سەرەکی » وەرزش » په‌یكه‌رێكی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ گاڵته‌جاڕی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

په‌یكه‌رێكی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ گاڵته‌جاڕی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

رۆژی 1 شه‌ممه‌ له‌ شاری شه‌رم شه‌یخی میسر په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی محه‌مه‌د سه‌ڵاح داداریه‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ گاڵته‌جاری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زۆرترین كاردانه‌وه‌ی‌ به‌دوای خۆی دا هێناوه‌.
په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌ كۆنفرانسی جیهانی گه‌نجان له‌ شاری شه‌رم شیخ ئاشكرا كرا كه‌ له‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح دوای تۆماركردنی گۆڵ به‌ شێوازی تایبه‌تی خۆی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت.
مای عه‌بدوڵای په‌یكه‌رتاش دروستكه‌ری ئه‌م په‌یكه‌ره‌یه‌و رایگه‌یاندوه‌ سه‌ڵاح سیبمولی گه‌نجانی میسره‌و نموونه‌ی‌ باڵایانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببن به‌ ئه‌ستێره‌ی جیهانی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكانێكی زۆر له‌نێویاندا سه‌رۆكی میسر ئاماده‌ی په‌رده‌ لادان بوون له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ڵام بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنج و گاڵته‌جاڕی و پێیان وایه‌ له‌ سه‌ڵاح ناچێت.
ئه‌م په‌یكه‌ره‌ی سه‌ڵاح به‌راورد كراوه‌ به‌ په‌یكه‌رێكی تر كه‌ بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ دروستكراوه‌و له‌و نه‌ده‌چوو كه‌ زۆرترین ده‌نگۆی به‌دوای خۆی دا هێنا.
محه‌مه‌د جه‌مال كه‌ ئاماده‌بوویه‌كی په‌رده‌ لادانه‌كه‌بوو ده‌ڵێت: نازانم كه‌ ئه‌م په‌یكه‌ره‌ له‌ سه‌ڵاح ده‌چێت یان نا، ته‌نانه‌ت سه‌ڵاح خۆی له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی ئه‌مه‌ كێیه‌؟ پێم وایه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ سه‌ڵاحه‌وه‌ نییه‌و هیچ له‌و ناچێت، ئه‌گه‌ر نه‌وترایه‌ ئه‌مه‌ په‌یكه‌ری سه‌ڵاحه‌ كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌.

 19 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*