سەرەکی » کەلتوور » ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو

ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو

سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 5/11/2017، لە سەرای سلێمانی كۆڕێك بۆ ناساندنی كتێبی (ئەو رۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو) بۆ هەڤاڵ كوێستانی بەڕێوەدەچێت.
لە كۆڕەكەدا، وێڕای ناساندن و ئیمزاكردنی كتێبەكە لەلایەن نووسەرەوە، چەند لایەنێكی ژیانی خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی خۆی دەگێڕێتەوە.
لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەوە، كامەران سوبحان دەڵێت: هەڤاڵ كوێستانی، پێچەوانەی زۆر لە بیرەوەرییەكانی تری شۆڕشی كوردیی، دیوە تاریك و ناشیرینەكانی شۆڕش (نادادپەوەریی، مل شكاندنی یەكتر، دیل كووشتن، هاوسەنگەر و برا كووشتن) و زۆر سیمای ناشیرینی تری ئەو ڕۆژانە، بە زمانێكی نەرم و پڕ لە ئیستاتیكا و بێ لایەنانە، بۆ خوێنەران دەگێڕێتەوە.! ئەمە جگە لەوەی چەندین چیرۆكی ئەڤینداریی و بابەتی دوور لە سیاسەت و ژیان و بیرەوەریی لەگەڵ چەندین نووسەر و هونەمەندی كورد لە شار و شاخ و لەڕێگەی گێڕانەوەوە، هەندێ لایەنی تایبەتی ئەو نووسەر و هونەرمەندانە دەگێڕێتەوە، بەتایبەتیش لەگەڵ (شێركۆ بێكەس، مەزهەری خالقی، تایەر تۆفیق، لەتیف هەڵمەت، رەفیق سابیر، عەبدولخالق مەعروف، مەدحەت كاكەیی).
لەنزیكەوە چیرۆكی دەیان دیمەن و بەسەرهات و ململانێ و گرفتی سیاسی خۆی و كەسانی تر، لەگەڵ چەندین كەسایەتی سیاسیی ئەو ڕۆژگارە دەنووسێتەوە، بەتایبەتیش (مام جەلال، نەوشیروان مستەفا، ئازاد هەورامی، شەهید ئارام، فەرەیدون عەبدولقادر، مەلا بەختیار، مەحمود عوسمان، ملازم عومەر، ئەرسەلان بایز). ! لەوەش گرنگتر، خوێنەر هەست دەكات نووسیاریی ئەم بیرەوەرییانە بە یەك ئاست لە هەمو ئەو كەسانەوە وەستاوە و لەژێر چەتری ئایدۆلۆژیا دەرباز بووەو هێندە خەمی نووسینەوەی ڕاستییەكانی بووە، هێندە خەمی ئەوەی نەبووە كێ لێی زوویر دەبێ و كێ ئەم ڕوداوانەی پیناخۆشە.!
print

 19 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*