ره‌نج جه‌عفه‌ر
به‌رد یان خڕه‌به‌رد كاتێك ده‌بێته هێمای خۆشه‌ویستی نیشتمان له به‌ردێكی ئاساییه‌وه ده‌بێته كۆمه‌ڵه به‌ردێك كه ده‌بنه هێمای ئاشنایه‌تی نێوان مرۆڤ و خاكه‌كه‌ی، یان تامه‌زرۆیی مرۆڤ بۆ ئاشتی و نه‌فره‌تكردن له جه‌نگێك جگه له ماڵوێرانی هیچی دیكه نه‌بووه، وه‌ك به‌كاره‌كانی ئیسماعیل خه‌یاته‌وه دیاره، هه‌ر خۆشی له ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی كورتدا پێمی وت سه‌ره‌تای كاره‌كانی ئه‌و بۆ كاركردن له‌سه‌ر به‌رد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1993 ئه‌و كات كۆمه‌ڵێك به‌ردی جوانی له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه هه‌ڵبژارد و خستییه نێو كاره هونه‌رییه‌كانییه‌وه، له یه‌كێك له دیارترین و جوانترین كاره‌كانی خه‌یات به‌لای منه‌وه ئه‌وه بوو، له دوای ئاگربه‌ستی شه‌ڕی ناوخۆی باشووری كوردستان له ساڵی 1997دا خه‌یات وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئاشتی و به‌یه‌كجاری كۆتاییهێنانی شه‌ڕی ناوخۆ له ناوچه‌ی دێگه‌ڵه كه‌وته رهنگاڵهییكردنی به‌رده‌كانی ئه‌م به‌روئه‌وبه‌ری ئه‌و رێگایه، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌كرێ له بری شه‌ڕ به ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه ژیان بتوانین وڵات رهنگینو جوانتربكهین.
هونه‌ر بهگشتیو شێوه‌كاری به‌تایبه‌نی كه مامه‌ڵه‌كردنه به ره‌نگ و كه‌ره‌سته‌ی جیا جیا زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ده‌كرێ مرۆڤ له تێڕامانیدا چێژی خۆی لێ وه‌رگرێ و زۆرجار ئه‌ندێشه‌ی خه‌یاڵ تێكه‌ڵاوی ره‌نگه‌كانی هه‌ر تابلۆیه‌ك بێت و جیهانێكی تایبه‌تیت بۆ وێنا بكات، یان زمانێكی هاوبه‌ش كه پیته‌كانی ره‌نگه‌كانن و وشه‌و رسته و بابه‌ته‌كانی هه‌ر تابلۆیه‌ك بن له‌و تابلۆیانه‌ی به ئاماژه جوانه‌كانی سنووره‌كانی بیركردنه‌وه ببه‌زێنن و به‌ره‌و ئه‌و دونیا جوانه‌مان به‌رن كه به‌خه‌ونیش نه‌یانبینین.
یه‌كێك له كاره‌كانی ئه‌و دواییه‌ی ئیسماعیل خه‌یات، كه له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 به ئاماده‌بوونی سوپاسالاری هه‌نگاریا و بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و هونه‌رمه‌ند خۆی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا، دروستكردنی ئاشنایه‌تییه له نێوان به‌رده‌كانی هه‌نگاریا و كوردستان، خۆشه‌ویستی نیشتمان ناوه‌ڕۆكی كاره‌كانی خه‌یاته، له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێك له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌نگاریا، كۆمه‌ڵێك به‌ردی كوردستان كه نه‌خشێنراون له به‌ردی ئاساییه‌وه بوون به توحفه و له وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌نگاریا ده‌پارێزرێن، به هه‌مان شێوه به‌رده‌كانی هه‌نگاریا به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی خه‌یات رهنگكراونو بوون به‌و تابلۆیانه‌ی ده‌روازه‌ی ته‌لاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان له شووشهبهندێكدا رازاندۆته‌وه، ئه‌مه‌ش پردی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریای به‌هێزتركردووه و بژی پێشمه‌رگه و سه‌ربازی هه‌نگاریای كرده دروشمی ئه‌و كاره هونه‌رییه‌ی كه گیانێكی ره‌نگاڵه‌یی به‌رده‌كان به‌خشیوه و به قسههاتوون.
150 جار بینراوە