سەرەکی » ئاراستە » بۆ ئەوەی ببیت بە ژنێکی سەرکەوتوو

بۆ ئەوەی ببیت بە ژنێکی سەرکەوتوو

سەرکەوتن ئامانجی هەموو کەسێکە لە ژیان ، هێندەش سەخت نیە بۆ ئەوەی ببیت بە کەسێکی سەرکەوتوو، لەگەڵ ئەوەشدا هێندەش ئاسان نیە ،بەڵام ویست و ئیرادەی دەوێت. هەوڵدانیی بەردەوام و کارکردن لە پێناو ئامانجەکان هەنگاو بەهەنگاو بە ئامانجەکانت دەگەیەنێت.
*چەند ئامانجێکی بچووک و کاتێکی دیاریکراو کورت بۆ جێبەجێکردنی دابنێ، بەمەرجێک ئەم ئامانجە بچووکانە بە ئامانجە گەورەکەت بگەیەنێت. واتە ئامانجە بچوکەکانت بەشێکی ئامانجە گەورەکەت بێت.
بە مانایەکی تر ئامانجێکی دیاریکراو دابنێ کە دەتەوێ، چەند هەنگاوێک بۆ بەدەست هێنانی دیاریبکە، مەهێلە کاتەکانت بە فیڕۆ بڕوات بەبێ ئامانج.
*ئەگەر هاوسەرگیریت کردوە منداڵەکانت بەباشترین شیوە پەروەردەبکە، زانستیان فێربکە، دایکێکی باشبە ، چونکە ئەمە نابێتە هۆیی رێگری لەوەی ببیت بۆ نمونە بەڕێوبەری کار ، پزیشک ، مامۆستایەکی سەرکەوتوو.
* خۆت خۆشبوێت و نازی خۆت هەڵبگرەو گرنگی بە جوانی خۆت بدە، رێزی خۆت بگرەو تواناکانت بەدەربخە و خۆت بچووک مەکەوە تۆ دەتوانیت هەموو کارێک بکەیت ئەگەر بتەوێت.
*پەلە مەکە لە بەدەست هێنانی هاوبەشی ژیانت چونکە ئەو کەسە کارریگەری لەسەر ژیانت دروست دەکات و رەنگە ئامامجەکانت لە ژیان بگۆڕێت.
*خۆت رووبەڕووی کێشەکانت ببەوەو رانەکە لێی دەتوانیت ئامۆژگاری لە کەسانی چواردەورت وەربگریت و داوای یارمەتی بکەیت.
*گرنگی بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بدە، مرۆڤ خۆی بەسروشتی ناتوانێت بەتەنیا بژیت، تۆ پێویست و بەهاوڕێ و کۆمەڵگە هەیە لە زۆر لە رێگەکانی ژیانتدا.
*کاتەکانت دابەش بکەو رۆژەکەت و بەش بەش بکە تاکو بە هەموو کارەکانت رابگەیت و بەشێک لە کاتەکانیشت بۆ گرنگیدان بە خۆت دیاریبکە.

ئا / کەنار

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

نارێن، دوا دێی كورد له‌ سنووری حه‌مریندا

هه‌میشه‌ لادێكان خانه‌خوێی شۆڕش و ماڵه‌ جووتیاره‌كان دێوه‌خانی پێشمه‌رگه‌ بوون، ...