سەرەکی » کەلتوور » ئەردەڵان عەبدوڵڵا کۆمەڵە چیرۆکێک بە هەورامی بڵاودەکاتەوە

ئەردەڵان عەبدوڵڵا کۆمەڵە چیرۆکێک بە هەورامی بڵاودەکاتەوە

کتێبی « رازی هۆرامی» نوێترین کتێبی ئەردەڵان عەبدوڵلایە، کە بە شێوەزاری هەورامی نووسراوەو بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.
لەمبارەیەوە نووسەر بە کوردستانی نوێی وت: ئەم کتێبە بریتییە لە حەوت کورتە چیرۆک، کە بە شێوە زاری هەورامی نووسیومن. ئەمەش یەکەمجارە کە بەشێوەی هۆرامی کورتە چیرۆک چاپبکرێت، بۆ خۆشم ئەمە یەکەمین جارمە کە بە شێوەی هۆرامی کتێب بڵاوبکەمەوە، چونکە زۆربەی کتێبەکانم هەر بە شیوە زاری سۆرانی نووسیووە. وتیشی: ئەم کۆمەڵە چیرۆکانە بەشێوەیەکی فەنتازی و ئەدەبی نووسراون و گوزارشت لە کۆمەڵێک رووداوو کەسایەتی جۆراجۆر دەکەن.
شایانی باسە ئەمە 18 مین کتێبی نووسەرە.

print

 71 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*