سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » ئیمارات و سعودیەش 500 ملیۆن دۆلار دەدەنە یەمەن

85 هەزار منداڵ لە یەمەن بەهۆی برسێتییەوە مردوون

ئیمارات و سعودیەش 500 ملیۆن دۆلار دەدەنە یەمەن

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی « منداڵان رزگار بکەن» کە رێکخراوێکی مرۆییە و بنکەکەی لە شاری پەرمەنگهامی بەریتانیایە، لە ماوەی سێ ساڵی پێشوودا سەرو 85 هەزار منداڵی یەمەنی کەتەمەنیان خوار 5 ساڵەوە، بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لە دەستداوە.

14 ملیۆن هاوڵاتی لەهێلی مەرگدان
لە لایەکی ترەوە مانگی پێشوو رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: نزیکەی 14 ملیۆن یەمەنی لە هێڵی برسێتیدان و رووبەروی برسێتی بوونەتەوە. ئەمەش بەهۆی ئەو جەنگەوەیە کە لە ساڵی 2015 ەوە سعودییە و هاوپەیمانەکانی لە دژی حوسییەکانی یەمەن سازیان کردووە ، لەئەنجامی ئەم جەنگەشدا، هەزاران هاوڵاتی یەمەنی کوژراون و رووبەروی گەورەترین کارەساتی مرۆیی بۆتەوە.

ئیمارات و سعودیە 500 ملیۆن دەدەنە یەمەن
لەلایەکی ترەوە میدیاکانی سعودیە و ئیمارات رایانگەیاند: هەردوو حکومەتی ئیمارات و سعودیە بڕیاریانداوە، بڕی 500 ملیۆن دۆلار وەکو هاوکارییەکی خێرا ببەخشنە یەمەن، ئەمەش بۆ رووبەروبونەوەی کێشەی برسێتی کە ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە.

دەدرێتە UN و رێکخراوە مرۆییەکان
ئاژانسەکان لە زاری هەردوو حکومەتەوە رایانگەیاند، ئەم پارەیە دەدرێتە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە مرۆییەکانی تر، کە لە یەمەن کار دەکەن، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو برسێتییە گەورەیە کە ئەم ولاتەی گرتۆتەوە.
جێگەی ئاماژەیە زۆربەی رێكخراوە مرۆییەکان هەردوو حکومەتی ئیمارات و سعودیە بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە ئەوان بەرپرسی یەکەمەن لەم رەوشە خراپەی یەمەن، ئەمەش بەهۆی ئەو جەنگەوە کە ماوەی سێ ساڵە بەسەر یەمەرندا سەپاندویانە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

 320 جار بینراوە