سەرەکی » زانست » چین ڕووه‌ تاریكه‌كه‌ی مانگی ئاشكرا كرد

چین ڕووه‌ تاریكه‌كه‌ی مانگی ئاشكرا كرد

كه‌پسولێكی ئاسمانیی چین، به‌ سه‌ركه‌وتوویی له‌سه‌ر ڕووه‌ تاریكه‌كه‌ی مانگ نیشته‌وه‌ و ده‌ستی كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو و له‌ ده‌ستپێكی ساڵی نوێدا هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێش به‌ جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌، ئه‌ویش نیشتنه‌وه‌ی كه‌پسولی (چانگ ئێ- 4)ی سه‌ر به‌ ئاژانسی فه‌زایی چین بوو له‌سه‌ر ڕووه‌ تاریكه‌كه‌ی مانگ، به‌مه‌ش ئه‌و كه‌پسوله‌ بووه‌ یه‌كه‌مین ئامێر و دۆزره‌وه‌ی فه‌زایی كه‌ بێ كێشه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووه‌ی مانگ بنیشێته‌وه‌ كه‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ نابینرێت.
له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی فه‌زایی چین ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌پسوله‌ كه‌ ئامێرێكی نیشتنه‌وه‌ و ئامێرێكی گه‌ڕانی لێبه‌ستراوه‌ له‌ هێڵی درێژیی 177.6 پله‌ی خۆرهه‌ڵات و هێڵی پانی 45.5 پله‌ی باشور له‌وپه‌ڕی مانگه‌وه‌ نیشتووه‌ته‌وه‌ .
پێشتر و له‌ 7ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2018دا ئه‌و كه‌پسوله‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی فه‌زایی هه‌رێمی سیشوانی باشوری خۆرئاوای چینه‌وه‌ به‌ره‌و مانگ هه‌ڵدرا و به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و كه‌پسوله‌ له‌سه‌ر ڕووه‌ تاریكه‌كه‌ی مانگ بنیشێته‌وه‌ .
زانایانی فه‌زایی چین دوپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵدانی ئه‌و كه‌پسوله‌ ده‌ستپێكێكی باش ده‌بێت بۆ كاره‌كانی دیكه‌یان له‌ بواری فه‌زا و گه‌ڕان به‌ دوای نهێنییه‌كانی گه‌ردون.

سه‌رچاوه‌: اخبار العالم

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەڕی ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

(بەشى دووەم) « هەرێمى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، جگە لەوەى گیرۆدەى ...