سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ » هەڤاڵ عومەر شێخموس خەرمانێک لەکاری راگەیاندن

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

هەڤاڵ عومەر شێخموس خەرمانێک لەکاری راگەیاندن

لەم دووتوێیەدا

دیدارو دیدگا به‌شێكه‌ له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی‌ هه‌ڤاڵ عومه‌ر شێخموس له‌نێوان ساڵانی‌ (2001- 2007) له‌ڕادیۆی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكال سازیكردوون.
هه‌ڤاڵ عومه‌ر شێخموس له‌و ڕادیۆیه‌ سه‌ره‌تا سه‌رنووسه‌رو پاشان بووه‌ به‌ به‌رپرسی‌ رادیۆكه‌، دیداره‌كانیشی‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنبیرو به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكی‌‌و كوردو عه‌ره‌ب ‌و فارسی‌ بوون.
هه‌ریه‌كه‌یان بۆخۆیان گرنگی‌ زۆریان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كاته‌و ئاوێنه‌ی‌ كاری‌ سیاسی‌ ئه‌و ساڵانه‌یه‌.
دیاره‌ هه‌ڤاڵ عومه‌ر شێخموس پاشخانێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ هه‌یه‌ له‌بواری‌ كاری‌ راگه‌یاندن‌و سیاسه‌ت، ئه‌م كتێبه‌شی‌ به‌شێكی‌ تره‌ له‌و كاروچالاكیانه‌ی‌ به‌ڕێزی‌ له‌بواری‌ كاری‌ راگه‌یاندندا.
ساڵۆنی کوردستانی نوێ بە پێویستی زانی لە رۆژی شەممە رێکەوتی 20/10/2018دا لە چوارچێوەی کۆڕە هەمەجۆرەکانیدا کۆڕێکی تایبەت بەو بابەتە بۆ بەڕێز عومەر شێخموس سازبکات کە تێیدا باسێکی تێرو تەسەل بەکاری راگەیاندن و ئەو ساڵانەی لەرادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووەو ئەو چاوپێکەوتنانەی ئەنجامی داون ساز کرد.

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

نه‌وزاد عه‌لی:
میوانانی به‌رێز به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین، ئه‌م كتێبه‌ دیدار‌و دیدگا ساڵی 2001تا 2007 كه‌ كاك عومه‌ر له‌ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا بوو به‌شی كوردی بوو سه‌ره‌تا له‌وێ سه‌رنوسه‌ر بوو پاشان بوو به‌ به‌رپرسی رادیۆكه‌ دیاره‌ له‌ راگه‌یاندنی پێشكه‌وتوو به‌رسی یه‌كه‌م‌و دووه‌م سێهه‌م كاری په‌یامنێری ناكه‌ن، ئه‌م كتێبه‌ به‌شێكه‌ له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كه‌ كاك عومه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تمه‌دار‌و رۆشنبیر‌و به‌رپرسانی حكومی ئه‌مریكی‌و عه‌ره‌ب‌و كورد‌و ئێران،ئه‌نجامی داوه‌، ئه‌م كاره‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ماوه‌ی ساڵێكی خایاند، له‌ هه‌مووی كێشه‌تر ئه‌وه‌ بوو چۆن ته‌فریغی بكه‌ین