سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » ئەوەی ڕەخنەی لێ بگرێت یەکسەر دەیکوژێت

سعودیە تەنگی بە نەیارانی هەڵچنیوە

ئەوەی ڕەخنەی لێ بگرێت یەکسەر دەیکوژێت

لەسەروبەندی شوێنبزرکردنی» جەمال خاشقچی» نوسەرو ڕوناکبیری سعودی لەلایەن دەسەڵاتدارانی شانشینەوە، دەرکەوتوە کە لەو ماوەیەی دواییدا دەسەڵات دەستی داوەتە زنجیرەک کاری لەو جۆرە لە ڕاوەدونان و گرتن و ئازاردانی نەیارانی خۆی و هەوڵ دەدەن بەشێوەیەکی زۆر نهێنی و سیناریۆ بۆ داڕێژراو و بە نەخشەی موخابەراتی کارەکانیان جێبەجێ بکەن و نەیەڵن کەناڵەکانی میدیا و نێوەندە سیاسیەکان پێیان بزانن، بەڵام زانیاریەکان دزە ئەکەن و ڕیسەکەیان لێ ئەبێتەوە بە خوری.

هەمان سیناریۆیان بۆ داڕشتوە
«خالیدی کوڕی فەرحان ئالسعود» بەهۆی ناکۆکی بیروڕای سیاسی و ڕەخنەگرتن ساڵانێکە لە تاراوگە و لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی ، لەدیدارێکیدا لەگەڵ بەشی عەرەبی کەناڵی DW ئەڵمانی ئاشکرایکردوە کە، دەسەڵاتی سعودیە دە ڕۆژ پێش ڕوودانی ئەوەی کونسوڵی ئیستەنبۆڵ، نەخشەی کارێکی هاوشێوەی خاشقچی لە بەرلین بۆ داڕشتوە، بەڵام سەری نەگرتوە.

بە ناوی کۆبونەوە دەیانبەنە کونسوڵەکان
ئەوەشی ئاشکراکردوە کە بانگهێشتنی کەسانی دیار و نە یارانی بۆ کۆبونەوەکان فێڵێکی تایبەتی دەزگا سیخوڕیەکانیانە بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەکۆڵیان بکەنەوە، ناوبراو بۆ رۆژنامەکە وتویەتی: کە دەسەڵاتی بنەماڵە پەیمانیان پێداوە کە یەک ملیۆن دۆلاری پێ بددەن ئەگەر بچێتە میسر بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانیان لە کونسوڵیەی قاهیرەو زیاتر لە ٣٠ جاریش هەوڵیان لەگەڵداوە کە بە سەردان بچێتە کونسوڵی بەرلین بەڵام هەموو جارێک پاساوێکی بۆ هێناوەتەوەو داواکەیانی جێبەجێ نەکردوە، چونکە زانیویەتی کە مەبەستیان کوشتنیەتی.

کونسوڵگەری وەک تەعزیبخانە
ناوبراو دەربارەی چارەنوسی جەمال خاشقچی لە دیمانەیەکیشیدا لەگەڵ سایتی قەنتەرە لە دەوڵەتی سعودی دەپرسێت: باشە کە ئەو کەسایەتیە لەبەر چاوی هەموو دونیاو لە میدیاکان دەرکەوتوە کە چۆتە ناو کونسوڵیە و ئیدی نەهاتۆتە درەوە، ئەی چی لێهات؟ نیگەرانی خۆیشی دەردەبڕێت بەو کارە لەناو قسنوسڵیەدا کە جێگەی کاری دیپلۆمتی و پەیوەندیە لەگەڵ وڵاتی خانەخوێ نەک شوێنی کوشتو بڕو لێدان و شوێن بزرکردنی هاوڵاتیانی.

لەناو بنەماڵە ناڕەزایەتی هەیە
هەر لەو ڕۆژانە خالید ئالسعود بۆ ڕۆژنامەی « ئیندپێندت»ی بەریتانی ئاشکرایکردوە کە زانیاری لە بەردەستدایە کە لایەنی کەم پێنچ میری ناو بنەماڵە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بە کوژرانی خاشقچی و لەسەر ئەوە دەمودەست دەسەڵات بنبزری کردوون وکەس نازانێت چیان لێ بەسەر هاتوە، ڕۆژنامەی ئیندپێندت کەیسی دیار نەمانی «سوڵتان کوڕی تورکی عەبدولعەزیز»یش دەوروژێنێتەوە کە لە ٢٠١٦ دا دیار نەما و کەس نەیزانی چی لێ بەسەرهات، هەندێک لە نزیکەکانی ئەو شایە ووتویانە تا ئێستا لەژیانداماوە و لە سعودیە لەژێر چاودێری دەسەڵاتدایەو نابێت کەس بیبینێت.

