تیپی مارسیدس بۆ پێنجه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تیپ بووه پاڵه‌وانی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن، به‌مه‌ش چه‌ندین ریكۆردی نوێی تۆماركرد و له دووباره كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مێژووییه‌كه‌ی فێراری نزیك بۆوه.
تیپی مارسیدس له ركابه‌ری سه‌خت دابوو له‌گه‌ڵ تیپی فێراری له‌سه‌ر نازناوی تیپ له پاڵه‌وانێتی جیهان و دوای ئه‌وه‌ی هامیڵتۆنیش توانی له قۆناغی به‌رازیل پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت نازناوه‌كه بۆ مارسیدس یه‌كلایی بۆوه.
پێشتر فێراری له‌نێوان ساڵی 1999 بۆ 2004 توانیویه‌تی 6 جار له‌سه‌ریه‌ك نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهان له‌سه‌ر ئاستی شۆفێر و تیپیش بباته‌وه‌و تاكه تیپیش كه له‌م ده‌سكه‌وته نزیك بووه‌ته‌وه تیپی مارسیدسه كه 5 ساڵه له‌سه‌ریه‌ك یه‌ك ده‌بێت.
وه‌رزی داهاتووش مارسیدس هه‌وڵ ده‌دات بۆ جاری شه‌شه‌م له‌سه‌ر ئاستی تیپ یه‌كه‌م بێت و ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی فێراری دووباره بكاته‌وه‌و هامیڵتۆنیش هه‌وڵ ده‌دات نازناوی شه‌شه‌م بباته‌وه‌و له ریكۆردی مایكل شوماخه‌ر نزیكتر بێته‌وه كه خاوه‌نی 7 نازناوه.
وه‌رزی ئه‌مساڵیش ركابه‌ری بوو له‌نێوان فێراری و مارسیدس كه سه‌ره‌تای وه‌رز فێراری باشتر بوو و توانیشی چه‌ند قۆناغێك بباته‌وه، به‌ڵام له كۆتایی مارسیدس توانی كۆنترۆڵی قۆناغه‌كان بكات.
36 جار بینراوە