به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا كاری ته‌فریغ هه‌ندێك قورس بووه‌، چونكه‌ سه‌ره‌تا كاسێت بوو، له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر سێ چوار جار پێیدا چووینه‌وه‌ هیچمان لێ گۆری به‌تایبه‌ت ساڵی 2002 تا ساڵی 2004 كۆمه‌ڵێك پێشبینی زۆر باشی تێدایه‌ بۆ خۆ ئاماده‌ كردن بۆ رووخانی سه‌ددام پێشبینیه‌كان زۆربه‌ی هاتوونه‌ته‌ جێ.
سه‌ره‌تا كاك ستران پێشه‌كیه‌كی نوسیوه‌ به‌ناوی ماڵباتی كوردستانی نوێ، من شتێكم نوسیوه‌ به‌ناوی عومه‌ر شێخموسی رۆژنامه‌نووس، كاك عومه‌ر ژیانی رۆژماگه‌ری‌و ناسینی رۆژنامه‌ له‌و ئه‌ده‌بیاتانه‌ی پارتی دیموكراتی كورد له‌ رۆژئاوا ده‌ستپێده‌كات سه‌ره‌تا داوایان لێكردووه‌ كورراسێك ته‌رجومه‌ بكات له‌وێوه‌ كتێب‌و شتی ناسیوه‌، به‌ڵام له‌ ماڵه‌كه‌شیاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌ندامی خۆییبوون بووه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ش كتێب هه‌بووه‌.
به‌ڵام قۆناغی ده‌ره‌وه‌ی كاك عومه‌ر قۆناغێكی تره‌ له‌م قۆناغه‌دا كاك كاك عومه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌ی ئه‌ی سی سی كار ده‌كات كۆمه‌ڵێك كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی كورد له‌ ئه‌ورووپا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ رێكخراوه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان، گۆڤارێكیان ده‌رده‌كرد به‌ناوی كوردستان هه‌ر جاره‌ی یه‌كێك ده‌بووه‌ سه‌رنووسه‌ر، ژماره‌ 9‌و10 كه‌ ساڵی 65 ده‌رچووه‌ كاك عومه‌ر سه‌رنووسه‌ری بووه‌، له‌وێوه‌ كاك عومه‌ر به‌راسته‌وخۆ ده‌چێتی‌ نێو ژیانی رۆژنامه‌گه‌ری خوێندراو، كۆمه‌ڵێك وتاری له‌ رۆژنامه‌ سویدیه‌كان نوسیوه‌، كه‌ بارزانیش كۆچی دوایی ده‌كات رۆژنامه‌یه‌كی سویدی ته‌كلیف له‌ كاك عومه‌ر ده‌كه‌ن شتێكی له‌سه‌ر بنوسێت، ئه‌ویش شتێكیان بۆ ده‌نوسێت 12 لاپه‌ره‌ ده‌رده‌چێت.
ساڵی 75ژیانێكی حزبی رۆژنامه‌گه‌ری كاك عومه‌ر ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش ده‌ركردنی ئۆرگانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌زمانی ئینگلیزی، بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاخ ده‌ربچێت به‌ زمانی ئینگلیزی.
له‌پاش ساڵی 2001ه‌وه‌ كاك عومه‌ر ده‌چێته‌ قۆناغێكی تری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌ویش رۆژنامه‌گه‌ری بسیتراوه‌، ئه‌مه‌ش دووه‌م كتێبی كاك عومه‌ره‌ وه‌كو رۆژنامه‌ نوس.
من لێره‌ ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌جێ ده‌هێڵم بۆ كاك عومه‌ر.

