیانێک که گوزارشت له ئایینه‌که‌مان بکات، کهئاینێکی لێبورده‌یی و ئاشته‌وایی بووه‌و له‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریتمان ده‌گونجێت. راشیگه‌یاند: ئێمه گوزارشت له به‌های میانڕه‌وی ده‌که‌ین و هه‌قیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه ، هه‌ربۆیه به‌سه‌ر هزری توندڕه‌ویدا سه‌رده‌که‌وین.
سه‌رهه‌ڵدانی هزری توندڕه‌ویی
له‌لایه‌کی تره‌وه میر محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که سه‌رچاوه‌ی هزری توندڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆساڵی 1979،کاتێک شۆڕشی ئیسلامی له‌ئێران سه‌ریهه‌ڵداو دواتریش هزری توندڕه‌ویی و گوازرایه‌وه بۆ سعودیه ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی پرۆژه‌ی «سه‌حوه‌ی ئیسلامییه‌وه بوو. وتیشی: سعودیه پێش ساڵی 1979، وه‌کو ئێستا نه‌بوو و هزری توندڕه‌وی ئیسلامی تێدا نه‌بوو.
پرۆژه‌ی نیوم
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا میر محه‌مه‌د گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له‌بواری ته‌کنه‌لۆژی له سعودیه‌و ناوچه‌که راگه‌یاند، ئه‌ویش پرۆژه‌ی « نیوم»ه، که بریتییه له دروستکردنی شارێکی مۆدێرن له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای سعودیه له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریای سوور نزیک به‌سنووری ئوردون و میسر. رووبه‌ری گشتی ئه‌م شاره ده‌گاته 25 هه‌زار کم چوارگۆشه. ئه‌م شاره‌ش ده‌بێته سه‌نته‌رێکی گه‌وره‌ی ته‌کنه‌لۆژی. بڕی تێچوونی گشتی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ده‌گاته 500 ملیارد دۆلار، تێیدا کۆمه‌ڵێک پرۆژه له‌بواری وزه‌ی ژینگه‌پارێزیی و ئاودێریی و کشتوکاڵی و گه‌شتیاریی جێبه‌جێ ده‌کرێت. ئه‌م پرۆژه‌یه به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ میسر‌و ئوردون جێبه‌جێده‌کرێت و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره شاری مۆدێرنی له‌مشێوه‌یه له سعودیه‌و ناوچه‌که دروست بکرێت.
68 جار بینراوە