توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكردووه له‌دوو ماوه‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌ویدا دوو قڕبوونی به كۆمه‌ڵ ڕوویانداوه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه تیمێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و ئه‌ورپی كردوویانه و ئه‌نجامه‌كانیان له‌گۆڤاری (Proceedings of the Royal Society)دا بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ڕووداوه‌كانی قڕبوونی به كۆمه‌ڵ هاوكات بووه له‌گه‌ڵ دوو ماوه‌ی گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمیی گۆی زه‌وی له مێژووی زه‌ویدا ، ئه‌و دوو ڕووداوه‌ش بوونه‌ته هۆی له ناوچوونی به‌شێكی زۆری زینده‌وه‌رانی ئۆقیانووسه‌كان و سیستمی ژینگه‌یی خهلهنده مهرجانییهكانیشیان تێكداوه.
پێشتریش وتراوه كه قڕبوونی به‌كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م له چاخی (Triassic)تریاسیو سه‌ره‌تای قۆناغی (تۆرۆسی)ی‌دا بووه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به چالاكییه گڕكانییه زۆر‌و زهوهندهكانهوه هه‌بووه كه به هۆیانه‌وه گۆڕانكاریی له كه‌شوهه‌وادا دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی قڕبوونی هه‌ندێك زینده‌وه‌ری وشكانی وئاوهكی.
به‌ڵام به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه، ئه‌مه دۆخه‌كه نه‌بووه، ،شیكردنه‌وه‌ی تێكڕای قڕبوونهكان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌دا شێوازی قڕبوونهكه به شێوه‌كی زۆر گۆردراوه، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ئۆقیانووسهكانو ترشه‌ڵۆك بوون و ئاوه تینووه‌كان بۆ ئۆكسجین.
هه‌روه‌ها ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه ئه‌نجامه‌كانی له گۆڤاری (Proceedings of the Royal Society)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان قه‌باره‌ی قڕبوونهكه و هه‌ڵبژاردنی پله‌ی گه‌رمییه به‌رزه‌كان.
هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه قڕبوونی به‌كۆمه‌ڵی تریاسی دره‌نگ كه‌وتوو (LTE) به‌ر له 201 ملیۆن ساڵ و قڕبوونی به‌كۆمه‌ڵی تۆرسی پێش وه‌خته به‌ر له 187 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ڕوویانداوه و قڕبوونی تۆرۆسیش گه‌وره‌ترین ڕووداوی قڕبوونی هه‌مه‌جۆری بیۆلۆژیی ده‌ریاییه كه له مێژووی زه‌ویدا ڕوویداوه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ماوه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و ئه‌و قڕبوونهی به‌هۆیه‌وه ڕوویداوه، ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی كه گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا له‌م ڕۆژگاره‌دا و كه به هۆی مرۆڤه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ مرۆڤ و سه‌رجه‌م زینده‌وه‌رانی سه‌ر زه‌وی.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه له‌و توێژینه‌وه نوێیه‌دا ئه‌وه‌یه تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه نمونه‌یه‌كیان داهێناوه كه لاساییكه‌ره‌وه‌ی قڕبوونهكانه له هه‌ردوو سه‌رده‌می تریاسی و تۆرۆسی، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی ڕێساكانی زانیاریی جیهانی سه‌باره‌ت به زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كان.
زانایانی به‌شدار له‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌و گۆڕانكارییه زۆرانه‌یان ئاشكرا كردووه كه له نێوان هه‌ردوو ڕووداوی قڕبوونه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ڕویانداوه‌و له هه‌ردوو ماوهكهشدا هه‌ندێك له زینده‌وه‌ره‌كان زیاتر قڕ بوون له هه‌ندێكی تریان، به‌ڵام قڕیوونی چاخی تریاسی زۆرتر بووه له چاخی تۆرۆسی .
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و تیمه نێوده‌وڵه‌تییه له‌و توێژینه‌وه‌یه‌یان ئه‌وه‌یه كه بیسه‌لمێنن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌ر بڵاو و گه‌وره له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕه‌نگه جارێكی تر قڕبوونێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ڕووبدات ده‌ره‌نجامی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه‌و خۆی له گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌ویدا ده‌بینێته‌وه و بووه‌ته هۆی گۆڕینی كه‌شوهه‌وا.
سه‌رچاوه : العلوم والتكنولوجیا
135 جار بینراوە