عومه‌ر شێخموس:
زۆر سوپاس بۆ به‌شداریكردنی هه‌مووتان، زۆر سوپاسی كاك ستران‌و كوردستانی نوێ ده‌كه‌م به‌ تایبه‌تی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كتێبه‌كه‌یان ئاماده‌ كردووه‌، كاك نه‌وزاد زۆری پێوه‌ ماندوو بووه‌، سوپاسی كاك ته‌حسین قادر ده‌كه‌م كا یارمه‌تیداین بۆ چاپكردنی ئه‌م كتێبه‌ چونكه‌ به‌شی زۆری كتێبه‌كان خۆمان له‌سه‌ر حسابی خۆمان چاپی ده‌كه‌ین.
من به‌راستی له‌ ئێستادا كه‌ خانه‌نشین كراوم ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵی خۆم هێنام، له‌وانه‌ چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كه‌ دارێژه‌ری شه‌ری عیراق بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پۆڵبریمه‌ر دووجار گفتوگۆم كردووه‌ جارێك به‌ سه‌ردان هاتبوو جارێكیش له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی بوو.
هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ مام جه‌لال له‌ یه‌كه‌م رۆچی بوون به‌ سه‌رۆكی، پێم حه‌یف بوو ئه‌مانه‌ بڵاو نه‌كرێنه‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ هه‌ندێك پێبینی سه‌یری تیایه‌ له‌سه‌ر روداوه‌كان.
به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تین.
لێره‌دا به‌داخه‌وه‌ من تێبینیه‌كم هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌ كوردستان ده‌زگای چاپه‌مه‌نی سه‌رنوسه‌ری نیه‌، كه‌ كاری ئه‌وه‌یه‌ به‌ تێكسته‌كاندا بیچێته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی له‌ چاپبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ی تێدا بوو راستبكرێنه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش باش نیه‌ كتێبێك بخرێته‌ بازار هه‌ڵه‌ی چاپی تێدا بێت.
بۆیه‌ هیوادارم ئه‌م تێبینیه‌م وه‌كو برایه‌كی بچووك لێ قبووڵ بكه‌ن.
له‌ساڵی 2005 كاتێك مام جه‌لال بووه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆشكی سپی ئه‌مریكا بانگهێشت كرابوو پاشان پرێس كۆنفرانسێك ئه‌نجامدرا، ئه‌وه‌بوو وه‌كو تیمی ده‌نگی ئه‌مریكا وا رێكه‌وتنین كه‌ من كه‌ ئه‌وكات به‌رپرسی رادیۆكه‌ بووم نه‌ك سه‌رنوسه‌ر وا رێكه‌وتین من بچم بۆ رووماڵی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌و رۆژه‌ پێم راگه‌یاندن كه‌ ده‌مه‌وێ به‌ زمانی كوردی قسه‌ بكه‌م ‌و تیمه‌كه‌مان زۆریان پێ خۆشبوو.
ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆری پێخۆشبوو، گوتی زۆر باشه‌‌و شتێكی مێژووییه‌،
له‌وێ كه‌ چوومه‌ ژووری رۆژنامه‌ نووسه‌كان شوێنی رۆژنامه‌ نووسانی ئه‌مریكا جیابوو له‌ رۆژنامه‌نووسانی بیانی له‌ عه‌ره‌ب‌و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌ بینیم جێگه‌ هه‌یه‌ ‌و زۆر قه‌ره‌باڵغ نیه‌ بڕیارم دا بچمه‌ نێو رۆژنامه‌نوسانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی فرسه‌تی باشترم هه‌بێت بۆ قسه‌ كردن، ئه‌وه‌ی زیاتر هانی دانی په‌یامنێری ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ به‌ عه‌ره‌بی قه‌سه‌ی كرد، من ده‌ستم به‌رز كرده‌وه‌ جاری یه‌كه‌م مام جه‌لال خۆی لێ گێل كرد جاری دووه‌م مه‌جالی نه‌ما وتی فه‌رموو، ئیتر من كه‌ هه‌ستام سه‌ره‌تا به‌ ئینگلیزی بۆ سه‌رۆك بوشم روونكرده‌وه‌ كه‌ داوای لێبوردن ده‌كه‌م به‌ كوردی پرسیار ده‌كه‌م به‌ڵام پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌، له‌سه‌ر رۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بوو،كه‌ پرسیاره‌كه‌م كرد جۆرێك له‌ زه‌جه‌یه‌ك دروستبوو چ له‌ ناو وه‌فدی كوردی چ له‌ ناو وه‌فدی بیگانه‌ سه‌رۆك بوشیش زۆر پێكه‌نی، مام جه‌لالیش حه‌په‌سا، به‌ڵام ئه‌وه‌ بووه‌ شتێكی مێژوویی.
نیوه‌رۆش له‌وێ ستافه‌كه‌ رۆژنامه‌نوسان نانس نیوه‌رۆمان خوارد كاك هاوار‌و كاك نێچیر‌و بافڵ‌و قوباد له‌وێ بوون هه‌موو ده‌ستخۆشیان كرد‌و زۆریان پێخۆش بوو ، ئیتر ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار بوو له‌ كۆشكی سپی زمانی كوردی به‌كارهێنرا، پاشان كه‌ مام جه‌لال ده‌چوو ببۆ نیویۆرك بۆ ئه‌وه‌ی وتاری عیراق بخوێنێته‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوامان لێكرد كه‌ ئه‌زانین ده‌بێت به‌ زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ بكه‌یت چونكه‌ سه‌رۆككۆماری عیراق بوو به‌ڵام هه‌وڵبده‌ چه‌ند خوله‌كێك به‌ كوردیش قسه‌ بكه‌یت ئه‌وه‌ بوو له‌وێ بۆ پێنج خوله‌ك به‌ كوردیش قسه‌ی كرد.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م لێره‌وه‌ فه‌رموون ده‌توانن پرسیاره‌كانتان بكه‌ن.

