سازدانی : ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
لار‌و له‌نجه‌ی ڕێگه‌ی كانی و ناسك و جوانی ئافره‌تی گوند، هه‌میشه یه‌كێك بووه له‌و ئیلهامانه‌ی كه له‌ناخی شاعیران‌دا دروستبووه‌و شیعریان به‌باڵایدا هۆندۆتهوهو ئه‌و جوانییه‌ی ئافره‌تی گوند‌و تێكه‌ڵبونی ئه‌و جوانییه به‌جوانی سروشت بووبووه بهتابلۆیهكی سیحری و هه‌میشه چاوی بینه‌ری بۆ خۆی ڕاكێشاوه
بۆ زیاتر لێكدانه‌وه‌یه‌كی جوانی ئه‌و ئه‌و تابلۆیه، دیدارێكمان له (د. فاروق نه‌قشبه‌ندی)دا سازدا‌و ئه‌ویش به‌دیدێكی شاعیرانه‌وه ڕه‌نگه‌كانی ئه‌و تابلۆیه‌ی جیاكرده‌وه
*هه‌ستناكه‌یت ئافره‌تی لادێ توانیویه‌تی له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا شوێنێك داگیربكات؟
د. فاروق نه‌قشبه‌ندی: نازانم بۆچی نه‌ختێك زه‌نگی پرسیاره‌كه‌تان قورسایی نائاسا ده‌خاته سه‌ر دڵم كه، ئافره‌تی لادێ جیاده‌كه‌نه‌وه وه‌ك جوگرافیای وشه، له‌كاتێكدا خوای مه‌زن هه‌موو سه‌رچاوه‌ی پێشكه‌وتن و ڕۆشنفكری به‌ناوی «قریه، قری» ده‌وروژێنێت، پێموایه ئافره‌تی گوند نه‌ك شوێنێك به‌ڵكو پانتاییه جوانه‌كه‌ی هه‌ژاندو داهێنان و دایكایه‌تی و جێ نزرگه‌ی ژوان و پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی ڕیالیزمی گوندایه پڕ به‌پڕی ژیان نه‌ك لاتراسكه به‌ستن له (تروسكایی) ژینگه‌ی شوێنی‌دا، به‌ڵێ لهگۆشهیهكیتری ئهدهبهكهمانهوه ئه‌ده‌بی زاره‌كی پێش نوسین، له‌كوێ كوانوی ڕشته‌ی مروارییه‌وه، پاڵه‌وانه‌كانی لاوك و حه‌یران، خه‌ج و سیامه‌ند، مهنیجهو بێژه‌ن و لاس و غه‌زال….هتد، هه‌رچاو گه‌شانی گوندن، سوراوو سپیاوكهرانی شارانی ده‌ره‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر، وه‌ك ژێرخانی ئابوریش، ئه‌وان پاڵه‌و جوتیارو دایكی پێشمه‌رگه‌و برینپێچی ڕۆژانی سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بی شاخ، هه‌یاسه به‌سنگی جه‌ژنی نهورۆزو شابازی شیعری ڕاپه‌ڕین بوون
* گۆرانی شاعیر له‌شیعری (له‌لادێ)دا ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌یته كۆمه‌ڵی پیاوانی به‌رده‌می مزگه‌وت
سڵێك ده‌كه‌یت وه‌كو ئاسك له‌سێبه‌ری مزگه‌وت
گۆران له‌م شیعره‌دا ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟
د. فاروق نه‌قشبه‌ندی: ئه‌ده‌بی نوێی كوردیمان له‌مه‌ودای وێنه‌ی هۆنراوه‌ییدا، هێنده تابلۆكانی سه‌ره‌تا قه‌شه‌نگن، هه‌ندێكجار هه‌زار به‌ردیان داوه به‌پشتی «وردڕۆزن، هیراڵد، هێرتس و جۆن كیتس»دا، گۆرانی مرۆڤ به‌بێ زۆرله‌خۆكردن زمانی داهێنانی هۆنراوه‌ی هاتۆته‌گۆ، چه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی له‌م تابلۆ هونه‌رییه‌دا دوو لایه‌نه‌یه جارێكیان پانتایی (زه‌مه‌ن) وه‌كو نه‌وه‌یه‌ك كه سه‌رده‌مێك كاروپیشه لاواز بووه ته‌نها یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بهزۆركراو (به‌یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) مزگه‌وت بووه به‌ناچاری له‌وێ مه‌ڵبه‌ندی یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی بووه، ئاستهكهیتریش