سەرەکی » هەمەڕەنگ » نوێترین ئایفۆن ئێستا لە کوردستانە

نوێترین ئایفۆن ئێستا لە کوردستانە

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپل لە کوردستان دەفرۆشرێت، ئایفۆن ئێکس کە نوێترین بڵاوکراوەی کۆمپانیای ئەپڵەو بە بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆی لە مۆبایلی زیرەک چەندین جیاوازی و تایبەتمەندی نوێی تێدایە.
‎باوه‌ڕ جه‌مال لێپرسراوی راگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌سێ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گه‌یشتنی مۆبایلی ئایفۆن ئێكسی بۆ شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند و وتی: كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌وڵیداوه‌ گۆڕانكاری زۆر بكات و له‌ مۆبایلی ئایفۆن ئێكسدا پشت و پاشی كردۆته‌ شوشه‌، هه‌روه‌ها توانای پاتریه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه‌ 2716 میلی ئه‌مپێڕ، به‌ سیسته‌می كارپێكه‌ری ios11 كار ده‌كات و ده‌بڵ كامێرایه‌ به‌ ڕوونمای 13 مێگاپێكسڵ و به‌ ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و سپی به‌رده‌سته‌، سه‌باره‌ت به‌ نرخه‌كه‌شی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌سێ وتی: نرخی مۆبایله‌كه‌ له‌ئێستادا به‌ هه‌زار و599 دۆلار ده‌فرۆشرێت و ئێستا له‌ بازاڕه‌كانی كوردستاندا بوونی هه‌یه‌.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*