نه‌وزاد موهه‌نیس:
ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م من ته‌نها پرسیارێكم هه‌بوو ئایا زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌ بوو له‌ پرێس كۆنفرانسه‌كه‌؟
عومه‌ر شێخموس: نا زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌ نه‌بوو به‌ڵام كه‌س جورئه‌تی نه‌كردبوو به‌ كوردی قسه‌ بكات به‌ڵام من له‌ دواییدا بیستم سه‌رۆك بووش به‌ مام جه‌لالی گوتبوو، له‌ دوایدا ئه‌مه‌ كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا، كه‌ زمانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ پرێس كۆنفرانسی مام جه‌لالدا به‌كارهاتووه‌.

كنێر عه‌بدوڵا:
ده‌ستخۆشی له‌ كاك عومه‌ر ده‌كه‌م من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ من چاوێكم به‌ كتێبكه‌دا خشاند، چاوپێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی كردووه‌ كه‌ به‌شێكیان هی باشوورن ئایا ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هه‌ڵبژاردووه‌، هیچ كه‌سایه‌تیه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ ژن نه‌بوون ؟
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاره‌كه‌ت كه‌ گوتت ده‌زگای چاپه‌مه‌نیه‌كان پێویسته‌ سه‌رنوسه‌ریان هه‌بێت، لێره‌ ده‌زگای چاپه‌مه‌نیه‌كان سه‌رنوسه‌ریان نیه‌، به‌ڵام لیژنه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و لیژنانه‌ به‌ كتێبه‌كاندا ده‌چنه‌وه‌، به‌رپرسیارێتی هه‌ڵه‌‌و باشی‌و خراپی كتێبه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و لیژنه‌یه‌.
عومه‌ر شێخموس:
زۆر سوپاس كنێر خان ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كاك نه‌وزاد‌و كاك ستران من نزیكه‌ی په‌نجا چاوپێكه‌وتنم بۆ ناردن، ئه‌وان پێیان باشبوو بیكه‌ینه‌ دوو به‌ش، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ سیاسه‌تمه‌داری ژن چاوپێكه‌وتنم كردووه‌ له‌وانه‌ خوشكه‌ نه‌رمین، هه‌روه‌ها یه‌كێكیان له‌باكووری كوردستان كه‌ والی قزلته‌په‌ بوو خوشكه‌كه‌ی شه‌ره‌فخان.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مه‌جال هه‌بوایه‌ زۆرمان حه‌ز ده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لێكۆڵه‌ری زانستی خوشكه‌ شه‌هره‌زاد مه‌جاب خێزانی مامۆستا ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور چه‌ندین جار چاوپێكه‌وتنمان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وام وایان به‌ باش زانی بیكه‌مه‌ زوو به‌ش‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ دۆخی كوردستانی باشوور هه‌یه‌ ئێستا بڵاوی بكه‌مه‌وه‌‌و به‌شه‌كه‌ی تر له‌ دواییدا بڵاوبكه‌مه‌وه‌.
سه‌رنجه‌كه‌ت له‌ جێگای خۆیه‌تی به‌لام مومكینه‌ به‌هۆی بوونی كه‌می ژنانه‌ له‌ نیو سیاسه‌ت به‌ڵام به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌.

سه‌یدا له‌تیف نیروه‌یی:
مامۆستا به‌خێربێیت، زۆر خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم له‌گه‌ڵ هه‌م سیاسه‌ت مه‌دار هه‌م رۆژنامه‌نوس ناوداری گه‌له‌كه‌مان له‌م هۆڵه‌دا ده‌بینین، كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ببێته‌ رۆژنامه‌وانێك ئه‌مه‌ ئاساییه‌ رۆژنامه‌نوسێك ببێته‌ سیاسه‌ت مه‌دارێكی ناودار، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌من كه‌ سیاسه‌ت مه‌دارێكی ناودار بێت‌و ببێت به‌ رۆژنامه‌وانێكی تایبه‌ت، جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ من له‌گه‌ڵ مامۆستادا له‌ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا كارمكردووه‌، ئه‌و زۆر به‌ پڕۆفیشناڵانه‌ كاری ده‌كرد رووداوێك ببوایه‌ ده‌بوایه‌ په‌یامنیری هه‌ر سێ شاره‌كه‌ به‌شداریان بكردایه‌ هه‌ر رووداوێك ببوایه‌ یه‌ك لایه‌ن بانگه‌ نه‌ده‌كرا ده‌بوایه‌ چه‌ند لایه‌نێك بانگ بكرایه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان پێچه‌وانه‌ی میدیای ئێستا كه‌ به‌دوای خاڵی لاواز ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ دروست بكه‌ن، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ زیاتر ته‌ركیزتان له‌سه‌ر باشوور بوو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بوو په‌یامنێرتان لێره‌ زۆر بوو یان هه‌ر هۆكاری دامه‌زراندنی ده‌نگی ئه‌مریكا بۆ كوردستانی باشوور بوو؟ زۆر سوپاس.