ئەوانەی تاراوگە لەخۆیان دەترسێن
ڕۆژانەکە ئاماژە بەوە دەکات کە پەیوەندی بە ژمارەیەک کەسایەتی سعودی نەیارانی دەوڵەتدا کردوەو هەموویان مەترسی خۆیان نیشانداوە لە ئەگەری سەفەرکردنیان بۆ وڵاتی تر نەبادا زەفەریان پی ببەن ،» غانم دوسری» یەکێک لەو چالاکوانانەیە کە ساڵانێکە لە لەندەن دەژی و ماوەی ١٠ ساڵە پاسپۆرتەکەی نوێ نەکردۆتەوە چونکە نایەوێت بچێتە کونسوڵخانە لەوێ توشی کێشەی بکەنەوە، هەروەها ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ناو سعودیە ڕەخنەی لە دەوڵەت بنەماڵە گرتبێت ئێستا ژیانی لە مەترسیدایە و ناهێڵن بە ئارامی دابنیشێت.

لەهەڵمەتەکەی پار زۆربەیان کوژران
شاخالید باسی شاعەبدولعەزیزی کوڕی فەهد کە ساڵی پار لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری تری ئەندامی بنەماڵە بەناوی سپیکردنەوەی پارەو داهاتەکانیان دەسەڵات زیندانی کردن ،ئێستالیستێکی ناوی ئەوکەسانە هەیە کە چارەنوسیان دیارنیە لەنێوانیادا»خالید کوڕی تەلال» و»شاتورکی کوڕی بەندەر»و»سعود کوڕی سەیف».

خالید کوڕی فەرحان کێیە؟
شایانی باسە خالیدی کوڕی فەهد تەمەنی ٤١ ساڵە و یەکێکە لە ئەندامانی بنەماڵەی پادشایەتی سعودیە و بەهۆی ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات لە وڵات تەنگەتاو کراو لە ساڵی ٢٠١٣ بە ناوی چارەسەری نەخۆشیەوە خۆی گەیاندوە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەرێتی کرد، ئێستا لەو وڵاتە نیشتەجێ بوە و یەکێکە لە چالاکوانانی نەیاری دژ بە ڕژێمی پاشایەتی سعودی.

ئەڵمانیاو چارەنوسی خاشقچی
شایانی باسە لەم ماوەیە میدیای ئەڵمانیا بە گشتی بایەخێکی تایبەتی بە کوشتنی خاشقچی دەدا و ئیدانەی هەموو ئەو ڕەفتار و سیاسەتانەی بنەماڵەی ئالسعود دەکات لەسەر ئازادی بیروڕا و ئازاردانی ڕەخنەگرانی، لە نێوەندی سیاسیشدا پانتاییەکی فراوانی داگیر کردوە، پارتەکانیش زۆربەیان نیگەرانیان دەربڕیوە.

داوای بایکۆت دەکرێت
« زیگمارجوبرائیل « سەرکردەی پارتی سۆسیالدیموکرات و وەزیری دەرەوەی پێشو ئیدانەی ئەو کارەی کرد و ڕایگەیاند: ئەم بارە نابێت تا سەر بەردەوام بێ و دەسەڵاتی بنەماڵە هەرچیەکیان کرد بۆیان بلوێت، هەروەها هەریەک لە پارتی سەوز و لیبرالەکان ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە سیاسەتی قەتل وعامی سعودیە ڕاگەیاند دەرهەق بە نەیارانی، لیبراڵەکان داوایان لە حکومەت کرد کە هەوڵی یەکخستنی هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی بددەن لەسەر ئەو پرسە، پارتی سەوزیش ڕەخنەی لە وڵاتەکەی گرت لەبەشداریکردن لە کۆنگرەی ئابوری داهاتو کە لە «ڕیاز» دەبەسترێ و داواشی لە کۆمپانیاکانی سێمنس و جۆکازیەر کرد کە بەشداری نەکەن وبایکۆتی بکەن.

باوەڕی پێناکەن
شایانی باسە دوای ئەوەی حكومەتی ڕیاز دانینا بە مردنی «جەمال خاشقچی» ئەڵمانیا دانپێدانی سعودیە لە بارەی چیرۆكی مردنەکەی خاشقچییەوە بە ناتەواو و بێسەروبەر ناوبردووە و مێرکل لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەو حیکایەتەی سعودیە ڕەت دەکەنەوە لە بارەی چۆنیەتی مردنی ئەو کەسایەتیە ، فەڕەنسا و یەكێتی ئەوروپاش داوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی زیاتریان كردوە لە ڕووداوەکە و بەریتانیش چاوەڕێی هەنگاوی داهاتوی لێکۆڵینەوەی ئەو پرسەدەکات، بەهەمان شیوە دۆناڵد ترەمپیش لە تازەترین ڕاگەیاندنیدا ئەوە سیناریۆیەی ڕەت کردۆتەوە و داوای زانیاری ووردتردەکات.

سەرچاوە: میدیای ئەڵمانیا

 21 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*