له‌وچوونه، به‌ڵام ترپه‌ی مۆسیقای هۆنراوه ده‌سته‌مۆی جۆرێك له‌نامۆیی دهرونییهلهئهو كیژۆڵه ناسك سروشتانه‌ی كه له‌ژێر په‌رده‌یه‌كی شه‌رمی سروشتی‌دا ده‌چنه پێستی ئاسك تهبیعهتهو له‌مه‌ودای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی (سڵكردنه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستی گۆمی مه‌ستی هه‌ستا) سێبه‌ری ئه‌شكه‌وتی بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی سركی سێوییه كه مرۆڤ چه‌واشه‌ی نه‌كات، ئه‌م دێڕه هه‌م هه‌واڵه شیعره هه‌م مێژووی ژینگه ساده بهفهڕهكهی دایكێتی خاكی كوردستانی به‌پێز
*سروشتی لادێ و ئافره‌تیش له‌و سروشته‌دا، دوو ڕه‌نگی جوان و جیاوازه لای شاعیر، ئه‌م دوانه پێكه‌وه تاچه‌ند ده‌بنه‌هۆی له‌دایكبونی تابلۆیه‌كی شیعری جوان؟
د. فاروق نه‌قشبه‌ندی: وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نه‌ختێك تێڕامانی گه‌ره‌كه، چونكه ئه‌مجۆره تابلۆیه ده‌بێت ڕهنگاڵهیهكی قوتابییه‌كی سهرمهندی قوتابخانه‌ی ڕۆمانتیزم بێت، ده‌بێت پێش وه‌خت بڵێ: كاتێ شاعیر ده‌ماری توند ده‌بێت و له‌چاوتروكانێكدا هه‌ڵدێ به‌ره‌و گۆیژه‌و دابان و سه‌گرمه‌و به‌مۆو قه‌ندیل، له‌وێش ئه‌وكات چاوهه‌ڵدێنێ كچه جافێك لهڕێحانه كێویلهو حاجیله و نێرگز جوانترین ئیكسكوار دروست ده‌كات و ده‌یكاته ئامێزی گه‌ردنی و خه‌ت و میلی چاوگه‌شه‌كان، به‌میلی حاجیان خوماری ده‌ڕێژێ و ئه‌و كات ده‌ڵێ:
چییه ئه‌مڕۆ وه‌ك تاوس
به‌له‌نجه خۆت دهلهنگێنی
په‌نابه‌خوا به‌چاوتا دیاره
دیسان دڵ ده‌شكێنی
نه‌كه‌ی برۆ هه‌ڵگری
بۆشیشهی دڵ
شێته‌كه خۆ دڵ، له‌تۆ زیاتر
كه‌سی تێدا نییه
بۆ تێكی ده‌شكێنی؟
بزانین ههندێكیتر نامه‌ی تابلۆی ڕوون بێژییان لهمهودایهكیتردا ئه‌سپی وشه‌ی
تابلۆی سروشتیان تاوداوه
چاوه‌كه‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن
گوڵ به‌عیشوه خۆی نواند
نه‌ك نمه‌ك گیربم، به‌چاوت
قه‌سته‌م هیچ نه‌مدواند
له‌دایكبونی تابلۆ تاسه‌ی شیعره شه‌ماڵی هه‌سته خه‌وی پڕ ئه‌ندێشه‌ی نه‌ست دهههژێنێتن وشه‌كانی ده‌بنه ترپه‌و ده‌چنه جه‌سته‌ی ده‌قه‌وه و له‌وێنده‌رێ پاش قیچوكی وه‌قت ئه‌و تابلۆیه لهوێكانه له‌دایك ده‌بێت
*قانع له‌شیعری (مازوچنین)دا ده‌ڵێت
فه‌رقی نییه نێر‌و مێ
هه‌رچی دانیشتووه له‌دێ
ئایا قانع لێره‌دا به‌ته‌واوی په‌نجه‌ی بۆ ماندووبوون و كار‌و فه‌رمانی ئافره‌تی گوند ڕاده‌كێشێت؟
د. فاروق نه‌قشبه‌ندی: داهێنان گه‌وره‌ترین تاجی سه‌روه‌ری ڕیاڵیزمی شۆرششگێڕانهیه له‌ئه‌ده‌بدا، من بڕوام به‌مرۆڤ زیاتر ده‌هه‌ژێت نه‌ك بهبچوككردنهوهی ئه‌و بوونه‌وه‌ره جوانه پڕ له‌ئه‌ندێشه‌ی (ئیستاتیكهدا) له‌ژێر ناوی نێرومێ، ڕاشكاوانه ده‌ڵێم: ئه‌و ڕه‌گه‌زه له‌كۆمه‌ڵی سۆشیال دیموكراتدا ته‌نها لادێ فرسه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆیان، بۆیه دووباڵی بیر پێكه‌وه لێکدەدەن نهكۆمهڵ لێیان تێردهخواو نهدهروونپاكانیش لێیان تێدەگەن.
كاكی برای
ئه‌ی لۆ، ئافره‌تی حه‌وت ماڵه‌و باڵه‌كیان له‌گه‌ڵ زه‌نگه‌نه چ كه‌متر نین له‌و مازو چنینانهی شاره‌زوری!
