سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » ئەندەنووسیا: ژمارەی قوربانیان بەرز دەبێتەوە

ئەندەنووسیا: ژمارەی قوربانیان بەرز دەبێتەوە

هەتادێت ژمارەی قووربانیانی تسوونامیەکەی ئەندەنوسسیا زیاتر دەبێت، ئاژانسەکانی هەواڵ لەزاری چەند سەرچاوەیەکی حکومییەوە باس لە کوژرانی سەدان کەس و دیارنەمانی هەزارن کەس دەکەن، گەڕان و پشكنینیش بەدوای قووربانیان بەردەوامە. لەلایەکی ترەوە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێراش هەیە.

تسوونامییەکی بەهێز
رۆژی دووشەمە لە پاش تەقینەوەیەکی بەهێزیی بورکانی « ئاناک کراکاتوا» ، بووە هۆی دروستبونی تسوونامییەکی بەهێز، کە دوورگەکانی جاوەو سومترە گرتەوە. لە لایەکی ترەوە میدیاکانی ئەندەنووسیا رایانگەیاند: رۆژی یەک شەممە نزیکەی 1400 شەپۆلی دەریایی بەهێز ، گەرووی سوندای هەژاندووە، ئەمەش لەکاتێکدا کە هیچ لە ئامێرەکانی ئینزارو ئاگادارکردنەوە، پێشتر هیچ زانیارییان بەخەڵکی نەداوە. لەپاش ئەو شەپۆلە بەهێزانەوە، نزیکەی سێ هەزار دانیشتوانی ناوچەکە، بەرەو بەرزاییەکانی دەورووبەر رایانکردووە.

دوایین ئامار
بە پێی دوایین ئاماری حکومی بێت ژمارەی قووربانیان گەیشتۆتە 373 کەس و نزیکەی 1400 برینداریشی لێکەوتۆتە. جگە لەوەش 130 کەسیش هەتاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە. دەزگای بەگژاچوونەوەی کارەساتە سروشتییەکانی ئەندەنووسیا رایگەیاند: پێدەچێت ژمارەی قووربانیان زیاتر بێت.

گەڕان و پشکینی بەردەوامە
لە لایەکی ترەوە «دودی دیواری» سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی سوپای ئەندەنووسیا لە ناوچەکە بە میدیاکانی راگەیاند: لە رووبەروی 100 کم پرۆسەی گەڕان و پشكنین بە دوای قووربانیان بەردەوامە. وتیشی: جگە لە هێزە سەربازییەکانی، کۆمەڵێک خەڵكی خۆبەخشیش لەو پرۆسەیە بەشدارن .

وڵاتی کارەسات و تسوونامی
ئەندەنووسیا یەکێکە لە وڵاتە گەورەکانی جیهان، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەم وڵاتە بوونی کارەساتی سروشتی زۆرە، بۆ نموونە تەنها لە مساڵدا ئەمە سێهەمین جارە تسوونامی و بوومەلەرزە لەم وڵاتە دەدات. لە مانگی ئابدا بوومەلەرزەیەکی بەهێز دوورگەی لۆمبۆکی گرتوەو ، هەروەها لە مانگی ئەیلولیشدا تسوونامی و بوومەلەرزەیکی بەهێز دوورگەی سویلاویسی هەژاند، کە بووە هۆی مردنی سەرو هەزار کەس. لە هەمووشی ترسناکتر تسوونامەییە بەهێزەکەی ساڵی 2004 بوو، کە نزیکەی 120 هەزار هاوڵاتی بوونە قووربانی.
جێگەی ئاماژەیە لە پەنا هەژاریی و بێکاریی دا، کارەساتە سروشتییەکان، گەورەترین کێشەن، کەرووبەروی حکومەتی ئەندەنووسیا دەبێتەوە.

سەرچاوە : ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قەتەر دژی ئەسەدە و ئیماراتیش باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

ماوەی چەند ساڵێکە تەواوی وڵاتانی کەنداو دژی رژێـمی ئەسەد بوون، ...