كتێبی حه‌وت ساڵی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، له ئاماده‌كردن و نووسینی هه‌وراز كاوه‌یه.
ئه‌م كتێبه له (225) لاپه‌ڕه پێكهاتووه، باسی ڕووداوه شاراوه‌كانی ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كات، هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌مانباته‌وه بۆ ڕۆژانی هاتنی مۆرینهۆ و په‌كخستنی پرۆژه‌كانی پیپ گواردیۆلا و ته‌نیا گره‌وكردن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆكان، نه‌ك هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان.
له‌م كتێبه‌دا به‌ڕوونی دیاره ئه‌نچیلۆنی چۆن ده‌ستبه‌رداری ته‌كتیكی یاریی كردن بووه و ته‌نیا پشتی به مه‌شقكردن به‌ستووه، ئه‌وه‌ش لالیگای بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یه‌كلاكرده‌وه، پاشان له‌باسی بنێتێزدا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌نده زێدان دوای ئه‌و له‌نێو ده‌یان ڕێگای پڕ له هه‌وراز و نشێودا توانیوێتی تیپه‌كه بگێڕێته‌وه سه‌ر شانۆی بردنه‌وه‌ی نازنهوهكان و یه‌كه‌م دیداری ئه‌و له ژووری جل گۆڕینی یانه‌كه‌دا، وه‌كو چیرۆكێكی نه‌بیستراوه خراوه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كه‌م قسه‌ی بۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌وه‌بووه ده‌بێت یه‌ده‌گ بیت.
ئه‌م كتێبه ئێستا له كتێبخانه‌كانی كوردستان به‌رده‌سته‌و ئێمه‌ش وه‌ك ستادیۆم پیرۆزبایی له برای نووسرو هاوكارمان كاك هه‌وراز كاوه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه.
37 جار بینراوە