نه‌خێر ئه‌وه به‌یه‌كسانی ئه‌رك كردنه، جۆرێكه له‌په‌رده لابردن له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی مرۆڤیش كه له‌گه‌ردوندا دوو فریشته‌ی بیری ته‌بان
*ئه‌و شاعیرانه‌ی شیعریان بۆ ئافره‌تی لادێ وتووه، به‌پێی نزیكی و دوورییان له‌جوانی و لاروله‌نجه‌ی كچانی ڕێگه‌ی كانییه‌وه، توانیویانه وێنەی ئه‌و جوانییه بۆ خه‌ڵكی بگوازنه‌وه له‌ڕێگه‌ی شیعره‌وه؟
د. فاروق نه‌قشبه‌ندی: گه‌شته‌كه‌ی گۆرانی مرۆڤ له‌ستایلی (هه‌ورامان)دا‌و گه‌شته‌كه‌ی قه‌ره‌داغ و قاوه‌كه‌ی «كه‌ژه»و ماچه‌كه‌ی «تاڤگه قه‌ره‌داخی» و یاده‌وه‌رییه‌كانی «كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر»و نزا شیعرییه‌كانی «دایكی شیلان» وه‌سفی مێ نییه، قانع خه‌مه مزورگهكانی (مهاباد قه‌ره‌داخی»و (نائارامییه‌كانی)هین و گوڵه شیعرییه‌كانی «چنور نامیق»و كه‌سانیتریش كه «له‌تیف هه‌ڵمه‌ت»ی نوێخواز به‌راییان بێت هه‌ریه‌كه‌و بهكاسهیهكی پاشایانه‌وه وێنه‌ی ئه‌و جوانییه بڕه‌خسێنێ، به‌ڵام بابهزهكاوه ببنه بێسارانی و مه‌وله‌وی و ده‌ربه‌ند فه‌قه‌ره‌و ئه‌نجا بێنه‌وه كن (لالۆ په‌شێوی به‌حره‌كه)و بچینه‌وه ساباته‌كه‌ی نه‌وه‌ی «بێكه‌س» و بچینه‌وه ده‌واری «ژیلای حوسه‌ینی»
من شاعیرێكی ئاواره‌م
له‌وانه‌یه ده‌ستم نه‌ڕوات لقێ
گوڵت بۆ بهێنم
كێل و به‌ردی سهرمهزارت
بڕازێنم
له‌سه‌ر خاكت بۆ بێكهسیت
هه‌ر به‌ته‌نها بۆ شیوه‌ن بكه‌م
به‌ڵام ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ت
وه‌كو دیاری بۆده‌هێنم
بەڵێ، شێخی شیعریش سه‌ید (حه‌سیب قه‌ره‌داغی) فه‌رهه‌نگی خه‌مه‌كه‌ی به‌باڵای شه‌هیدانی سه‌روه‌ری و ناوچه‌ی قه‌ره‌داخی پێشكه‌وتووخواز له‌جوانیدا له‌په‌یكه‌ری «نه‌رامسین» به‌رزترن، ئه‌نجام پردی گوێزانەوەو په‌یامنێری به‌ره‌ی گه‌ل خودی شاعیره بێ چاوێنی بن
*(هێمن) له‌شیعری «لادێ»دا وێنه‌ی ئافره‌تی لادێ ده‌كات لهبێریدا و ده‌ڵێت
له‌لایه‌ك زاوهماك ده‌ڕوا، له‌لایه‌كی ده‌كه‌ن هاوێر
له‌لایه‌ك باسكی هه‌ڵماڵیوه بێری، مه‌ڕ دراوه بێر
تاچه‌ند «هێمن» له‌م شیعره‌دا جوانی ده‌خوڵقێنێت له‌وكاته‌ی بێری باسكی هه‌ڵماڵیوه؟
د. فاروق نەقشبەندی: هێمن موكریانی پێشمه‌رگه‌ی خاك و پێشمه‌رگه‌ی وشه‌ی شیعر‌و دوندی به‌رزی واتاش بوو، دیوانه‌كه‌ی دڵ پڕ له‌كۆڵی خاك و مێ و جێ‌ژوان بوون له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و كوڕهشێخه ڕاست و چه‌پی خۆیی زانی. په‌ڕه‌كانی دڵی پڕ له‌خه‌می ڕێی ئه‌شقی ڕاستی گرتووه به‌ر، خه‌نجه‌ری به‌رگری دوژمنی نه‌ته‌وه‌یی داوه بهرپهڕی، شیعر له‌سه‌ربانی لادێکانەوە به‌تاسه‌وه ده‌ستیان ده‌گرت و هێدی هێدی نه‌رمان پێیانی گرت
هه‌مان كیژان باسكیان هەڵماڵی وه‌ك مه‌حره‌می چاوی بێریاند، بهكوڕهشێخه به‌سه‌رسامی پێداچهقاند
ئالێرەوە پریشكی ڕوناكی ئاسمانی زه‌وه‌ند جوانی ئه‌و شیعره‌ی كرده دیاری ئه‌و باسكه بهفریانهوه كردیانه بێری كه‌مه‌ربه‌ند
تێبینی: ئەم دیدارە پێشتر لەڕۆژنامەی (سۆڵیدارێتی خوێندکاران) لە ٣/٣/٢٠٠٩دا بڵاوکراوەتەوە. لەبەر گرنگی بابەتەکە دووبارە بڵاوی دەکەینەوە.
219 جار بینراوە