عومه‌ر شێخمووس:
زۆر سوپاس كاك له‌تیف زۆر خۆحاڵبووم به‌ دینتان، من یه‌ك شتان عه‌رز ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی لای هه‌موتان روون بێت رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ساڵی 1992 دامه‌زرا ته‌نها بۆ كوردستانی عێراق بوو به‌ بڕیاری كۆنگرێس بوو له‌سه‌ر پێشنیاری باڵیوز پیته‌ر گاربرێس بوو راوێشكاری سه‌ناتۆر پێر بوو له‌ساڵانی هه‌شتاكان هاتبوو بۆ عیراق ئه‌و كات به‌ینی عێراق‌و ئه‌مریكا خۆرشبوو به‌هۆی جه‌نگی ئێرانه‌وه‌ ئه‌م شوێنی دیهاته‌ تێكدراوه‌كانی به‌چاكی بینی بوو كه‌ گه‌ڕابۆوه‌ راپۆرتێكی باشی نوسیبوو له‌سه‌ر راگواستن‌و تێكدانی دیهاتی كوردستان هه‌موی به‌ وێنه‌و راپۆرته‌وه‌ دابوو به‌ ئه‌مریكا، ئێمه‌ ساڵی 1988 رۆژنامه‌نوسێكی به‌ریتانی هه‌بوو دۆستی من‌و كاك له‌تیف‌و مام جه‌لال بوو نوسخه‌یه‌كی له‌و راپۆرته‌ دانێ، ئه‌وه‌بوو مام جه‌لال چوو بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌ بوو به‌ كێشه‌یه‌كی دبلۆماسی ماسی گه‌وره‌ چونكه‌ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خه‌یره‌ ره‌سمی ئه‌و كۆبونه‌وه‌مان بۆ رێكخست به‌ڵام كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ قه‌وما له‌گه‌ڵ كه‌ی ئێن سی له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر ئه‌سعه‌د خه‌ێلانی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كه‌ی ئێن سی له‌گه‌ڵ پیته‌ر گاربرێس هه‌وڵیاندا فشارێك بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكی بهێنن ده‌نگی ئه‌مریكا دابمه‌زرێ وه‌ ئه‌وه‌ سودێكی زۆری هه‌بوو به‌شی كوردی ته‌نها به‌ش بوو به‌ بڕیاری كۆنگرێس دامه‌زراوه‌ هه‌تا ئێستا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت زۆربه‌ش لابراوه‌ كه‌ زمانی زۆر گرنگی تیابووه‌ به‌شی كوردی ناتوانرێت لاببرێت ئیلا به‌ بڕیاری كۆنگرێس نه‌بێت بوودجه‌ی به‌شی ئێمه‌ له‌ناو به‌شی كۆنگرێس دایه‌، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ تۆ له‌ میدیا كاربكه‌یت كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ڵی ده‌بێت مه‌وزوعی بێت بابه‌تی بیت ده‌بێت ته‌وازن رابگریت، بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌رچاوه‌ی ده‌نگوباس ده‌بێت ئیعتماد بكه‌یت چه‌ند سه‌رچاوه‌یك به‌ڵام به‌ڕاستی لێره‌ گوێ ناگرن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه‌ گرنگی رووداوه‌كان بوو ئێستا مام جه‌لال چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه‌ وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار بوو، یه‌ك دووجار له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م چاوپێكه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر ئابووری، ده‌نگی ئه‌مریكا كاتی دامه‌زرا 15 ده‌قیقه‌ بوو له‌ 2002 داوامان كرد ببێت به‌ دوو سه‌عات به‌ڵام رۆژێك هاتن وتیان خۆتان ئاماده‌ بكه‌ن ده‌بێت به‌ چوار سه‌عات ئیتر زانیمان له‌ عیراق ده‌درێت، جیا له‌ ده‌نگوباسی مه‌رگه‌زی 5 ده‌قیقه‌ رای وه‌زاره‌تی خاریجی ده‌هات باقێكه‌ی ئازاد بووین، سه‌رۆكی به‌شه‌كه‌و براده‌ران كۆده‌بوونه‌وه‌ ده‌بوایه‌ دیاریمان بكردایه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ كێ بكه‌ین.

نەو‌زاد عه‌لی:
هه‌ر بۆ زانیاری به‌ڕێزتان به‌شی دووه‌م كتێبه‌كه‌ هه‌مووی بیانییه‌ ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر ئه‌رشیفی كاك عومه‌ر بكه‌یت ته‌واو نابێت چه‌ندین كاسێتی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئێران كتیبی تری ئاماده‌یه‌ له‌سه‌ر رۆژنامه‌كان.

دكتۆر صلاح عه‌زیز:
به‌خێربێیت كاك عومه‌ر من پرسیارێكم هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ تۆزی قورسیش بێت بوونی جه‌نابت‌و كاك عومه‌ر دزه‌یی له‌و به‌شه‌ له‌وانه‌یه‌ مه‌سجێكی خه‌ڵه‌تی گه‌یاندبێته‌ میلله‌تی كورد كه‌ ئه‌مه‌ كراوه‌ته‌وه‌ بۆ كورد زه‌فۆیز ئه‌مه‌ریكا ئامانجێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ بوونی هه‌ردوكتان له‌وی له‌وانه‌یه‌ بۆ كورد بووبێت به‌ڵام دوای ئێوه‌ ئه‌وه‌ش گۆڕدرا.

