سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » یەمەن: 13 ملیۆن کەس روبەڕوی برسێــتی دەبنەوە

یەمەن: 13 ملیۆن کەس روبەڕوی برسێــتی دەبنەوە

لە پاش سێ ساڵ لە جەنگ و ماڵوێرانی، یەمەن رووبەروی ترسناکترین قۆناغ دەبێتەوە، بە پێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت، نزیکەی 13 ملیۆن یەمەنی ، رووبەروی برسێتی دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە گەورەترین کارەساتی برسێتی لە سەدەی نوێدا.

13 ملیۆن کەس رووبەروی برسێتی دەبنەوە
لیزا گراندی بەرپرسی کۆمسیۆنی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن بە کەناڵی بی بی سی بەریتانیای راگەیاند؛ بەهۆی بەردەوامبوونی جەنگ و رێگرتن لە گەیشتنی پێداویستیی خۆراکیی بۆ ناوچە لێقەوماوەکانی یەمەن، نزیکەی 13 ملیۆن کەس رووبەروی برسێتی دەبنەوە.
گەورەترین کارەساتە لە سەدەی نوێدا
لەلایەکی ترەوە گراندی رایگەیاند: رەوشی مرۆیی لەم وڵاتە زۆر خراپە ، بە جۆرێک دەتوانم بڵێم کە گەورەترین کارەساتی برسێتییە کە لەسەدەی نوێدا روودەدات.

شەرمەزاری بۆ مرۆڤایەتی
لە درێژەی لێدوانەکەیدا، گراندی رایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ لە یەمەن روودەدات، گەورەترین شەرمەزارییە بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی. راشیگەیاند: لەبەرامبەر ئەو رەوشە نامرۆییەی کە لە یەمەن هەیە، وەکو بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەکو مرۆڤێکیش، هەست بە شەرمەزاری گەورە دەکەم.

جەنگێکی سەپێنراو
جێگەی ئاماژەیە ماوەی سێ ساڵە عەرەبستانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی جەنگێکی گەورەیان بەسەر یەمەندان سەپاند، ئەوەش بە بیانوی بوونی گروپی حوسییەکان کە ئێران پشتگیریان دەکات. بەهۆی ئەو جەنگەشەوە، نزیکەی 10 هەزار کەس کوژارون و ملیۆنان کەسیش رووبەروی برسێتی و ئاوارەیی بونەتەوە.

سەرچاوە: بی بی سی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قەتەر دژی ئەسەدە و ئیماراتیش باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

ماوەی چەند ساڵێکە تەواوی وڵاتانی کەنداو دژی رژێـمی ئەسەد بوون، ...