سەرەکی » کەلتوور » کتێبی رزگاربووانی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان بەئینگلیزی

کتێبی رزگاربووانی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان بەئینگلیزی

بڕیاره‌ سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 28/10/2018 مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی رزگاربووانی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌بینای مۆزەخانەی (ئه‌منه‌ سوره‌که‌) لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، که‌ له‌لایه‌ن رێکخراوی باران و به‌ سپۆنسه‌ری کۆمپانیای زه‌ریا له‌ گروپی کۆمپانیاکانی فارووق چاپکراون.
لەمبارەیەوە سعود سه‌نگاوی، لێپراسراوی راگه‌یاندنی رێکخراوی باران بۆ پرسی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان رایگه‌یاند (کتێبی رزگاربووانی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان) له‌ نووسینی نووسه‌ر (عارف قوربانی)یەو وه‌رگێڕاون بۆ زمانی ئینگلیزی. وتیشی: کتێبه‌کان به‌ تیراژی 6 هه‌زار دانه‌، بۆ هه‌ر کتێبێک هه‌زار دانه‌، بە سپۆنسەری کۆمپانیای (زه‌ریا) له‌گروپی کۆمپانیاکانی فاروق بۆ خزمه‌تی که‌یسی ئه‌نفال و جینۆساید چاپ کراون.

print

 113 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*