عومه‌ر شێخمووس:
زۆر سوپاس كاك دكتۆر ئه‌وه‌ هیچ پێویست به‌ شاردنه‌وه‌ ناكات خوا عه‌مری ئه‌مریكا درێژبكات جار جار به‌ر ژه‌وه‌ندێكانمان یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌، بێگومان چ بی بی سی چ ده‌نگی ئه‌مریكا چ ئێزگه‌ بێگانه‌كانی رووسیا له‌كاتی شه‌ڕی سارد دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م بڕیار درا ئه‌م ئێزگانه‌ دروست بكرێت به‌شێك بوو له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی بۆ چونه‌كانیان‌و سیاسه‌ته‌كانیان، من بۆ خۆم گرفتێكی گه‌وره‌بوو كه‌ كاك عومه‌ر په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردم له‌وی كاربكه‌م گۆڤاری رۆژنامه‌نوس له‌سوید چاوپێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كردم وتیان تۆ كه‌سێكی ناسراویت چه‌پیت‌و شۆڕشگیڕیت‌و چۆن له‌ ده‌نگی ئه‌مریكا ئیش ده‌كه‌یت، وتم نا چونكه‌ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بی بی سی خه‌ریكه‌ ئه‌گۆڕدرێن له‌ جیاتی ئۆرگانێكی ریكلامی بێت خه‌ریكه‌ ده‌گۆڕێت به‌ڕاستی وای لێهاتبوو، به‌ڵام یه‌ك شت هه‌بوو من له‌بیرمه‌ له‌ مانگی یه‌كه‌مدا گرفتێكی گه‌وره‌ روویدا به‌شی ئه‌فغانی گفتو گۆیان كردبوو له‌گه‌ڵ مه‌لا عومه‌ری تاڵیبان كردبوو به‌شی ئه‌فغانی بڵاوی كردبۆوه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی به‌شه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌نگی ئه‌مریكا چونكه‌ قه‌ده‌خه‌ بوو گفتو گۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی بكرێت وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا هه‌قتان نه‌بوو ئه‌وه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ چوونی لیبراڵیان هه‌بوو
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و ره‌خنه‌یه‌مان قبووڵ نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ی‌ وایكرد ئێمه‌شی گرته‌وه‌ وتیان بۆتان نیه‌ له‌گه‌ڵ په‌ككه‌ گفتو گۆ بكه‌ن ئیتر ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان گفتو گۆمان ده‌كرد، ئه‌وه‌ قسه‌كه‌ت له‌ جێگای خۆیه‌تی خستمانه‌ ته‌رازوو له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ر ئه‌م كاره‌ چه‌ند خزمه‌تی گه‌لی كورد ده‌كات توانیمان له‌و چوار چێوه‌ یاساییه‌ی كه‌ هه‌بووه‌ چه‌ند شتێك بكه‌ین.

جوتیار قادر:
كاك عومه‌ر له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه‌ ده‌چێته‌ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی دوای ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ نیسانی 1986 كه‌ له‌كتێبه‌كه‌ی نوسراوه‌ واز له‌ یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌هێنی هیچ هۆكارێكی دیاریكراو هه‌بوو وازت له‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هێنا.

عومه‌ر شێخمووس:
هه‌موو برده‌ران له‌ناو كتێبه‌كه‌ی كاك نه‌وزاد له‌سه‌ر ژیانم نوسیویه‌تی پشكۆیه‌ك له‌ خۆڵه‌مێشدا به‌ ووردی باس له‌و هۆیه‌ كراوه‌ به‌ڵی به‌عاجزی وازم هێنا به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بووم له‌ هاوكاری‌و یارمه‌تی یه‌كتری.

عه‌تا كه‌ریم:
پرسیارێك له‌سه‌ر پۆڵ بریمه‌ر سه‌ره‌تا ره‌ئی زۆر باش بوو له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ كورده‌كان، به‌ڵام له‌ كتێبه‌كه‌یدا ره‌ئی زۆر خراپ بوو له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ كورده‌كان ئه‌م تێڕوانینه‌ جیاوازانه‌ بۆ چی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌؟ پرسیاری دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ كوردییه‌ی كه‌ كردت ئایا هه‌ر به‌ڕاستی توركیا نیگه‌ران بوو؟ ئیتر سوپاس.

