سەرەکی » وەرزش » مارك ماركیز بۆ جاری پێنجه‌م نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌پەڕە 3

مارك ماركیز بۆ جاری پێنجه‌م نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌

مارك ماركیزی ئیسپانی بۆ جار سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك و پێنجه‌م له‌ مێژووی دا نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ قۆناغی ژاپۆنی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ماركیز ژماره‌كه‌ی‌ میك دۆهانی ئوسترالی یه‌كسان كرده‌وه‌و ئێستا ته‌نها 2 ماتۆڕسوار له‌ پێشیه‌وه‌یان كه‌ یه‌كه‌میان جیاكۆمۆ ئۆگه‌ستینی خاوه‌ن 8 نازناو و دووه‌میش ڤالنتینۆ رۆسی خاوه‌ن 7 نازنازه‌.
ماركیز له‌م قۆناغه‌دا سوودی له‌ كه‌وتنی ئه‌ندریا دۆڤیتسیۆزۆی ئیتاڵی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی‌ جیاوازی نێوانیان بۆ 102 خاڵ زیاد بكات و نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌.
له‌م قۆناغه‌شدا ئه‌ندریا له‌ پێشه‌نگی بوو له‌كاتیكدا ماركیز شه‌شه‌م بوو به‌ڵام گوشاری به‌رده‌وامی ماركیز وای كرد بچێته‌ پێشه‌نگی و له‌ دواین سووڕانه‌وه‌ش ئه‌ندریا هه‌وڵی دا پێش ماركیز بكه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام شكستی هێناو كه‌وت، هه‌رچه‌نده‌ دواتر هه‌ستایه‌وه‌ به‌ڵام پله‌ی 18یه‌می به‌ده‌ستهێنا.

 17 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*