راستییەکەی

ئیسرائیل و عەرەب

ئەم دەستەواژەی سەرەوە زۆرترین ناونیشان بووە لە رابردووی ئەم ناوچەیە،چونكە ئیسرائیلیەكان لە ئاینێكی جیاوازترن لە عەرەب و ئەو نەتەوانەی كە موسلمانن و هاوسۆزی كێشەی فەلەستینیەكانن . لە رابردوو زۆرترین هەواڵ لە جیهان و ئەم ناوچەیە هەواڵ و شرۆڤەی كێشەی فەلەستین بوو یان بە دیوێكی تر كێشەی نێوان عەرەب ئیسرائیڵ،چونكە لە رابردوو عەرەبەكان چەندین شەڕی گەورەیان لەگەڵ ئیسرائیڵ كرد كردووە . بەدەگمەن لە شەڕێك كەمێك پێشكەوتنیان بەدەست هێناوە ئەگەرنا لە هەموو شەڕەكان تێك شكاون و پاشەكشەیان كردووە و زەویان داگیركراوە .
لە كاتی خۆیدا ئەنوەر ساداتی سەرۆكی میسر بە شەڕ هیچی پێنەكرا لەگەڵ ئیسرائیل ناچار هەڵسا پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئەنجامدا لە ساڵی 1978،بەم هەنگاوە گەورەترین دەوڵەتی عەرەبی لە هێڵی رووبەڕووبوونەوە پاشەكشەی كرد و بووە دراوسێیەكی ئارام لەگەڵ ئیسرائیل بە دوای ئەودا رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستین ئاشتی كرد و لە ساڵی 1993 ئۆتۆنۆمی وەرگرت . دواتر شانشینی ئوردەنیش لەهەمان ساڵدا رێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیڵ مۆركرد.
كێشەی فەلەستین لەگەڵ دۆخی ناوخۆی عەرەب پاشەكشەی زۆری كرد، بە تایبەت كاتێ سەدام حسێن لە ساڵی 1990 هەڵسا بەداگیركردنی وڵاتی كوێت ، فەلەستینیەكان لەوكاتەدا بوونە لایەنگر و هاوسۆزی سەدام حسێن . وڵاتانی كەندا و میسر بوونە دژی سەدام ئەوە وایكرد هێندەی تر كێشەی فەلەستین پشت گوێ‌ بخرێ‌، لەگەڵ سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی هێندەی تر كێشەی فەلەستین كەوتە دواوە بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە زۆر وڵاتی وەكو سوریا و یەمەن و عیراق و لیبیا .
لە ئێستادا دۆخی رۆژهەڵات بە ئاڕاستەی گۆڕانێكی تر دەڕوات . یەكەم وڵاتی رووبەڕووی دژ بە ئیسرائیل ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێرانە، بەڵام وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت سعودیە و وڵاتەكانی تری كەندا و بوونەتە هاوپەیمان بۆ دژایەتی كردنی ئێران، بۆیە ئێستا ئەوەندی ئێران لە خانەی نەیاربوونی یەكەمی وڵاتانی عەرەبە ئیسرائیل ئەوەندە نییە،بەڵكو بە پێچەوانەوە رێكەوتنە ژێربەژێرەكان ئەوە دەڵێن كەوا عەرەب دڵیان بە هێزی ئیسرائیل خۆشە لەكاتی رووبەرووبوونەوە ببێتە پاڵپشتیان بەرامبەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران .
سەردانەكەی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیرای ئیسرائیل بۆ سەڵتەنەی عومان ئەوەمان پێدەڵێت، لە داهاتوێكی نزیكدا زۆر وڵاتی تری عەرەبی بە ئاشكرا پەیوەندیەكانیان ئاسایی دەكەن لەگەڵ ئیسرائیڵ . ئیسرائیلیش عومان دەكاتە وێستگەی زۆر لە پەیوەندیە رۆژهەڵاتیەكانی،چونكە عومان خۆی سروشتی وایە تەنها كاری رێكخستنی پەیوەندیە گرنگەكانە .
لە ئێستادا عەرەب و ئیسرائیل زۆر پێویستیان بەیەكە،چونكە تەكنەلۆجیا و ئابووری ئیسرائیل پێویستی بە بازاڕی چەوری كەنداوە. وڵاتانی كەنداویش باشترین و نزیكترین رێگای پشتیوانیان بەرامبەر ركابەرەكەیان ئیسرائیلە، بۆیە ئێستا كێشەی عەرەب ئیسرائیل لە فۆرمێكی تر دەكەوێتەوە.

print

 53 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*