سەرەکی » زانست » چین درێژترین پردی ده‌ریایی دروستكرد

چین درێژترین پردی ده‌ریایی دروستكرد

كۆمپانیای (China Communications Construction) ی چینی پرۆژه‌ی پردێكی ده‌ریایی له‌و وڵاته‌ جێبه‌جێكرد كه‌ به‌ درێژترین پردی ده‌ریایی داده‌نرێت له‌ جیهاندا.
وته‌بێژی كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت» بۆ دروستكردنی ئه‌و پرده‌ ماوه‌ی 10 ساڵیان پێچووه‌ چونكه‌ پرۆژه‌كه‌ پێویستی به‌ دروستكردنی سێ دورگه‌ی ده‌ستكرد و تونێلێك بووه‌ له‌ ژێر ئاودا».
هه‌روه‌ها ئه‌و وته‌بێژه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌ داوه‌ له‌و پرۆژه‌یه‌دا كه‌ له‌ ساڵی 2009ه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ كاركردن تێیدا و له‌ساڵی 2017دا كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌واو كراوه‌، زیاتر له‌ (420)هه‌زار ته‌ن پۆڵا به‌كار هاتووه‌ كه‌ به‌و بڕه‌ پۆڵایه‌ (60) تاوه‌ری وه‌ك تاوه‌ری(ئیڤڵ)ی دروست ده‌كرێت و له‌ كاتی دروستكردنیشیدا هه‌موو پێداویستییه‌ ژینگه‌ییه‌كان ڕه‌چاو كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی زیاننه‌گه‌یاندن به‌ سامانی ئاویی له‌ ناوچه‌ی پرۆژه‌كه‌دا.
ئه‌و پرده‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی (55) كیلۆمه‌تره‌ و تونێلێكی (7) كیلۆمه‌تری هه‌یه‌ و نزیكه‌ی (37) كیلۆمه‌تری به‌ شێوه‌ی پارچه‌ پارچه‌ دروستكراوه‌.
هه‌روه‌ها پرده‌كه‌ جۆرێك دیزاین كراوه‌ كه‌ به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی زۆر به‌هێز بگرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گوڕه‌كه‌ی (8) پله‌ش بێت و ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی 120 ساڵی داهاتوو به‌كاربهێنرێت . به‌گوێره‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و پرۆژه‌ گرنگه‌، بڕی تێچووی پرۆژه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنییه‌وه‌ تا ته‌واو بوونی (110)ملیۆن یوان كه‌ ده‌كاته‌(15) ملیار یۆرۆ بووه‌ .
ئه‌و پرده‌ دوورگه‌ی هۆنگ كۆنگ به‌ ناوچه‌ی (ماكاو ) و ناوچه‌كانی خۆرئاوای ده‌لتای ڕوباری (مراوری) له‌ هه‌رێمی (كوانكدۆنگ)ه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.
بڕیاریشه‌ له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا پرده‌كه‌ به‌ ڕووی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیك

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...