مێژوو پڕه له ناوی سه‌ركرده‌كان، هه‌ندێكیان وه‌ك رێبه‌ری روو سوور و سه‌رفراز له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كانیان و مرۆڤایه‌تی، وه‌ك خه‌ڵكی چاكه‌كار و هۆشیار و وریا، كه له لاپه‌ڕه پرشنگداره‌كانی مێژوودا ناویان به دره‌وشاوه‌یی و وه‌ك شانازییه‌ك بۆ میلله‌ته‌كانیان ده‌دره‌وشێته‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌ش له لاپه‌ره‌كانی مێژوو وه‌ك كه‌سی نه‌شاره‌زا له حوكمڕانی و خۆسه‌پێن و دیكتاتۆر و وابه‌سته به كورسی و ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌ڕۆ و فرۆشیاری میلله‌ته‌كانیان و نۆكه‌ری كرن بۆ دوژمنه‌كانیان و دارده‌ستی نه‌یارانی میلله‌ت و نیشتمانه‌كانیان ناویان ده‌هێنرێت و وه‌ك شهرمهزارهكان مێژوو ناوی تۆمار كردن.
هه‌ردوو گروپه‌كه له حوكمڕانه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ ماویه‌ك چ سهردهمانیێكی درێژ حوكمڕانی و پێشه‌وایه‌تیی میلهتهكانی خۆیان كردووه، هه‌ندێكی دیكه‌ش رۆژگارێكی كورت ماونه‌ته‌وه. لێره‌دا نموونه‌یه‌ك له ده كهمخایهنترین حوكمڕانیهكانی ده‌خه‌ینه به‌رچاو.







622 جار بینراوە