عومه‌ر شێخمووس:
با به‌ ئه‌خیر پرسیار ده‌ست پێ بكه‌م به‌ڵی توركیا ئه‌وه‌ی كرد با شتێكت بۆ باس بكه‌م، له‌ سوید له‌ ساڵانی هه‌شتا باخچه‌ی منداڵان دروستكرا بۆ منداڵی كورد‌و مامۆستاكان به‌ كوردی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان قسه‌یان ده‌كرد سه‌فاره‌تی توركیا یه‌كسه‌ر ته‌داخولی كرد له‌ ساره‌وانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ له‌ ستۆكۆڵم ئه‌وه‌ شكاندنی پرۆتۆكۆڵه‌، سه‌فیری توركی هه‌قی ئه‌وه‌ی نیه‌ قسه‌ بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌وڵاتێكدا قوتابخانه‌یه‌ك بكرێته‌وه‌ بۆ هه‌ر زمانێكی تر بۆیه‌ یه‌كسه‌ر بانگیان كرد بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید وتیان تۆ هه‌قی ئه‌وه‌ت نییه‌ ئێمه‌ له‌ وڵاتی خۆمان چیده‌كه‌ین، ئێمه‌ یاسایه‌كمان هه‌یه‌ بۆ مافی نه‌ته‌وه‌كان كه‌ به‌ زمانی زك ماكی خۆی بخوێنی، توركیا له‌ هه‌موو كاته‌كاندا ته‌داخول له‌ پارچه‌كانی تری كوردستان كردووه‌ كه‌ ویستویانه‌ رێك بكه‌ون، ئێمه‌ هه‌مومان ده‌زانین ساڵی 1984 رێكه‌وتننامه‌كه‌ خه‌ریك بوو ئیمزا بكرێت به‌ منیان وت له‌ له‌نده‌ن بووم نوێنه‌ری یه‌كێتیی بووم وتیان له‌ لێره‌ تارق عه‌زیز رایده‌گه‌ێنی تۆش له‌ له‌نده‌ن رای بگه‌ێنه‌ بۆ رای گشتی جیهانی چاوه‌ڕێمكرد‌و ته‌له‌فونم بۆ مام جه‌لال وتی نه‌كرا، دوای سه‌رۆكی به‌شی بی بی سی فارسی له‌گه‌ڵ كاك هه‌ژیری ته‌یموریان به‌ وردی باسیان كرد كه‌ توركیا چۆن رۆڵی گێراوه‌ نه‌ێڵا ئه‌و ئیتفاقیه‌ سه‌ر بگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی روویدا سه‌فیری توركی كه‌ خۆی به‌دۆستی كورد ده‌زانی هاوڕێی كاك به‌رهه‌م‌و قوباد بوو كه‌ چی چوو بوو بۆ وه‌زاره‌ی خاریجی وتبوی چۆن رێگه‌ ئه‌ده‌ن زمانێكی بێگانه‌ له‌ كۆشكی سپی قسه‌ی پێ بكرێت، سه‌باره‌ت به‌ پۆڵ بریمه‌ریش، كاتی هاته‌ عیراق ئه‌و زۆر زیره‌ك بوو به‌ڵام نه‌شاره‌زا بوو له‌سه‌ر ره‌وشی عیراق‌و كوردستان‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ ناردیانه‌ عێراق هیچ شاره‌زایان نه‌بوو كه‌م ئه‌زمون بوون‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه‌ عێراق چی به‌سه‌ر هات، به‌ڵام ئینگلیزو فه‌ڕه‌نسیه‌كان وا كارناكه‌ن شه‌ش مانگ پێش ئه‌وه‌ شاره‌زایان ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو كارێكی ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ بۆی ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاین‌و كۆمه‌ڵگای ئه‌وێدا بگونجێت، پۆڵ برێمه‌ر زۆر به‌ناوبانگ بووه‌ كاتی هاتۆته‌ ناو قاعه‌ی په‌رله‌مان وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فای بینیووه‌ پرسیاری كردووه‌ له‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بووه‌ وتویه‌تی ئه‌وه‌ كێیه‌ چۆن شتی واده‌بێت تۆ بێیته‌ عێراق نه‌زانی بارزانی كێیه‌، دووه‌م ئه‌مان به‌ بڕیار هاتبوون سه‌رۆك بوش ئه‌جندایه‌كی هه‌بوو كه‌ چی له‌ عێراق بكه‌ن، ئه‌وكاته‌ مام جه‌لال بۆی باسكردم كه‌ چه‌نده‌ هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ نه‌ڵێن ئه‌مه‌ داگیركارییه‌، كه‌ وتت داگیركه‌ر ئه‌وه‌ جیاوازه‌ به‌ڵام كه‌ وتت رزگار كه‌ر ئه‌وه‌ به‌شێوه‌یكی تر ده‌بێت، برێمه‌ر گوێی نه‌ ئه‌دا به‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكم، كاتی كه‌ كتیبه‌كه‌ی نوسی من‌و كچه‌كه‌ی به‌شی فارسی ستاره‌ له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌ی ئه‌لحوره‌ له‌گه‌ڵ لێپرسراوی به‌شی ئینگلیزی، كه‌ ته‌واو بوو وتی عومه‌ر تۆ بمێنه‌ من‌و خۆی ژنه‌كه‌ی بووین هه‌ندێك پرسیارم لێكرد وتم تۆ زۆر خه‌در له‌و سه‌ركرده‌ سیاسیانه‌ كردووه‌، وتی له‌وانه‌یه‌ كه‌مێك شتی زیادم وتبێت وه‌زعه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه‌ نه‌زانیووه‌ له‌جاری دووه‌میش مام جه‌لال هاتبوو سه‌ردانی كردبوو داوای لێبودرنی كردبوو لای مام جه‌لالیش، من پێم خۆشبوو ئیحتلال بێت من‌و كه‌نعان مه‌كییه‌ كه‌ راوێژمان ده‌كردن ده‌مان وت وه‌ك‌و ژاپۆنی لی بكه‌ن نه‌ك ئه‌و به‌ڕه‌ڵاییه‌ی كه‌ روویدا كه‌ تۆ ببیت به‌ هێزێكی داگیر كه‌ر له‌ كۆریاو ژاپۆن ده‌ستورێكیان بۆ دانان.

سه‌ركۆ عوسمان:
زۆر سوپاس من قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ ده‌كه‌م كه‌ باسی پۆڵ بریمه‌ر كرا، ئه‌و بابه‌ته‌ له‌سه‌ر پاره‌یه‌ك بوو كه‌ درا به‌ كوردستان ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌جلیسی حوكم بوو كه‌ پاره‌ی نه‌وت به‌ رامبه‌ر به‌خۆراك بوو كه‌ عیراق نه‌یدابوو به‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كرا هه‌موو جارێك باسی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كرا ئه‌و پاره‌یه‌ دوای به‌ فشاری كورد وه‌رگیرا زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.

محه‌مه‌د حمه‌ ساڵح توفیق:
به‌خێربێی كاك عومه‌ر كریستۆڤه‌ر هیچه‌س كه‌ جه‌نابت ئیشاره‌تت پێدا ئه‌و پیاوه‌ له‌ 1976 وه‌ هاتوچۆی به‌غدای ده‌كرد، كه‌سێكی وه‌ك كریستۆڤه‌ر هیچه‌س هێنده‌ ئاگاداری عیراق بوو، من ده‌مه‌وێت رای جه‌نابت بزانم ئه‌مریكا به‌و هه‌موو راوێشكارو شاره‌زاییه‌وه‌ كاریان كرد له‌ عێراق زۆر سوپاس.

عومه‌ر شێخمووس:
جه‌نابت دیاره‌ له‌ ئه‌مریكا ژیاوی ئه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن پرسیارێكی 10 ملیۆن دۆلاری، پرسیارێكی زۆر گرنگه‌ لای ئێمه‌ش خامزه‌ لێی تیناگه‌ین زۆر چاكم له‌بیره‌ له‌ 2002 كۆنفرانسێك له‌ له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ واشنتۆن كرا وا رێكه‌وت له‌گه‌ڵ پیته‌ر گاربرێت‌و كاك قوبادو من‌و كریستۆڤه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك مێز دانیشتین، چه‌ند خه‌بیرێكیان هێنابوو قسه‌یان ده‌كرد من یه‌كسه‌ر رووم كرده‌ كریستۆڤه‌ر پێم وت ئه‌ری كاكه‌ ئێوه‌ خه‌ڵكی واشاره‌زاو تێگه‌یشتوتان هه‌یه‌ بۆ له‌ناو بڕیار نین، وتی كاكه‌ تۆ له‌ كوردستان جگه‌ له‌مام جه‌لال كه‌سی تر هه‌یه‌ گوێت لێبگری وتم نا وتی ئێمه‌ش وایه‌ شاره‌زای زۆرمان هه‌یه‌، منیش لام ساغ نه‌بۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت هیچی لێنایه‌ت له‌گه‌ڵ دارایی به‌س ئه‌وانی تر وانین بۆ پاره‌ی كاش به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت ده‌هێنرێت.

زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك.

print

 79 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*